پێشتر جەمسەری باشوور شوێنێکی گەرم و دارستاناوی بوو، دواتر گۆڕانێکی کتوپڕی گشتی کردییە سەختترین شوێن بۆ ژیان کردن! لەو کاتەشدا هەموو ئاژەڵەکان ئەوێیان جێ هێشت یەکیان نەبێت ئەویش (پەنگوینی ئیمپڕاتۆر)بوو و ژیانێکی پڕ لەسەیروسەمەرە و سەرکێشییان هەیە و تا ئەمڕۆش لەسەر ئەم هەسارەیە دەژێن.