سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
خۆشەویستی بریتی نیە لەوەی هەفتەی چوار پێنج جار لەسەر سیسەم بەیەک بگەن و دواییش ببن بە بێگانە، کیشلۆڤسکی پێی وایە سێکس هەموو بەها جوانەکانی خۆشەویستی پەنهان کرد یان ئەسڵەن لەناوی برد، لە دیدی کیشلۆڤسکی سێکس لەو سەردەمە بە زۆری ئامرازێکە بۆ کپ کردنەوەی غەریزەکانی مرۆڤ نەک قووڵبوونەوەی پەیوەندیە سۆزداریەکانی نێوان دوو هاوسەر و دوو خۆشەویست، بە مانایەکی تر زیادکردن و پتەو کردنی خۆشەویستی لە نێوان هاوسەران یان خۆشەویستان، کە تۆمیک بە ماگدای ڕاگەیاند کە خۆشی ئەوێت، ماگدا ئەو پرسیارانەی لێ کرد، کەوایە کە تۆ منت خۆش ئەوێت، ئەتەوێ ماچم بکەی؟ ئەتەوێ سێکس بکەین؟ ئەتەوێ پێکەوە لێرە بڕۆین و دوورکەوینەوە؟ تۆمیک هەموو ئەوانەی بە نەخێر وەڵام دایەوە وە وتی: "نازانم چیم دەوێت" ، لێرە بەتەواوی کیشلۆڤسکی جیاوازی دەکات لە نێوان سێکس و خۆشەویستی، یەکێکیان سێکسی دەوێت، یەکێکیان خۆشەویستی، فکرەیەک هەیە کە ئەڵێ دابڕاندنی خۆشەویستی و سێکس کارێکی هەڵەیە چونکە ڕەنگە هیچ شتێک بە قەد سێکس دوو خۆشەویست و دوو هاوسەر لێک نزیک نەکاتەوە بۆیە ئەڵێن کیشلۆڤسکی هەڵەیەکی زەقی کردووە لە جیاکردنەوەی هەموو پەیوەندییەکانی نێوان سێکس و خۆشەویستی، وە فکرەیەکی تریش هەیە کە پێی وایە ئەوانەی بەڕاستی کەسێکیان خۆش ئەوێت ئامادەن بەبێ سێکس لەگەڵیان بمێننەوە ئەگەر ئەوە تاکە هەڵبژاردە بێت ئامادەن بۆ بینینی هەموو ڕۆژێکی ئەوەی خۆشیان ئەوێت ئەگەر ناچار بن سێکس نەکەن، بەڵام بێگومان کیشلۆڤسکی بەتەواوی دژی ئەوەیە خۆشەویستی یان هاوسەرگیری بکرێت تەنها بۆ کپ کردنەوەی غەریزەی سێکسی و بەبێ بوونی هیچ موحیببەتێک لەنێوانیان و هیچ یەکتر ناناسن و ڕێزی یەک ناگرن و یەک قبوڵ ناکەن تەنها سێکس و سێکس دوای ئەوە ئەبن بە بێگانە، بەتەواوی لەگەڵ ڕایەکەی کیشڵۆم نە زیاد نە کەم