Fight Club

508,734
139 خولەک
English
8.8
79%
66%

ئیدوارد تووشی پەستانی دەروونی زۆر دێت تاکو حاڵی دەگاتە ئەوەی کە ناتوانێت بخەوێت بۆ ماوەی درێژ درێژ، بەڵام ئاشتی دەدۆزێتەوە لە دانیشتنەکانی چارەسەری دەروونی بەکۆمەڵ، دواتر ئیدوارد کەسێك دەناسێت (تایلەر دێردن) کەوا لە هۆگر بوون بەو شتانە ڕزگاری دەکات کە بە کردوویەتی بە کۆیلە، پاشان لە ترسانی لە خەڵکی ڕزگاری دەکات، و پێکەوە یانەی شەڕکردن دادەمەزرێنن کەوا کەسانێکی بێئومێدی زۆر ڕادەکێشێت، کە هەڵدەستن بە بەتاڵکردنەوەی وزەی توڕەییان و ڕقیان بۆ جیهان بە‌شەڕکردن

ژانراکان:
دراما
بودجە:63 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1999-10-15
داهات:101 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Regency Enterprises logoRegency Enterprises
دەرهێنەر:David FincherDavid Fincher
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
2 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی بینینە🤍.

1
بەدڵبوون
شـ
3 ساڵ پێش ئێستا

بەرای من فلیمێک بڕاد پیتی تێدابێت نابێت لیی دودڵ بیت تایبەتە بینەربن🩶

2
بەدڵبوون
بە
9 مانگ پێش ئێستا

چێژ، چیرۆک، کاست و ئەکتینگ، پلۆت تویستی بەهێز، گشتی نایاب و پێرفێکتە لەم فلمە🔥. ئەکید شایەنی ئەوەیە بببێتە یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو

1
بەدڵبوون
Ra
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەم فیلمە مانای ڕاستەقینەی داهێنان دیاری دەکات و چ داهێنانێک!! ئەم فیلمە بە مێشکت سەیری دەکەیت نەک بە چاوەکانت، ئەم فیلمە تا ئەوپەڕی دوورترین ئاست دەچێتە ناو ڕۆحی مرۆڤەوە، کاتێک دەیڤد فینچەر براد پیت و ئێدوارد نۆرتن دەبینێت، چاوەڕێی کەمتر لە شاکارێکی سینەمایی دەگمەن مەکە، یانەی جەنگ یانەیەکە کە لە ژیانی ئاسایی یان لە شەقامەکاندا بوونی نییە، بەڵکو لە مێشکی ژێر ئاگایی هەر یەکێک لە ئێمەدا بوونی هەیە، ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین فیلمەکان کە لە ژیانمدا بینیبێتم، فیلمێک کە سەرلێشێواوی و ترس و پێکەنین و نهێنی لە یەک شێوەدا دەهێنێت ئەوە مێشکت تێکدەدات و خۆشی و سوودت پێ دەبەخشێت لە هەمان کاتدا براد پیت نمایشێکی ژیانی پێشکەش کرد لەم فیلمەدا و هەروەها بلیمەت ئێدوارد نۆرتن کە کەسایەتی گێڕەرەوەکەی بە شێوەیەکی ئەفسانەیی پێشکەش کرد، ئامۆژگاری من بۆ ئەوانەی فیلمەکەیان نەبینیوە ئەوەیە کە هەرگیز چاوەڕوانی ڕووداوەکانی ئەم فیلمە نەکەن چونکە تۆ بە سەرسوڕمانەوە تووشی شۆک دەبیت کە بیر لە فینچەر فیلمێکی پێداین کە لە یادەوەری سینەمادا نەسڕدرێتەوە و زەحمەتە شاکارێکی سینەمای لەم جۆرە دووبارە بێتەوە دەستی ئێوەش خۆشبێت بۆ وەرگێڕانی ئەم شاکارە.

Fight Club

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026