
دەربارەی به چوار شێوازی جیاوازی مادهی هۆشبهره كهوا له كهسهكان دهكات له جیهانی خهیاڵدا بژین بێ ئاگا بن له ژیانی ڕاستەقینە
Artisan Entertainmentپەیوەندی و ئاڵۆزی کارەکتەرەکان ناچارمان دەکات بەڕاستی گرنگی پێبدەین و تووشی شۆک بین کە ئەم فیلمە چۆن کۆتایی دێت. لوتکەی ڕووداوەکان خەیاڵییە، بەدیهێنانی جەختکردنەوەیەکی دیاردەیی لەسەر تەنیایی و داڕمانی کارەکتەرەکان. داهێنان لە چوارچێوەدان بە کردەی ماددە هۆشبەرەکان کاریگەرییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر بینەر بەجێدەهێڵێت. ئەگەر لێم بپرسن پێویستە ئەم فیلمە لە قوتابخانەکان بۆ منداڵان بگێڕدرێتەوە بە تەیبەت ولاتە ئەورپیەکان. بەو شێوەیە بە دڵنیاییەوە ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان کەمتر دەبوو، چونکە من ڕێگەیەکی باشتر نازانم بۆ ئەوەی نیشان بدەم کە چۆن ئەم ماددە هۆشبەرانە دەتوانن ژیانی کەسێک لەناو ببەن. هەروەها مۆسیقاکە بەراستی نایابە، هەروەها بەشترین کۆتای کۆتایی فیلمەکەیە. ئەمە یەکێکە لەو فیلمانەی کە بێباکانەت ناهێڵێت و بە دڵنیاییەوە دوای بینینی زۆر کاریگەری لەسەرت دەبێت. هەر بۆیە ڕەنگە ئەم فیلمە کوپێک چای هەمووان نەبێت. دەستان خۆش بۆ تازە کردنەوەی سیرڤەرەکان🖤
هەستەکی ناخۆشم هەیە خۆزگە تەماشێم نەدەکرد زۆر دری توند کردم.... ئەو فیلمە پێشانت دەدا کە چەند بە زویی خەونە خۆشەکان دەگۆڕێن لۆ خەونی ناخۆش، ئاڵودە بوون چەند بە هێواشی دەستت بەسەر دا دەگری وەتلێدەکا لە قاڵبی مرۆڤبوونت بێیە دەرێ فیلمەک کە هیچ هیوایەکی تێدانیە نە پاڵەوانەک بیانپارێزی نە کەسەکه خراپ کە هەوڵی لەناوبردنیان بدا تەنها ڕاکردن لەدوو خەون و خەیاڵە و خۆ پەلکێش کردنە لۆ ڕێگەی غەڵەت، ئەو فیلمەی لۆ کەس پێشنیار ناکەم دیمەنی نەشیاوی یەکجار بێزارکەر و شەرمەزارکەر ی تێدایە و لەخۆتەوە زۆر هەست بە خراپی دەکەی بەس هەموی پەیامی خۆی لەدوایە وە لەڕوی ئاکتینگ و هەموو شتەوە نایابە.
. ئەگەر حەزت بە فیلمێکە کە "ڕێز لە ژیریی بینەر" بگرێت، ئەمە لوتکەیەئەم فیلمە تەنها بۆ "سەیرکردن" نییە، بەڵکو ئەزموونێکە کە تا کۆتایی ژیانت لە مێشکتدا دەمێنێتەوە. (دارین ئارۆنۆفسکی) فیلمێکی دروست کردووە کە نەک هەر ناتەوێت دووبارە سەیری بکەیتەوە، بەڵکو دوای بینینی هەست دەکات ڕۆحت بریندار بووە.مۆسیقایەکی ئەفسانەیی: ئاوازی (Lux Aeterna)ی کلینت مێنسێل، تەنها مۆسیقا نییە، بەڵکو هاواری تێکشکانی مرۆڤە. مۆسیقاکە وەک لێدانی دڵ وایە کاتێک لە ترسدا خێرا دەبێت، و هەستێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامت پێ دەبەخشێت.تەکنیکی مۆنتاژی (Hip-hop Montage): ئارۆنۆفسکی بە وێنەی زۆر خێرا و دەنگی نزیک، وات لێدەکات هەست بەو "وسوەسە" و خولیا کوشندەیە بکەیت کە کارەکتەرەکان هەیانە. تۆ تەنها بینەر نیت، بەڵکو لەگەڵ ئەواندا بەرەو هەڵدێر دەچیت. چوار چیرۆک و یەک کۆتایی: فیلمەکە نیشانی دەدات کە "ئالوودەبوون" تەنها بۆ ماددەی هۆشبەر نییە؛ دەکرێت ئالوودەی شاشەی تەلەفزیۆن، حەبی کێش دابەزاندن، یان تەنها خەونێکی مەحاڵ بیت. هەر چوار کارەکتەرەکە بەدوای بەختەوەریدا دەگەڕێن، بەڵام لە کۆتاییدا لەناو تاریکترین گۆشەی ژیاندا جێ دەمێنن.(Requiem for a Dream) وەک "شەقێکی بەهێز" وایە بۆ هۆشیاربوونەوە. فیلمەکە پێت دەڵێت خەونەکان چەندە جوانن، ئەوەندەش دەتوانن مەترسیدار بن ئەگەر ڕێگایەکی هەڵەیان بۆ هەڵبژێریت. ئەمە "وەسێتنامەیەکە" بۆ هەموو ئەو خەونانەی کە پێش لەدایکبوون، مردنئاگاداری: ئەم فیلمە مێشکت نایەشێنێت، بەڵکو دڵت دە گوشێت!
فلێ تایبەت و پڕمانابوو 🖤
تخوا ئەوە فلمە یەقق👎
سەرەتا دودڵ بووم کە سەیری ئەم فلمە بکەم یان نا چونکە پێموابوو لە حاڵی ئاڵوودەبوەکان تێدەگەم! بەڵام ئەم فلمە زۆر بە وردەکاریەوە باسی دەکا بە شێوازێک کە لەگەڵی تێکەڵ دەبیت میوزیکەکەی زیاتر نایابی کردووە
زۆر تایبەتە سەیریکەن 🙂↕️
زۆر زۆر نایاب و جیاواز بوو🖤10/10
بە جدی نایاببوو لە هەموو ڕوویەکەوە لە ڕوی چیڕۆک لە ڕووی دیمەن و گۆشەی کامێراکان لە ڕووی موزیکەوە ، کاریگەری ئەو فیلمە بە ئاسانی لاناچی لەسەر بینەر و بە شێوەیەکی زۆر ڕاستەوخۆ و بێ پەردە باس لە لایەنە تاریکەکانی ئالوودەبوون ئەکات بینینی ئەو فیلمە ئەزموونێکی قورسە و هەستێکی ناخۆش لەلای بینەر دروست ئەکا بەڵام لە هەمان کاتدا پەیامێکی زۆر گرنگ و بەهێزی هەیە فیلمەکە وا لە مرۆڤ ئەکات بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن خەون و ئارەزووەکانمان ئەتوانن ببنە هۆی لەناوچوونمان ئەگەر بە شێوەیەکی ناتەندروست مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین🔥🖤
چەند رۆژێک ئەو فلیمە کاریگەری زۆر لەسەرت بەجێدێلێت شایەنی بینینە 🖤
نایاب بوو
بەجدی فلیمێکی نایابە کەمێک ئاڵۆز و وردە بەڵام بە تەواوی هۆشیارت دەکاتەوە لە مەترسی ئاڵوودە بوون جا چ بە مادەی هۆشبەر بێت چ سۆشیاڵ میدیا و شتی تر میوزیکەکەشی هەر باس ناکرێت سوپاس بۆ چاک کردنی سێرڤەرەکان🌷🖤
بەجدی شازە شایەنی سەیرکردنە
تایبەتترین شاکاری سینەمایە بەڕاستی یەعنی بەڕاستی بەڕای من پێویستە هەموو کەسێک بیبینێ بۆ ئەوەی کەس نزیکی ئەو ژەهرە پیسانە نەکەوێت دەستان خۆش بێت بۆخۆتان و فلیم و ژێرنووستان 😅🥲🖤✨❤️☀️
یەکەک لە خۆشترین و پر ماناترین لە کۆمەلگای مە ئەو دیاردەیە روو لە زیاد بوونە کە بەشەرەکە هەستی ویستراوی زیاد دەکا و تاقەتی پەیدا کردنی ئەو شتەی نیە بگرە ناچار دەبی خۆشی بفرۆشی♥️
بڕاستی ناوازەیە بە تایبەتی مادە هۆشبەرەکان
یەکێکیان قۆڵی لەدەستدا. یەکێکیان عەقڵی لەدەستدا. یەکێکیان کەرامەتی لەدەستدا. یەکێکیان ئازادی لەدەستدا. چیرۆکێکی تاریک و خەمۆکی هەبوو لەبارەی ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان کە مەترسیدارترین کێشەیە کە دەبێتە هۆی لەناوچوون و وێرانبوونی ژیانی کەسێک وە لەناوچوونی خەونەکانی.
ئەی هاوار من چیم بینی ئەوە چ شاکارێکە !!! بەجدی دڵ ئەکات بەئاو و کۆتایەکی هەیە کە بەخەیاڵی کەسا نەهاتووە 💔💔💔
وەڵا شاز
شازەەە
شاکارە 🔥 بەجدی زۆر شازبوو ئەو نواندنە شێتانەییە لە هەموو فیلمێکدا نییە شایەنی باشترین فیلمی ساڵیشە، میوزیکەکەشی زۆر تایبەتە 😍 10/10 🥶
