قەفەس

Bandar

33,533
140 خولەک
Hindi
7.8
0%
0%

ژیانی نواندنکار سەمەر سەراوژێر دەبێتدەبێت کاتێک دۆستەکەی پێشووی گەیاتری دوای ئەوەی سەمەر پەیوەندییەکانی لەگەڵی دەبڕێت تۆمەتباری دەکات بە دەستدرێژی سێکسی لە کاتێکدا سەمەر لە پەیوەندی نوێ دایە لەگەڵ کوشی بەڵام دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی سیستەمێکی دادوەریی گەندەڵ دەبێتەوە

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2026-06-04
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:ستۆدیۆی زی logoستۆدیۆی زی
دەرهێنەر:Anurag KashyapAnurag Kashyap
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
ئە
27 رۆژ پێش ئێستا

یەکێک لە فیلمە باش و دڵخوازەکانی ئەمساڵی من کە لەدوای خۆی کۆمەڵە پرسیارێکی وەڵامنەدراوەیی جێهێشت و لەگەڵ کۆتاییەکەی ئەوە دووبارە ئەو پرسیارە وەڵامنەدراوانەیی خستە بەردەم بینەران ئەنوراگ کاشیاپ دوبارە گەڕایەوە ئەو جیهانەیی کە خۆی حەزی لێیەتی جیهانێکی توند و تاریک کە بەئەگەری زۆر تێیدا بوویت و ئەگەریش تێیدا نەبووبێتی ئەوە پێت دەناسێنێت بەڵام بە شێوازێکی توند و تەواو ڕاستەقینە بۆبی لەم فیلمەدا لەگشت کەسایەتیەکانی پێشوویی خۆی دێتە دەرەوە و کارێکمان پێشکەش دەکات کە پێشتر ئەنجام نەدراوە ئەسڵەن هەرخۆی ئەم فیلمە کارێکە کە پێشتر لە مێژوویی هونەری بۆبیدا بوونی نەبووە و ئەنوراگ توانیووێتی هەموو هێزی بۆبی بهێنێتە دەرەوە و بیکاتە سەمەری ڕاستەقینە کە ئەمەش بۆ سەرجەم کەسایەتیەکانی تر ڕاستە و سەرجەمیان بەشێوازێکی جوان و تایبەت نوسراونەتەوە بەشێوەیەکی گشتی ئەوە فیلمێکی نایاب و تایبەتی ساڵە و کار و دەستکارییەکی نایابی بۆ کراوە وەکو ئەوەی لە (ئەنوراگ کاشیاپ) چاوەڕوان دەکرا و یەکێکە لە فیلمە باش و دڵخوازەکانی من

Ar
1 مانگ پێش ئێستا

هەر فیلمەک ئەو دەرهێنەرە فیلم دروست بکات لە سەدا 99 هیچ نیە سەیرم نەکردوە بەس دەزانم چ نیە

2
پەسەندپێکەنین
Su
1 مانگ پێش ئێستا

ئەکتەرێکی سەرکەوتووە بەڵام فیلمێکی زۆر بێ مانا هەر زۆر بێمانا هیچ باوەر ناکەم ئەکتەرێکی ئاوا ئەو فیلمەی قبوڵ کردبێ بۆ کات کوشتنیش خۆش نیە

2
پەسەند
Dw
2 مانگ پێش ئێستا

بيماناترين فليم بؤ كات كوشتنيش بة كةلك نايةت

1
پەسەند

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026