
دوو میل لە بەرزاییە سەخت و بێبەزەییەکانی چیای "ئۆواری"، "ئاسای" و "ئیشیکورا" کە دوو هاوڕێی شاخەوانن، تووشی زریانێکی بەفراوی دەبن و ڕێگەیان لێ تێکدەچێت. ئیشیکورا کە بریندارە و دڵنیایە لەوەی مردنی نزیکە، دان بەوەدا دەنێت کە پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەندامێکی یانەی شاخەوانی زانکۆکەیانی کوشتووە. بەڵام دواتر ئاسای پەناگەیەک دەدۆزێتەوە و هەردووکیان بۆ شوێنێکی سەلامەت دەگوازێتەوە. وە درک بەوە دەکات ئەو دانپیانانە پەیوەندیەکانی گۆریوە— ڕەنگە ئەو سروشت و کەش و هەوایە تاکە دوژمن نەبن لە دەوروبەریان.