...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

ئۆفێلیا لەگەڵ دایکیدا دەچن بۆ کێڵگەیەک بۆ ماڵی زڕباوکەکەی، شەوێکیان پەریەک ڕێنوێنی دەکات تا لای ڕۆحلەبەرێکی نامـۆ کە پێی دەڵێت شاژنێکی نەمریت و دەبێت سێ ئەرک ئەنجام بدەی تا شاھانەیی بوونت پشت ڕاستکەیتەوە

Pan's Labyrinth (2006)

Spanish
118 خولەك
19 Jan 2007
imdb8.2
rotten tomatos95%
metacritic98%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 19 ملیۆن دۆلار
داهات 83 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Estudios Picasso
دەرهێنەر Guillermo del Toro
8,068
Pan's Labyrinth kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 143ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ژیانی مناڵی پڕە لە جوانیی، پڕە لە خەیاڵاتی جوان، بێ ئاگا لە واقع بێ ئاگا لە پیسیەکانی ژیان و مرۆڤ، دونیای منداڵ هەر ئەوەندەیە کە خەیاڵی بۆ ئەکات نە زیاتر نە کەمتر، فکرەیەک هەیە کە بە ڕای خۆم فکرەیەکی سەقەتە کە ئەڵێ نابێ منداڵ خەیاڵاوای بێت، دانەیەک هەبوو وابزانم ئەکترێس بوو مهیم کەسێکی بەناوبانگ بوو کە ڕێگری لە منداڵەکانی ئەکرد سەیری فیلمەکانی ساندرێلا و هاوشێوەکانی بکات بەو بیانووەی تا ئەمرێ چاوەڕێی شازادەکەی ئەکات بە ئەسپێکەوە بێت بیبات لەگەڵ خۆی، بۆیە ئەڵێم فکرەیەکی سەقەتە چون بە ڕای خۆم واقع شتێکی سابت نیە بۆ هەموو کەس بەڵکو خەیاڵیش دەوری خۆی هەیە، من زۆر باسی ئەوە ناکەم ئەوە مەسەلەیەکی ترە، دایبابی ئێرە و زۆری وڵاتانی جیهان بەحساب ئیشێکی زۆر باش ئەکات درۆ لەگەڵ منداڵ ناکات وەک کەسێکی پێگەیشتوو ئەو واقعە پیسە ئەخاتە خۆشترین سەردەمی ژیانی تاک کە منداڵیە، تا بەیانی بۆی بخوێنە لە فکری منداڵ هیچ ناگۆڕێ دونیا هەر بە ئەندازەی خەیاڵە جوانەکانی خۆیەتی، بۆ تۆش بە خەیاڵ لەگەڵی ناکەیت؟ بۆچی درۆی خۆش و شیرینی بۆ ناکەیت (خۆی درۆ نیە خەیاڵاتە بەس با بڵێین درۆیە)؟ خۆ ئەو درۆ هەر فێر ئەبێت لە داهاتوو، دەی بۆچی درۆی جوان و شیرین فێر نەبێت لە سەرچاوەیەکی جوان کە دایک و باوکە، بۆچی بچێت لەناو کۆمەڵگا فێری درۆی پیس و خەتەر بێت کە لە چەندین سەرچاوەی خراپ و شێواو وەری گرتووە؟ منداڵ دونیایەکی هەیە تایبەت بە خۆی لەگەڵ ئەو ئامرازانەی خۆی بۆ خۆی دروستی کردوون حەز ئەکا تۆش بەشدار بیت، بە نسبەت ئەو ئەو خەیاڵە جوانە واقعە دەی تۆ شتێکی تری پێ بڵێی تووشی صەدمەیەک و شۆکێک ئەبێت کە تۆ چۆن ئەو واقعەی ئەو نابینی؟ کەمێک بیر لە منداڵیتان بکەنەوە چەند ئامرازی بێ گیانتان کردووە بە گیاندار لە خەیاڵی خۆتانا؟ چەن شتی نەبوونتان هێناوەتە بوون؟ چەند دڵتەنگ بوونە کە کەس ئەوانەی نەبینی جگە لە خۆتان؟ فیلمەکە بەراوردێکە لەنێوان واقع و خەیاڵاتی مناڵێک وە تێکەڵ کردنیان لەگەڵ یەک، بۆ دایک و باوک باشە ئەم فیلمانە ببینن

ڕاقی بوو دەستتان خۆش

خراپ نیە

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
سێرڤەر
سێرڤەر
ماى ستریم
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان