...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

شۆڕشێکی سەرکەوتووی ئاژەڵانی دانیشتووی کێڵگەیەک لەدژی جووتیارێک بەهەڵەدا دەچێ دەبێتە هۆی دروویتبوونی ستەمکاری لەناو خۆیاندا

Animal Farm (1954)

English
72 خولەك
19 Jun 1959
imdb7.2
rotten tomatos64%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان Halas and Batchelor Cartoon Films
دەرهێنەر Joy Batchelor
ئەكتەرەكان Maurice Denham Gordon Heath
1,990
Animal Farm kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

"هەموو ئاژەڵەکان یەکسانن، بەڵام هەندێکیان زیاتر"، لە شاکارێکی ئەدەبی نووسەری گەورە (جۆرج ئۆریوڵ) وەرگیراوە، کە تێیدا ڕەخنە لە شۆڕشی ڕووسی ساڵی ١٩١٧ دەگرێت بە چیرۆکێک کە ئاژەڵانی کردووەتە سیمبول لەبەر ئەوەش ئەگەر حەزت بە سیاسەتیش نەبێت زۆر کێشە نابێت چون لەهەر بوارێک بخوێنیتەوە یان لە هەر ژانەرێک سەیری فیلم کەیت هەر تامەزرۆی و حەوسەڵەی ئەوەت ئەبێت کە تەواوی ڕۆمانەکە بخوێنێتەوە یان تا کۆتایی سەیری ئەنیمەیشنەکە کەیت ، پێناسەی ئۆرویل بۆ شۆڕش جیاوازە، عەڕزکردنی ڕووداوەکانی پشت پەردەی شۆڕش و کەین و بەینی سەرکردەکانی شۆڕش، وەک وتم ڕەخنەیە لە شۆڕشی ڕووسی ١٩١٧، بەڵام ڕەنگە بەبێ مەبەستی نووسەر ڕەخنەکان و پەیامی ڕۆمانەکە لەسەر زۆر وڵات طەتبیق ئەبێت هەتتا لە کوردستانی خۆمان ڕێک ئەڵێی نووسەرەکەی کورد بووە و بۆ ئەم سەردەمەی نووسیوە، کە ئاژەڵەکان حکومەتێکی خراپ ئەڕوخێنن و حکومەتێکی خراپتر دێننە جێگای، لەیەکەم ڕۆژەوە بەرازەکان کە شوبهێنراون بە بەرپرسەکان یاساگەلێک دادەنێن دواتر بەهۆی تەماح و چاوبرسێتی خۆیان ئەوە دەکەن کە ئارەزوویانە با بە پێچەوانەی یاساش بێت، بۆ خۆی حەڵاڵە بۆتۆ حەرامە، هەر کەسێکیش لەدەرەوەی دەسەڵات و ناوەوەی دەسەڵات ڕووبەرویان بێتەوە ئەگەر بۆیان بکرێ لەناوی ئەبەن ئەگەرنا تا لەتوانایانا هەبێ زەرەری لێ ئەدەن، پەیامەکەی سادە و ڕوونە بەڵام ئەگەر بە وردی شیکار بۆ ئەم شاکارە نەکەین کاملی مەبەست و پەیامی جۆرج پێمان ناگات وە لێرەش مەجال نیە بە نووسێنێک و دووان نابێت، تەنها ئەوەنەش بزانن خراپ نیە، ڕۆمانەکەی جۆرج هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لە مەترسیەکانی دوای شۆڕش و سیاسەت کە هەموو شۆڕشێک دەرەنجامی باشی نابێت، بە وتەیەکی نووسەر کۆتایی بە قسەکانم دێنم کە ئەڵێ ( سیاسیەکان وەک مەیموونن لەناو کێڵگەدا بەشەڕ هاتن هەموو بەرووبوومەکە لەناو ئەبەن، ئەگەر ئاشتیش بوونەوە هەموو بەرووبوومەکە ئەخۆن)

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
سێرڤەر
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان