سەردەمی فیلمەکە لە جەنگی جیهانی دووەمدایە و ئەمریکا و ئەڵمانییەکان لەناو جەنگدان لە دژی یەک بۆ لەناوبردنی یەک و سەرکەوتن بەسەر یەکتردا... چیرۆکی فیلمەکە پێکدێت لە : گرووپێکی سەربازی بکووژی نازییەکان، ئافرەتێکی جوەکەی گەنج و ژیانکردنی لەناو دوژمنەکانی، لێکۆڵەرێکی ئەڵمانی/نازی زۆر بلیمەت و خۆهەڵقورتێنەر و چاوچنۆک، لەگەڵ هاتنە ناوی بریکار و ئەفسەرێکی ئەمریکی نێردراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە.