
تەسەوور بکە لە قوتابخانەیەکی گەورەی جادوو بیت، بەڵام نەتوانی یەک پریشکە ئاگریش فڕێ بدەیت! {لوین ئاردێل} پاڵەوانی مانهواکەمانە، هەموو کەس پێی دەڵێن "جادووگەرە بێ سوودەکە" و سوکایەتی پێ دەکەن، چونکە جەستەی کێشەیەکی هەیە و ناتوانێت جادوو بۆ دەرەوە فرێبات. بەڵام لوین تەسلیم نابێت و رێگایەک ئەدۆزێتەوە! دەڵێت: "مادام ناتوانم جادوو فڕێ بدەم، ئەی بۆ هەموو هێزی جادووەکە نەخەمە ناو مشتم و بازووم؟" ئیتر لێرەوە لوین دەبێتە جادووگەرێکی جیاواز. لەبری ئەوەی لە دوورەوە جادوو فڕێ بدا، دەچێتە ناو جەرگەی شەڕ و بە یەک مشتی جادوویی هەموو ئەو جادووگەرە لوتبەرزانە تێکدەشکێنێت کە پێشتر گاڵتەیان پێ دەکرد.