
ئەم مانهوایە باس لە کوڕێک دەکات بە ناوی ‘’تاک سی یۆنگ’’ کە بەهۆی لێدان و گێچەلپێکردنی دڕندانەی خوێندکارانی دەوڵەمەندەوە دەکەوێتە کۆماوە. دوای ئەوەی دایک و باوکی بەهۆی گەندەڵی پۆلیس و دەسەڵاتدارانەوە بە بێهیواییەوە خۆیان دەکوژن، سی یۆنگ بەئاگا دێتەوە و شمشێرێکی جادوویی لەسەر سەربانی ماڵەکەیان دەدۆزێتەوە. دوای چەند ساڵێک لە ڕاهێنانی توند، جەستەی دەگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی زەبەلاح و دەست دەکات بە تۆڵەکردنەوەیەکی بێبەزەییانە و خوێناوی لە هەموو ئەو کەسانەی کە بوونە هۆی وێرانبوونی ژیانی و خێزانەکەی.
لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.