لە "هێرۆشیما" لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا، کچێکی هەژدە ساڵان هاوسەرگیری دەکات و ئیتر دەبێت خواردن ئامادە بکات بۆ خێزانەکەی سەرباری گەمارۆدان و کەمی پێداویستی خۆراکی. لەگەڵ ئەوەی ناڕەحەتی دەچێژێت و ڕۆژ بە ڕۆژ خۆشیەکانی ژیانی بەرەو لەناوچوون دەچن هێشتا پێویستە ئارام بگرێت و بەردەوام بێت بۆ ژیان.