داگیرکردنی گوندێکی بیلاڕوسیا لەلایەن هێزەکانی ئەڵمانیاوە، (فلیۆرا)ـی گەنج دەنێرێتە دارستانەکەوە بۆ ئەوەی بەشداری جەنگ بکات لەگەڵ شەڕڤانانی خۆڕاگر، لەوێ چاوی بە کچێک دەکەوێت کە لەگەڵی دەگەڕێتەوە گوندەکەی، کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێ کەسووکاری کۆمەڵکووژ کراون، (فلیۆرا) دەبێت بجەنگێت لەنێوان نائومێدی و هیوادا.