
ئاوی گەنج، لە کاتێکدا لە نێو تەموومژی ژیانێکی پڕ لە ئازار و خۆفەوتاندن وێڵە، ژوورە کزۆڵەکەی دەبێتە مەڵبەندی کۆچی هێماکانی بەهار، گەلاوێژی گوڵەگێلاس و پەپوولە باڵڕەنگینەکان، بە بێدەنگییەکی پڕ لە ڕاز، دەبنە پاسەوانی چرکەساتی ڕۆژە تاریكەکانی. ئەفسانەیەکی نوێی عەشق و بوون، لە ناخی مێشکە جیاواز و دەگمەنەکەی.