بەڕاستی بەقوەت بوو دەستان خۆشبێت 🔥🔥
نیشانت ئەیا کاریگەری ئالەوودەبوی بەمادەی هۆشبەر چیو لێ ئەکە زۆر بەجوانی بۆت ڕون ئەکاتەوە پێویستەهەموو کەسێک سەیریی بکە زۆر فیلم هەیە لەڕوی مادەی هۆشبەرەوە بەس باوڕناکەم بەقەد ئەمەیان چێژت باتێ کۆتایەکەیشی خۆش بوو
Taibat buu shayani sairkrdna 🩵
بیر بکەنەوە ھەر یەکەمان بەجۆرێک ئالوودەین، ئالوودەی مۆبایل، ئالوودەی دەرمان، ئالوودەی پارە، ئالوودەی سۆشیاڵ میدیا، ئالوودەی درۆ، ئالوودەی سەیرکردنی شتی ناڕەوا...ھتد. ھەموومان بەجۆرێک ئالوودەین بەس لەخۆمانی دەشارینەوە، ئالوودەیش زوو یان درەنگ مرۆڤ دەڕوخێنێت و لەناومان دەبات. بینینی ئەم فیلمە ھەرگیز ئاسان نییە، ھیچ مرۆڤێکیش بەرگەی کۆتایی فیلمەکە و میوزیکەکەی ناگرێت. ئافەرم
هیچ تامی تێدا نییە ئەم فیلمە بەس موزیکی ناوی تایبەتە
سێرکردنی ئەم فیلمە بەسە بۆئەوەی تەواوی ژیانت لەمادە بێ هۆش کەرەکان دورکەویتەوە/ بەڕاستی بەداخەوە ئەم ڕووداوانە لەژیای ڕاستیشا ڕودەدەن بەڵام بێ هیچ شکو گومانێک سێری بەکە بائەم شاکارەت لەدەس نەچێ 🖤
شاز
بەڕاستی فلمێکی نایابە، کاریگەری زۆر لەسەر مرۆڤ جێئەهێلێت
بەجدییی شاز بوو ئەو خاتە قوڵایی فلیمەکە هەر تاکێک دەبێ سەیری ئەم فلیمە کە …بزانین ئاڵودە بوون چی لە مرۆڤ ئەکا وە ئاخیرەکەی سەرو دەسوڕمێنێت بە گاڵتە لا ٢٥٠ باشترین فلیمەکان نیە دەستان خۆش بێت🖤
تا بلێی سامناکە بۆ هوش و بیر ، بەلام بە داخەوە ئەم روودانە هەن :(
حەلی نییە بەڕاستی سەیرکردنی ئەم فلیمە ئەتباتە ناوو جیهانی ئەومرۆڤانەی خەریکی ئەوشتانەنن و زیاتر ئاشنا ئەبیت بە دنیای ئالوودەبونو ئەزانی چیەو چۆنە … بەڕاستی ئەم فلیمە لە ناوەڕۆکەوە لە زۆر شت ئەکۆڵێتەوە و هەر تاکێک لە ئێمە پێویستە سەیری بکات بۆ ئەوەی باش بزانێ ئەو دنیای ئالودە بوونە چۆنە …..
شتێکی نایابە پێویستە سەیر بکرێت بۆ ئەوەی بەهای مرۆڤ بزانیت کاتێک ئالودە دەبێت
وابزانم پێویست ناکا وەسف و شتی بکەم تەنها ناوەکەی باسی زۆر شت ئەکات
پڕە لە توند و تیژی و دیمەنی نەشیاو کۆتایەکی ناخۆش نا ئومێدکەر بەڕای من هیچ چێژێک نابەخشێت بە بینەر هەر لە سەرەتاوە تا کۆتای خوا خواتە تەواو بێت ئیرادەیکیشی دەوێت بۆ سەیرکردن
فیلمێکە بە هیچ شێوەیەك بەزەیت پێ ناکات
فیلمێکی تا بلێی نایاب و گرنگ پێویستە هەمومان بۆ جارێکیش بێت سەیری بکەین ، راستە ئەوەی لە فیلمەکەدایە رەنگە جۆری ئالودەبونی ئێمە نەبێت یاخود دوور بین لێی بەلام ماوەی دابڕانمان بۆ رون دکاتەوە لە ژیانی امرۆش زۆربەمان ئالودەبویی شتێکی مادین یا مەعنەوی بەلام ماوەی دابرانمان زۆر کورتە رەنگە ئەو فیلمە بەس بێت بۆ ئەوەی لە ماوەی دابڕانی درێژ بگەین کە چیمان لێ دێت و چی دەکەین ، ئەمانە و بێجگە لە زیانی دەرمان ئالودەبونیش تیای بەسەرە و رونکراوتەوە
| ناو | کوالێتی | دابەزاندن |
|---|---|---|
www.yourupload.com | 1080p | دابەزاندن |

ئەنیمەیشن | 1940

كۆمێدی | 2011

ئەكشن | 2019

ئەكشن | 2018

دراما | 2010

ئەنیمەیشن | 2002

هەستبزوێن | 2022











