...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

 ڕێنیشاندەرێک (ڕاوچی) دوو پیاو بەرەو شوێنێک ئەبات پێی ئەوتــرێت ناوچـەکە لەوێدا ژوورێکی شاراوە هەیە کە تیایدا ئاواتەکانیان دێتە دی

Stalker (1979)

Russian
162 خولەك
17 Apr 1980
imdb8.2
rotten tomatos100%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان Mosfilm
دەرهێنەر Andrei Tarkovsky
3,816
Stalker kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 171ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

هەرچەند لەگەڵ فکری کەسێکی خواپەرست و کەسێکی ڕۆحیی و باوەڕدار پەیامی ئەو فیلمە یان بیروڕای تارکۆ و مەبەستەکەی بەهیچ شێوەیەک یەک ناگرێتەوە لەگەڵ فکر و پیرۆزیەکانی من، بەڵام تارکۆ بەبێ چیرۆکێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش لەگەڵ ئەوەشی فیلمەکە زۆر دوور و درێژ کراوەتەوە هەندێک کاتی فیلمەکە بەتاڵە بەڵام ئەوەندە بەجوانی و بە پێرفێکتی مەبەستی خۆی ئەگەیەنێ ئەگەر لە کەشێکی بێدەنگ و ئارام سەیری بکەی ڕێک ئەڵێی ڕۆحی تارکۆ هاتۆتە جەستەی تۆ و هەست بەوە ئەکەی کە ئەو هەستی پێ کردووە بێ زیاد و کەم بۆیەش بەلای خۆمەوە شاکارە، تارکۆ کەسێکی دڵخۆش نەبووە وەک خۆی ئەیوت، بەڕای من ئەوەش لەبەر ئەوەی پێی وابووە هیوا خورافیاتە لە فیلمەکەیشی زۆر بە ڕوونی ئەوەمان پێ ئەڵێ، پێی وابووە کاتێک مرۆڤ ناگاتە وەڵامی کۆتایی و قەطعی پرسیارێک هیوایەکی درۆینە و ساختە بۆخۆی دەخولقێنێ کە بەرژەوەندی مرۆڤی لەوەیە کە نەیزانێ یان بە جۆرێک ڕێکی بخەن، ئەگەر دروستی نەکەن ئەوە ژیانیان پێ ناکرێ وە ڕەنگە خۆیان بکوژن چونکە ناتوانن بەرگەی بیرکردنەوەی بێ سنوور بگرن، وەهاش دیارە تارکۆ بیرکردنەوەی سنوورداری قبوڵ نەبووە بۆیە شتێکی ئاساییە ئەگەر کەسێکی دڵخۆش و شادومان و مورتاح نەبووبێ، ئێمە کە زۆربەمان دینمان ئیسلامە لامان وایە خودا کۆتا سنووری بیرکردنەوەیە پێمان باشە ئەوەی لەودیو سنوورەوەیە بۆ خودای بەجێ بێڵین وە شەخسی خۆم زۆر لەسەر ئەو بابەتە پابەندم چونکە بەڕاستی ئەگەر ئیمانیشم ئەوەنە پتەو نەبێ واتا لێرە ئیمان با فەرامۆش کەین، بەڕاستی مورتاحی و دڵخۆشی خۆم نەدەکردە قوربانی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبا هەر گێل و کوێر بم، بەڕاستی ناتوانم بە دڵنیاییەوە ئەو قسەیە بکەم بەڵام فیلمەکە ئەوەمان پێ دەڵێ کە تارکۆ ئەو سنوورەی ئێمە کە خودایە بە ناوچەکە شوبهاندووە کە ئەو سنوورە لە دینی مەسیحی و چەندانی تریش هەیە واتا تارکۆ بە عام باسی ئەو خورافیاتانە ئەکا کە مرۆڤ بۆ مورتاحی خۆی لە نەبوونەوە هێناتیە بوون ئیتر ئەگەر خوا یان هەر شتێکی تر بێت کە سنوور بۆ بیرکردنەوە دابنێ، ئەوە ئەنجامی تارکۆشمان بینی کە پێی وابوو فکر نابێ سنووری هەبێ خۆشیی لە ژیان نەبینی وە لە ژیانەکەی تر ئەوە خوا نەبێ کەس نازانێ(ئەوە لێرە یەکێکە لەو شتانەی کە تارکۆ پێی وابوو خورافیاتە)، وە ئەوەی لە کۆتایش ئەمەوێ بیڵێم پێشنیارێکە بۆ ئەوانەی بەتەمان سێری بکەن ئەگەر بە تیڤی بتوانن وە لە کەشێکی ئارام و نیان سەیری بکەن، بە نسبەت خۆم یەکێکە لە تایبەترین کەشەکانی سینەما هەتتا چێژم لە دەنگی دڵۆپەکان و با و ئاو و ...هتد ئەو شتە سادانە وەرگرتووە، بە کاتی فیلمەکە هەڵمەخەڵەتێن ئینجا سێری کەن و نەتیجەکەی ببینن تارکۆ بە پێرفێکتی هەستی خۆی کۆپی ئەکا بۆ بینەر

وەڵاهـ بە چیژە دەستان خۆش

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
سێرڤەر
سێرڤەر
ماى ستریم
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان