...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
:كورتەهاتنی قەشەیەکی خاوەن کەسایەتیەکی سەرنج ڕاکێش دەبێتە هۆی هێنانی دەرئاسا و نهێنی، وە پەرۆشی ئاینی نوێ دەکاتەوە بۆ شارێکی مردوو
kurdsubtitle slider images
:كورتەجۆرێک لە نەخۆشی سەری هەڵداوە و جیهان بـە تەواوەتی ئـەگۆڕێت و مرۆڤایەتی بەرەو ئاکامی خراپ ئـەبات بۆیە خێزانی کڵارک کە (مادیسن کڵارکە) کە ئافرەتێکی بێوەژنە و خاوەنی دوو مـناڵە و لەگەڵ خۆشەویستەکەی کە (تراڤێس مانەوا) لە پێناو مانەوە لە ژیاندا هەموو کارێک ئەکەن
kurdsubtitle slider images
:كورتەچیرۆکی خۆشەویستی نێوان پارێزەرێک و ئەکتەرێکی سەرکەوتوو کە ژیانی وێران دەبێت دوای تێوەگلانی لە ئابڕووچونێک لەگەڵ گۆرانی بێژێک، پلەکەی خۆی ساختە دەکات تا ببێتە یاریدەدەری پارێزەرەکە
kurdsubtitle slider images
:كورتەزنجیرەکە باس لە گەشەسەندنی یەکەم نەوەی دوای دەرکەوتنی زۆمبییەکان دەکات
kurdsubtitle slider images
:كورتەئەو زیرەکە، ئەو خۆشەویستە، ئەو (دێکستەر مۆڕگن)ـە، بکووژە زنجیرەییە نمونەییەکەی ئەمریکا، کە ڕۆژەکەی بە چارەسەرکردنی تاوانەکان بەسەردەبات و شەوەکەشی بە ئەنجامدانی تاوان
kurdsubtitle slider images
:كورتەمات مۆردۆک بە مناڵی لە رووداوێک بە هۆی مادەی کیمیایەوە نابینا دەبێت بەڵام لە جیاتی تواناکانی کەم کاتەوە هێزێکی سەرو سروشتی وەردەگرێت کە وایلێدەکات بە شێوازێکی بێهاوتا جیهان ببینێت
kurdsubtitle slider images
:كورتەزنجیرەکە باس لە دایکێک بەدوای کچەکەیدا دەگەڕێت دوای لەناوچونێکی شارستانیەت بەهۆی پەیدابوونی زۆمبیەوە
kurdsubtitle slider images
:كورتەلە سەردەمی (جۆسۆن)ـدا، (هۆنگ چون گی) کە کچە وێنەکێشێکی زۆر بەهرەمەندە و وەک یەکەم ئافرەتی وێنەکێش لە (دوهواسیۆ) هەڵدەبژێردرێت، چاوی بە (ها ڕام) دەکەوێت
kurdsubtitle slider images
:كورتەلەیەکەم ڕۆژی دواناوەندی ئێلینا چاوی بە "ستێفن" دەکەوێ و ڕاستەوخۆ هەستێکی بۆی دروست دەبێ سەڕەڕای ئەوەی نازانێ ستێفن و دەیمنی برای لەڕاستیدا خوێنمژن.
kurdsubtitle slider images
:كورتەتاڵن ڕزگاربوویەکە. کۆتا کەس لە جۆری خوێن ڕەشەکان، وە ئەو ئازاری وێرانکردنی گوندەکەی چەشت لەلایەن کۆمەڵێک مرۆڤی دڕندە. پاش چەندین ساڵ ڵەو وێرانکاریە گەشت دەکات بۆ قەڵایەکی بێ یاسا لە لێواری جیھانێکی شارسانی، وە دوای ئەو کەسانە دەکەوێت کە خێزانەکەیان
kurdsubtitle slider images
(286) پێداچوونەوەکانی ئاکۆ باڤاری

یەکێک لە نایاب ترین فلیمەکان کە ناوەڕۆکەکەی باس لە سەرکەوتن و شکست و بەناوبانگ بوون و دۆزینەوە هاوڕێ و ئاشنا بوون بەمرۆڤە دوو ڕووەکان و بەرژەوەندی پەرستەکان وە جوانترین وتە کە دەڵێ بۆ دۆزینەوەی فافۆن ڕۆیشتم بۆکسایت منیش بۆ دۆزینەوەی زێڕ رۆیشتم باشترین هاوڕێم دۆزیوە ئەمە جوانترین شتە تا ئێستا گوێم لێ بوو بێت

بۆ فیلمی Gold

یەکێک لە نایابەکانی 250کەی مێژوو و یەکێکە لە باشترینەکانی برووس لەناوەڕاستی فلیم خەریبوو بێزار بم لێی بەڵام دواتر زۆر بەدڵم بوو بەهۆی ئەو پازدە خولەکەی کۆتاییەوە فلیمە زۆر ئاڵۆز و نهێنی بوو تا کاتی پێش کۆتا وە ئەم فلیمە لە ئەو جۆرەنەیە کە یاری بە مێشکی بینەر دەکات بە جۆرێک هیچ کەسێک فکری بۆ ئەوە ناڕاوە کە ئەکتەری سەرەکی هەر لە سەرتای فلیمە مردووە و بووە بەڕووح

بۆ فیلمی The Sixth Sense

یەکێکە لە باشترین ئەو فلیمانەی کە پەیوەندی بە بۆکسێنەوە هەیە وە پەیامێکی زۆر جوانشی هەیە ئەویش هەرگیز غروور مەبن با هەر بەهێز بیت با هەر بەناوبانگ بێت با هەر بەتوانا بیت وە هەر کاتێک غروور و لوتبەرز بووی ئەوە دڵنیا بە توشی شکست و دۆڕان دەبیتەوە

بۆ فیلمی Undisputed

تاکە فلیمی 2021 کە چۆتە ڕیزبەندی 250 باشترینەکانی مێژوو وە بەڵام بەڕای من شایەنی ئەوە نیە لە ڕیزبەندی باشترینەکان بێت وە شایەنی ئەو نمرە بەرزە نیە کە پێی دراوە لەبەر ئەوەی فلیمەکە بە نیوە چڵی ماوەتەوە نە تۆڵە سندرایەوە وە نە کۆتایەکەشی کۆتایەکەی باش بوو

بۆ فیلمی Dune

ئەم فلیمە لە ئەو جۆرانەیە کە چ بە سەیر کردنی چ بە سەیر نەکردنی هیچ کاریگەریەکەی نیە

بۆ فیلمی Earth and Blood

یەکێکە لە تایبەت ترین فلیمە ترسناکەکان کە بینیبێتم ئەو چێژەی جارانی هەر ماوە

بۆ فیلمی Jeepers Creepers 2

بەشێوەیەکی گشتی زۆر حەز بە فلیمی بوونەوەرە ئاسمانیەکان ناکەم بەس بەڕاستی ئەمەیان تایبەت بوو

بۆ فیلمی Race to Witch Mountain

فلیمێکی بێ مانە کە چێژ نابەخشێت شایەنی ئەو دوو نمرەیەش کە پێی دراوە

بۆ فیلمی Apparition

باشترینی تۆم هاردی بەس بەڕای من وودی شایەنی ئەو ڕۆڵە گەورەیە نەبوو بە ڕای من دەبووایە ئاکتەری بەهێز تر و کارامەتر ئەم ڕۆڵەی بگێڕایە

بۆ فیلمی Venom: Let There Be Carnage

یەکێکە لەباشترین فلیمە ترسناکەکانی سەدەی 21 لە هەموو ڕوویەکەوە بێ عەیبە بە تایبەتی چیرۆکەکەی زۆر زەخمە

بۆ فیلمی A Nightmare on Elm Street

بەڕاستی هیۆ ئەکتەرێکە لەگەڵ ژێنەری خەیاڵی زۆر دەگونجێ وە زۆر بە جوانی ڕۆڵ دەگێڕێ

بۆ فیلمی Van Helsing

بێ عەیببوو دەستان خۆش ماندوو نەبن

بۆ فیلمی 14 Blades

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی دۆنی یین وە لە ڕووی کۆمیدیەوە زۆر نایابە

بۆ فیلمی Iceman

باشترین فلیمی ڕۆبێرت لەی من تەنانەت بەلای منەوە زۆر زۆر خۆشتریش لە ئارۆن مان

بەهێزترین فلیمی ئاکشنی سەلمان لەی من بەڕاستی فلیمێکی کاریگەرە

بۆ فیلمی Ek Tha Tiger

یەکێکە لە باشترین فلیمە هندیەکان و وە یەکێکەشە لە باشترینەکانی سەلمان خان بەڕاستی فلیمێکی زۆر کاریگەرە

بۆ فیلمی Tubelight

فلیمێک زۆر لە حەدی خۆی گەورە کراوە نە چێژ دەبەخشێت و نە چیرۆکەکەشی بە مانەیە

بۆ فیلمی Antrum

بیرمە یەکەم فلیمی جۆن بوو کە بینیم بەڕاستی زەخم بوو فلیمەکە پڕە لە ئاکشن و سەرکێشی و ئازایەتی و تاوان

بۆ فیلمی From Paris with Love

باشترینی جەیسن لەی من بەڕاستی نایاب بوو بەس بە هیوای ئەوەی بەشەکانی تریشی دانەن بۆ زیاتر تێگەیشتن

بۆ فیلمی Death Race

فلیمێکە کۆمەڵێک ژێنەری تێدا کۆبۆتەوە ئاکشن و سەرکێشی و تاوان و موزیک و خۆشەویستی و درامی بێ شک یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی 2017

بۆ فیلمی Baby Driver

باشبوو وە یەکێکەلە باشترین ئەو فلیمانەیی کە پەیوەندیان بە تۆڵەکردنەوە هەیە

بۆ فیلمی Mourning Grave

یەکێکە لەباشترین فلیمەکانی کە پەیوەندیان بە تلیاک و خۆشەوەیستی وە هەیە

بۆ فیلمی Hot Summer Nights

یەکێکە لە باشترین ئەو فلیمانەی کە پەیوەندی بە کۆتای دونیا هەیە بەڕاستی نایاب و زەخم بوو ناوەڕۆکەکەی باس لە باس لە بەرژەوندی و هاوڕێی ڕاستەقینە و تاوان و قوربانی دان و زۆر شتی تر بەڵام ئەوەی زۆر بەلای منەوە تایبەت بوو کە ئەم فلیمە خاسێتێکی تایبەتی هەبوو کە لە فلیمەکانی تر بە دی ناکرێت ئەویش ئەکتەرەکان ناوی ڕاستەقینەی خۆیان بەکارهێناوە ئەم خاسێتەم لە هیچ فلیمێک نەدیووە

بۆ فیلمی This Is the End

چیڕۆکێکی باش و جوانی هەبوو

بۆ فیلمی The Kid Who Would Be King

سەرەتا گوتم ئەکتەری باشی تێدا بەشداری تێداکرد ڕەنگە فلیمێکی باش بێت بەڵام بێ مانابوو

بۆ فیلمی 3 Days to Kill

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی کڵێنت ئێستوود کە کاری دەرهێنانی بە جوانی بۆ کراوە هەر لەلاین کڵێنت بۆ کراوە بەهیوای ئەوەی ئاماژەی پێ بکەن کە یەکێکە لە 250کەی مێژوو دەس خۆش ماندوو نەبن بەهیوای ئەوەی کە زیاتر و زیاتر بەرهەمی کڵێنت ئێستوود ژێرنووس بکەن

بۆ فیلمی Million Dollar Baby

یەکێکە لە نایاب ترین ئەنیمەیشن ئەوەی لە فلیمەکە بە دڵم نەبوو تەنها گرافیک بوو بەس بەڕاستی چیڕۆکێکی مەزنی هەبوو کە ئەوەیش ژیان کردن بێ باوک و دایک

بۆ فیلمی Jimmy Neutron: Boy Genius

فلیمێکی یەکجار ناوازە بەس بریا لۆرێنس ڕۆڵی پیاو خراپی نەبینیایە

بۆ فیلمی Standoff

ئەوەیە فلیم بەڕاستی بەهێز بوو دووبارە بوونەوەی نیە

بۆ فیلمی Face/Off

فلیمێکی نایاب لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ یەکەم جار گوێم لە دەنگی چارلی بوو بەڕاستی دەنگێکی کاریگەری هەیە وە هەروەها بەڕاستی کۆتایەکەی وتارێکی زۆر کاریگەر و بەهێزی دا وە زۆر بە ڕوونی دیارە کە تانە و تەشەر لە هیتلەر دەدەن تەنها ناوی هیتلەر و ئاڵاکەیان گۆڕیوە

بۆ فیلمی The Great Dictator

یەکێکە لە باشترین فلیمە ئاکشنەکان بەڕاستی ناوازە بوو وە بەڕای من دێڤید ڕۆڵێکی جوانتر دەگەڕێ وەک لە پاوڵ

بۆ فیلمی Brick Mansions

باشبوو فلیمێکی وەسەت بوو ڕۆبێرت سەرەڕای ئەو تەمەنە زۆرەی کە هەیەتی ڕۆڵێکی زۆر جوان دەگێڕێ

بۆ فیلمی Killing Season

فلیمێکی باش بوو بەس بە بەراورد بەشەکانی تر کەمێک بێ هێز بوو

بۆ فیلمی Split

فلیمێکی ناوازە چیرۆکێی خۆش پەیامێکی بەهێز بەڕاستی ئەم فلیمە کلاسیکانە یەک جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو فلیمە تازانە فلیمە کۆنەکان کۆتان زۆر خۆش و دڵخۆشکەرە بەپێچەوانەی فلیمە تازەکان کە زۆربەیان کۆتاین زۆربەی جار نائومێدکەرە ناوەڕۆکی فلیمەکە باسی دوو شتی گرینگ دەکات ئەویش خۆشەویشسی یەک لایەنە و بەرژەوندی کە کەسە گەورەکان کەسە بچووکەکان بەکاردێنن بۆ هێنانە دی مەرەمەکانی خۆیان

بۆ فیلمی The Apartment

فلیمێکی نایاب و تایبەت فلیمەکە سەرەتاکەی باش بوو ناوەڕاستی بێزارکەر بوو کۆتایەکەی زەخم بوو بەهۆی ئەو سوتان و کوشتن و بڕن و تاڵان و تۆڵەسەندنەوەیە

بۆ فیلمی Come and See

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی سەدەی 20 وە یەکێکە لە باشترین فلیمە ژاپۆنیکان وە یەکێکە لە باشترین تۆشیرۆ وە بەڕاستی شایەنی دەست خۆشیەکی بێ پایان ئەم ماوەیە دووبارە دەستان کردۆتەوە بەژێرنووس کردنی بەرهەمەکانی 250کانی مێژوو

بۆ فیلمی Rashomon

باشترین و خۆشترین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە

باشترین فلیمی وەزشی تا ئێستا بینیبێتم کەباسی ئەفسانەی تۆپی پێ دەکات ئەو ئەفسانەیەش پێڵێ یە کە هەر لە فلیمەکەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بە ژیانێکی زۆر ناخۆشە تێپەڕیوە لە ئەو زەحمەتاین هەژاری و ترس و لە دەستدانی هاوڕێی نزیک بەڕاستی فلیمەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بێ عەیبە

بۆ فیلمی Pelé: Birth of a Legend

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە هیندیکانی جیلی ئاڵتونی وە هەستبزوێن ترینیان

فلیمێکی وەسەت بوو ئەم فلیمە وایە جیاواز و نوێ بوو بەڵام بۆ هەشتاکان وە ئەو خۆشەش نیە کە ئەو هەموو محت و سەنایە دەکرێ

یەکێکە لە باشترین فلیمە کۆمیدیەکان تا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی زۆر زەخەمە ئەم بەرهەمە ناوەڕۆکەکەی باسی زۆر شت دەکات بەس لە سەروو هەموویان هاوڕێیەتیە

بۆ فیلمی Rush Hour

من زۆر حەز بە فلیمی هندی ناکەم بەس ئەم فلیمە جیایە وە بەهێزترین فلیمی خێزانی کە باسی کێشەی خێزانی دەکات

بۆ فیلمی Kabhi Khushi Kabhie Gham...

لەکاتی ئاشتی کوڕەکان باوکیان دەنێژن بەڵام لە کاتی جەنگ باوکەکان کوڕەکانیان دەنێژن یەکێکە لە باشترین فلیمە جەنگیەکان وە هەستبزوێنترین کە لە چیرۆکی ڕاستیەوە وەرگیراوە

بۆ فیلمی Hacksaw Ridge

باشترن بەشی ئەم زنجیرە فلیمە بەڕاستی لە ڕووی ئەکتەر و ڕۆڵگێڕانەوە هەموو بەشەکان باشبوون بەس ئەم بەشەی باشترین بەشیەتی لەڕووی هەموو شتێکەوە بەس بەتایبەتی چیرۆکەکەی زۆر زەخم بوو

بۆ فیلمی Ocean's Thirteen

یەکێکە لە باشترینەکانی جۆرج و براد وە یەکێکە لە باشترین ئەو فلیمەنەی کە پەیوندیان بە بانک بڕینوە و تاڵان وە هەیە وە باسی سەرکێشی و ئەرکی مەحاڵ و توڵەکردنەوە و خۆشەویستی و کارامەیی ...هتد دەستان خۆش

بۆ فیلمی Ocean's Eleven

فلیمێکی جیاوازبوو ڕاستە فلیمەکە سادەبوو بوجەی کەمی بۆ تەرخانکرابوو بەڵام سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنا وە بەڕاستی کاریگەریگەری قوڵ لە سەر بینەر بە جێدەهێڵت تا ئێستا خۆشترین فلیمی فەڕەنسی بینیبێتم

بۆ فیلمی The Intouchables

فلیمەکە سەرەتا بەس لەبەر ڕۆبەرت سەیرم دەکرد بەس برادلی سەرسامی کرم بە ئەو ڕۆڵگێڕانە ناوەزایە بەڕاستی بەمانەی کلیمە فلیمە ئەفەرین بۆ ئەو دەرهێنەرە و بۆ ئەو چیرۆک نوسە بەڕاستی بەرهەمێکی زەخمە کە باسی شکست و سەرکەوتن و ئاڵوودەبوون و ڕۆمانسەیەت و کاری لابەلا و دووبارە هەوڵدان و ناوبانگ و دەرفەتی کەڵک وەرگرت و مەترسی و ژیان و مردن و ئاشنا بوون بە کەسانی خراپ دستان خۆش بێت ماندوونەبن

بۆ فیلمی Limitless

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە بەریتانیەکان باسی ژیانی سجن و خۆشەویستی و تۆڵەسەندنوە دەکات

بۆ فیلمی Offender

یەکێکە لە شازترین فلیمەکانی جەیمس وە کاری دەرهێنانی زۆر بە جوانی بۆ کراوە لەلایەن ئالفێردوە وە شایەنی باسە کە زۆربەی فلیمەکانی لە ڕێزبەندی ۲٥۰باشترینەکانە بەڕاستی جەیمس و ئەلفێرد کارەکانیان زۆر بەیەکەوە گونجاوە

بۆ فیلمی Dial M for Murder

بەڕاستی ئەم فلیمە کلاسیکانە چێژت پێ دەبخشن هەتا سەیری ئەم فلیمە کلاسیکیانە نەکەی لە چێژی سینما تێ ناگەیت جەیمسیش ڕۆڵێکی جوان دەگێڕت جگە لەم فلیمیە فلیمی ڤێرتیگۆشی زۆر خۆشبوو دەستان خۆش بەهیوای ئەوەی زیاتر و زیاتر فلیمی 250 باشترینەکانی ژێرنووس بکەن

بۆ فیلمی It's a Wonderful Life

یەکێک لە باشترین بەشەکانی و پڕ داهات ترینیان

بۆ فیلمی The Twilight Saga: New Moon

یەکێک لە خۆشرین فلیمانی کە باسی ژیانی هەرزەکاری و خوێندنگا دەکات وە باسی هاوڕێی ڕاستەقینە و خۆشەویستی دەکات وە باسی شێکی تریش دەکا کە ڕاستیکەی تاڵە ئەویش زۆر جار ئەو کەسی کە خۆشەویستی دەکات هاوڕێکانی لەبیر دەکات وە سەبارەت بە ڕۆبنیش ڕۆڵێکی مەزن دەگێڕێ

بۆ فیلمی House of D

ژێنەری ترسناک و جەنگی بەیەکەوە بەستراوەتەوە بەڕاستی ژێنەرێکی زەخمن پێکەوە سەبارەت بە فلیمەکەش خۆشبوو ئەوەی بەدڵم نەبوو ئەوەبوو کە کاتی مەترسیک دەهاتە پێش دوو دوو بەیەکەوە دەمردن ئەوەش کۆمەڵە شەش نەفەریەکە زوو تاوەیەوە وە پاڵەوانی ناو فلیمەکەش لێی ناهات ئەو ڕۆڵە لەکۆمەڵە شەش نەفەریکەیان باوەڕم نەدەکرد کە ئەوە کۆتا کەس بمێنێتەوە

بۆ فیلمی Trench 11

یەکێک لە خۆشترین فلیمەکانی دۆنی یێن وە خۆشحاڵم کە ئەم ماوەیە بایەخ دەدەن بە ئەو فلیمانەی کە پەیوەندیان بە خوێندنگاوە هەیە بەڕاستی شایەنی دەست خۆشن بەهیوای دانانی فلیمی زیاتر کە پەیوەندیان بە خوێندنگاوە هەیە

بۆ فیلمی Big Brother

باشترین و نایاب ترینی فلیمی ڕۆبێرت لەی من وە خۆشترین فلیمی خوێنمژەکان وە ناوەڕۆکێکی جوانی ئەویش خۆشەویستی کە باس لە خۆشەویستی ڕاستەقینە دەکات کە هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەر دەمی وە شتێکی تریش ڕوندەکاتەوە کە دڕندەکانیش ئاشق دەبن ئەوانش خاوەنی هەست و سۆزن وە خۆشەویستی دەبێتە هۆی گۆڕینی دڕندەکان

بۆ فیلمی Twilight

ئەم فلیمە باشترینی بێن ە کاری ئەکتەری و دەرهێنەری زۆر بە جوانی کرد بەخوا پێم خۆش بوو ئەو( ئاڕ دی)ە فشەکەری کوشت وە بێ شک یەکێکە لە به هێزترین فلیمە مافیاگەریکان بەس زۆر پێم سەیرە کە ئەم نمرە نزمەی بۆ دانراوە

بۆ فیلمی Live by Night

فلیمێکی ئاکشنی شاز وە چیرۆکێکی نایاب کە چەند پەیامێکی جوانی هەیە وەک خێزان و هاوڕێیەتی و خۆشەویستی ...هتد وە چەند ڕاستیکی حاشە هەڵنەگریش باس دەکات هەر لەناو فلیمە ئەویش ئەوەیە هیچ کەس نیە خاڵی لاوزەی نەبێت وە باس ڕاستیکی تریش دەکات کە هیچ دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر هەتا سەر نامێنێت هەر دەروخێت

بۆ فیلمی 6 Underground

یەکێک لە خۆشترین فلیمی ئاکشنەکان وە یەکێک لە خۆشترین فلیمەی پۆلیسی وە یەکێک لە بەهێزترینەکانی وێڵ

بۆ فیلمی Bad Boys for Life

هەر لە 1888 کە یەکەم فلیم دروستکرا هەتا ساڵی 2021 هەموو بەقوربان ئەم فلیمە بێت هەرچی دەرهێنەر هەیە نەک بە 200 ساڵ بە هەزار ساڵیش ناتوانن فلیمێکی وا دروست بکەن زمان لە ئاستی ئەم فلیمە لاڵ دەبێت پێت وەسف ناکرێت بە ئەمە دەڵێن یەکی ناو هەزاران ئەو فلیمە کە بۆ هەمیشە لەی من تۆپ یەکە وە ئەفەرین بۆ ئەو ئەکتەرانە و ئەو دەرهێنەر بە تایبەتی دەرهێنەرەکە کە لە 66 ئەم فکرە زەخمانەی بۆ هاتووە

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی 250کانی مێژوو یەکێکە لە جوانترین فلیمەکانی ڕۆبن یەکێکە باشترین فلیمەکانی دەربارەی قوتابخانە باسی قوتابخانەوە و کێشەی هەر زەکار و خۆشەویستی خۆشەویستی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر یان خۆشەویستی بۆ کارەکەت بەڕای من وا پێویستە کارەکان بە خۆشەویستی بکرێت چونکە زیاتر سەرکەوتن بە دەست دەهێنی وەک لە سەپاندنی بە زۆر وە شتێکی تر لە فلیمەکە باس لە تێکوشانە بۆ ئامانجەکەت جا خۆشەویستیە یان کاری هونەریی یان هەوڵدان بۆ خۆ سەپاندن ....هتد ئامانجەکەت هەر چیەک بوو هەوڵی بۆ بدە وە شتێکی تریش کە لە مردنەکەی نێڵ بۆمان دەردەکەوێت ئەوەی کە دورکەوتنەوە لە بەهرەکانی خۆت واتا ئەو بواری کە تێدا باشی وە نەبوونی ئامانج دەبێتە هۆی شکست زۆر جار خۆکشتنی لە دوادێت دەسی ستافە بەڕێزەکەتان خۆش بۆ ئەم بەرهەمە جوانە

بۆ فیلمی Dead Poets Society

یەکێکە لە نایابترینەکانی 2021 ڕۆڵگێڕانە مەزەنەکەی نیکۆلەس سەرسامت دەکات وە چیرۆکێکی شاز ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس لە خۆشەویستی دەکات چ خۆشەویستیکە خۆشەویستی بۆ ئاژەڵ بە پوختی خۆشەویستی بۆ هەر شتێک بێت هەر جوانە خۆشەویستی چ بۆ ئاژەڵ چ بۆ ڕەگەزی بەرامبەر چ بۆ شتێکی بێ گیان بێت هەر هستێکی تایبەتە وە خۆشەویستی واتا دڵسۆزی

بۆ فیلمی Pig

یەکێکە لە نایابکانی 2021 بەهۆی ساموڵەوە

بۆ فیلمی The Protégé

باتمانی 80کان و 90کان زۆر چێژ بەخشترە و خۆشترن لەی من لە باتمانی 2000کان

بۆ فیلمی Batman Returns

کۆتا بەشی ڕامبۆ کە بڵاوکرایەوە بەڕاستی شازە بەهیوای ئەوەی بەشی یەک و دوو وسێی شی دانەن بۆ زیاتر تێگەیشتن

بۆ فیلمی Rambo: Last Blood

باشترینەکانی ویڵ و مارتن

بۆ فیلمی Bad Boys II

یەکێکە لە ناخۆشترین فلیمەکان تا ئێستا بینیبێتم دەسی ئەو بشکێ کە ئەم فلیمەی دەرهێناوە ئەکتەرەکەش سواڵی بکردایە ئەم فلیمەی دەرنکردایە بۆیە پێشنیارم ئەوەیە ئەگەر بینەرێکی حەز بە ژمار و بیرکاری ناکەیت سەیری ئەم فلیمە مەکە هیچ خۆشنبوو فلیمەکە بەڵام دەسی ستافە بەڕێزەکەتان خۆش بێت ماندوو نەبن

بۆ فیلمی Pi 1998

یەکێکی تر لە نایابەکانی وڵ جوانترین پەیامی ناو فلیمەکە هاورێیەتیە

بۆ فیلمی Men in Black II

یەکێک لە بەهێزترین فلیمەکانی سمس تا ئێستا بینی بێتم وە بە بیرمە یەکەم فلیمی وڵ بوو کە بینیم

بۆ فیلمی Hancock

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە سەرکێشیاکان کە بەناو دارستان دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ئەو زێڕەی کە کاتی جەنگی ڤێتنهام کە خۆین شاردبوویانەتەوە وە لە ڕێگا توشی چەندین سەرکێشی و بەربەست دەبنەوە وە جوانترین پۆستەری فلیمە تا ئێستا بینی بێتم دەستان خۆش بۆ ئەم بەرهەمە جوانە

بۆ فیلمی Da 5 Bloods

یەکێکی تر لە هەر بەشە شازەکانی ستاڵۆن کە هەر خۆشی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە وە هەروەها پێم خۆشە ئەو ڕەشە ئەبەزێنێ

بۆ فیلمی Rocky III

هەستبزوێن ترین و کاریگەرترین فلیمی سەلمان تا ئێستا بینی بێتم

بۆ فیلمی Bajrangi Bhaijaan

ئەم بەشەی تا حەدێک چێژی سەرەتاکانیم پێ دەداتەوە ئەوەی زۆر بەڵای منەوە جوان و سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە ئەم زنجیرە فلیمە هەموو بەشەکان تەواوکەری یەکترین

بۆ فیلمی Rocky Balboa

خۆشترین فلیمی وەرزشی تا ئێستا بینیبێتم ستاڵۆن هەم وەک ئەکتەر هەم وەک دەرهێنەر هەردوو کارەکەی بە زۆر جوانی کردووە ئەوەی ئەوەی جێی سەرنجە ئەم بەشە تەواوکەری بەشی یەکە خۆشترین مقتەعی شەڕەکە ئەپاڵۆ و ڕۆکییە شەڕێکی زۆر گەرم و گوڕە تێدا ڕۆکی ئەپاڵۆ دەبەزێنێ

بۆ فیلمی Rocky II

یەکێک لە خۆشترین فلیمەکانی ۲۰۲۱ و یەکێکیشە لە خۆشترینەکانی ڤاندام سەرەڕای ئەو تەمەنە زۆرەی کە هەیەتی بەڵام هێشتا ڕۆڵێکی جوان دەگێڕێ

بۆ فیلمی The Last Mercenary

بەهێزترین و خۆشترین و باشترین فلیمی ڤاندام لەی من ئەم فلیمەیە

بۆ فیلمی The Quest

یەکێکی تر لە بەرهەمە جوانەکانی وڵ باسی ئەمریکا دەکات پێش سەردەمی ئێستا کە چۆن خەڵکی ئەمریکا کوێرانە باوڕیان هەر هاواڵێک دەکرد کە پێشکەشکارەکان باسیان دەکرد وە ناوڕۆکی چیرۆکەکە باس لە سەرکەوتن و شکست و ڕکابەرایەتی و هاوڕێیەتی زۆر شتی تریش دەکات لە کۆتای ماندوو نەبن

یەکێکە لە خۆشترین ئەو فلیمانەی کە پەیوەندی بە هۆڵۆونەوە هەیە بەڕاستی چیرۆکێکی شاز و نایابی هەیە

بەهێزترین فلمی نێت فلیکسە تا ئێستا بینیبێتم وە بەڕای من دەبوایە لە 250کانی مێژوو بێت وە جۆو و ئەل پاچی و ڕۆبێرت بەڕاستی سیانەیکی زۆر جوانن پیکەوە

بۆ فیلمی The Irishman

فلیمێکی باشبوو وە ژێنەری تاوان زۆر بە زەقی دیارە لەناو فلیمەکە بەس نزیک کۆتای زۆر لەناوکاو کابرای خراپەکار دەمرێ بەشێوەیەک بینەری چاوەڕەێی ئەو شتە ناکات دەستان خۆش بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە

بۆ فیلمی The Little Things

یەکێک لە بەهێزترین و نایاب ترین فلیمە ترسناکەکان تا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی فکرەیکی جوان بەهێزی هەیە چیرۆکێکی شازیشی ئەوەی زۆر بە لای منەوە سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە هەرچیەکت کرد بکە بەس ڕووناکیەکان مەکوژێنەوە چونکە ڕووحەکە ئازارت دەدات

بۆ فیلمی Lights Out

یەکێکە له خۆشترین و باشترین فلیمە سەرکێشیەکان لەناو دارستان دوین ڕۆڵێکی زۆر جوان دەگێڕێ کێڤن یش هەر وەسف ناکرێ

هەر سێ بەشەکە زۆر شازن بەس ئەم بەشەی زۆر خۆشەویستە لەم بە هۆی ڕۆبنەوە

بۆ فیلمی Jumanji

خۆی ژێنەری ڕۆژئاوای زۆر ژێنەرێکی سەرکەوتووە وە پڕە لە فلیمی بەهێز بەڵام ئەم فلیمە لە مستەوەی ژێنەری ڕۆژئاوای هێناوەتە خواروە هیچ چێژک نابەخشێ

بۆ فیلمی Slow West

یەکێکە لە خۆشترین بەرهەمەکانی 2020 هەر فلیمێک باتیستەی تێدا بوو بێ خەم بە لێی

بۆ فیلمی My Spy

یەکێک لە خۆشترین فلیمە تاڵەنەکان و چەتەیەکان وە یەکێکیشە لە خۆشترین فلیمە کۆمیدیەکان

یەکێک لە فلیمە وەسەتەکانی 2020 ئەم فلیمانە بەڕای من هیچ پێوست نیە بینەر سەیری ئەم جۆرە فلیمانە بکات سەبارەت بە نمرەکەیشی سێ زۆر بۆ ئەم فلیمانە شایەنی دوو نمرە یان یەک نمرەیە

بۆ فیلمی Blindfire

یەکێکە لە خۆشترین و بەجێژترین بەشەکان ئەوەی لە ناو فلیمەکە بەلای منەوە خۆشە بەڕینی تەنکەرەکە و کوشتن ئەو ڕەشەیە زۆر بە جوانی ڤان بە سەیارە دەیکوژێ

بۆ فیلمی Fast & Furious

سەرکێشیەکان و تەڵان و شەڕەکان هەمووی لێرەوە دەسی پێکرد باشترین فلیمی هموو جیهان

یەکێکە لە نایابەکانی 2021 ئەنجلینە تا پیر دەبێت جوانتر دەبێت وە بەداخەوە کە جۆن دەمرێ

بۆ فیلمی Those Who Wish Me Dead

یەکێکە لە خۆشترینەکانی جۆنی وە تەبعەن یەکێکیشە لە خۆشترینەکانی جیهان خۆشترین فلیمە لەم لە ڕووی چەتەیی و سەرکێشی و خەیاڵی

باش بوو نهێنی و ئاڵۆزیش بوو جۆنییش زۆر بە جوانی ڕۆڵی دەگێڕا

بۆ فیلمی From Hell

فلیمێکی خۆشی ئاکشن و نهێنی وە ئەنجلینا و جۆنی دووانەیەکی زۆر تایبەتن

بۆ فیلمی The Tourist

یەکێکە لە بەهێزترین فلیمە ترسناکەکان بەجدی زۆر خۆش بوو بەس بە ڕای من هەندێ فکرەیان لە فلیمی The Conjuring

بۆ فیلمی Sabrina

ئەنیمەیشنەکانی جۆنی زۆر شازن بەس ئەمەم بە دڵ نیە

بۆ فیلمی Sherlock Gnomes

فلیمە خێزانیەکانی جۆنی بەڕاستی شازن ئەم فلیمە بۆ ئۆسکاریش هەڵبژێردرە بەس بەداخەوە نەی بردەوە بریا بیبردایەتەوە

بۆ فیلمی Finding Neverland

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە خێزانیەکان و خۆشترینەکانی جۆنی بەڕاستی کارگەکەی جۆنی زەخم و پڕە لە شتی سەیر و سەمەرە

لەناو هەموو بەشەکانی خۆشترینە ئەم بەشە

بۆ فیلمی Men in Black 3

یەکێکە لە بەهێزترین فلیمە جەنگیەکان کە باس لە جەنگی جیهانی دووەم دەکات ئەوەی زۆر خۆشی کردووە ئەو ئەفسەرە ئەڵمانیە

بۆ فیلمی Stalingrad

یادی بەخێر ئەم جۆرە فلیمەنا قەت کۆن نابن لەی بینەر چیرۆکی ئەم فلیمە هەمووی لە فڕاندنی منداڵەکەوە دەس پێ دەکات وە ئۆ دی کەشی زۆر شازە

بۆ فیلمی Transporter 2

جۆنی لەم فلیمە ڕۆڵی لێکۆڵەرێک دەبینێت کە کەمێ ترسنۆکە بەس بەڕای من ئەم فلیمە تۆزێک دەچێتە سەر ژێنەری کۆمیدیا تۆزێکش ئاڵۆزە بەڵام بۆ ترسناکی هیچ بەلامەوە ترسناک نیە بەس بەڕاستی جۆنی ڕۆڵێکی جوان دەگێڕێ

بۆ فیلمی Sleepy Hollow

فلیمێکی خۆشی خەیاڵی بەس بە ڕای من پەیامێکی ناشرینی تێدا بوو ئەویش بێ سفەتی کە ژن و پیاوەکە بۆ چەندین ساڵ وەک منداڵی خۆیان سەیرییان دەکەرت بەڵام دواتر کوشتیانی

بۆ فیلمی Brightburn

فلیمێکە جیهانی سینەمای ژاپۆنی لەم شیرینتر کردووە وە نواندنە مەزنەکەی تۆشیرۆ هەر باس ناکرێت

بۆ فیلمی Samurai I: Musashi Miyamoto

ئەم تۆشیرۆیە بۆ ئەوەنە زەخەمە تەنها بە سەیر کردنی دوو فلیمی بووم بە هەواداری وە فلیمێکی بەهێزی ساموڕای وە چیرۆکێکی خۆش کە ساموڕایەکی بەهێز و فێڵباز یارمەتی چەند گەنجێک دەدات بۆ ئەوەی مامیان ڕزگار بکەن

بۆ فیلمی Sanjuro

یەکەم بەرهەمی جۆنی بوو کە بینیم وابزانم 2012 بوو بەڕاستی زۆر تایبەتە وە پڕە لە وردە بەسەرهات جوان جوان کە چیڕۆکێکی تۆکمە پێک دێنم

بۆ فیلمی Rango

یەکێک لە خۆشترین فلیمە خێزانیەکان و بەمانەترین فلیمەکان

بۆ فیلمی Remi, Nobody's Boy

باشترین فلیمی جادوو و جادووکەری لەی من لەی هەموو جیهان

یەکێکه لە خۆشترین فلیمە خێزانیەکان بەڕاستی دووبارە بوونەوەی نیە وە لە ژیان یەکەم جارە کە فلیمی لەم جۆرە ببینم زۆر بەمانەیە وە یەکێکە لە شازترن چیرۆکەکان تا ئێستا بینیبێتم

بۆ فیلمی A Thousand Words

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە میوزیکاڵ وە بە ڕای من کەمێک دەچێتە قالبی ڕۆمانسیەتەوە فلیمەکە ئەوە بەسی قۆزیەکەی جۆنی هەر ناکرێ

بۆ فیلمی Cry-Baby

ئەوندە خراپیش نەبوو کە باسین دەکرد بەڵام بە ڕای من بەشی یەک زۆر بەهێزتر بوو لەم بەشە وە زۆرم پێ خۆش بوو کە دەستەی یەک مردن بەڕاستی شایەنی ئەوەنە ڕۆڵەش نەبوون هەر سەیریانت دەکرد بە تیم ناچوون بەس دەستەی دوو تیمێکی ڕێک و پێک ترن وە لێهاتووترن

بۆ فیلمی The Suicide Squad

بەڕای من هیچ فلیمێکی ژێنەری ترسناک بەقەد ئەنابێڵ و جادووی ڕووحەکان خۆش و ترسناک نیە هەردوو زنجیرە فلیمەکە یەک لە یەک تایبەت ترن

بۆ فیلمی Annabelle: Creation

یەکێکە لە خۆشترینەکانی هۆڵیوود بەس بەداخەوە جۆنی ڕۆڵی خراپەکار دەبینێت بەڵام هەر خۆشە ئیشاڵا بەشی یەکیش دەدەنەن چونکە بەشی دوو لەگەڵ بەشی یەک زۆر ڕەپتیان بەیەکەوە هەیە بۆ تێگەیشتن زۆر پێویستە بەشی یەک ببینی

براڕۆ لە کۆمیدی ئەم بەرهەمە بەڕاستی کۆمیدیا و ترسناک بەیەکەوە تێکەڵ بکرێ ژێنەرێکی شاز دەردەچێ

بۆ فیلمی A Haunted House

من خۆم بەگشتی سەیری فلیمی زۆمبی ناکەم بەس ئەمە تایبەتە

بۆ فیلمی Daylight's End

فلیمی ئەم ڕەش پێستانە زۆر کۆمیدی و خۆشن

فلیمێکی ئاڵۆز و نهێنی بەڕاستی یەکێکە لە ئەو فلیمانەی کە یاری بەمێشک دەکات کە بینەر ناتوانێت بە ئاسانی هەڵی بێنێت کە کێ پیاو باشە و کێ پیاو خراپە وە سەرەتای چیڕۆکەکە زۆر بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پێچەوانە دەبێتەوە لەگەڵ کۆتایی ئەو کاتە دەردەکەوێت کە کێ پیاو خراپە و کێش پیاو باشەکەیە

بۆ فیلمی War 2007

بۆ بەهێز و ئەکشن و پیشەگەری ئەم بەشە زۆر بەقوەت ترە لە بەشەی یەکەی بەڕای من شتێکی وای کەمتر نیە لە فلیمەکانی 007 و جۆن ویک بەس چیە وەک ئەوان بەناوبانگ نیە وە وەک ئەوان ئەکتەری دیار ڕۆڵی نەگێڕاوە

بۆ فیلمی Hitman: Agent 47

هەر چوار بەشەکەی تەم و چێژی خۆی هەیە لەم بەشەش خۆشترین دوو شتی ناو فلیمەکە ڕوبەڕوبوونەوەی مامۆستاکانی کۆنفۆیە بەرامبەر بە ئیپ مان لەسەر مێزەکە و ئیپمان بەرامبەر بە بۆکسێنەر ئینگلیزەکەیە زۆر خۆشەن ئەو شەڕانە سپاس بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە جوانانە

بۆ فیلمی Ip Man 2

یەکێکە لە تایبەت ترینەکانی مێژوو سەرەتا کاتێک کە دۆنی یینم بینی دەم گوت فلیمەکانی هەمان چێژی فلیمەکانی جاکی و جیت لی هەیە بەس لەگەڵ بینینی فلیمەکانی ئیپ مانی تەواو ڕام گۆڕا لەگەڵ نواندنە مەزنەکەی وە ئێستا باشترین ئەکتەری کۆری لەی من دۆنی یینە وە خۆشترین شتی ناو فلیمەکە ئەوەی لەی من ئەو کاتەی ڕووبەڕوی مایک تایسن دەبێتەوە زۆر زەخمە ئەو شەڕە

بۆ فیلمی Ip Man 3

چاوەڕێم کرد هەتا لە کورسبتایتڵ هات بە لای منەوە سەیرکردنی لە کورد سبتایتڵ بە چێژترە وە بڕای من هەر فلیمێ کە باسی ئەمازۆنی کرد یەکسەر لای بینەر مەترسی دروست دەبێت یەکسەر ئاژاڵی دڕندەوە و هاژەی ڕووبار مەترسی ئاو شتی دەرئاسا دێتە بەرچاوی بینەر

بۆ فیلمی Jungle Cruise

دەتوانم بڵێم خۆشترین فلیمی تۆمە تا ئێستا بینیبێتم لە دوای میلە سەوزەکە

بۆ فیلمی Road to Perdition

هەمیشە پێشەنگ لە ژێرنووسکردنی بەرهەمە بەهێز و نوێیەکان ئەم جارەش پێش هەموو ماڵپەڕە کوردیەکان ئەم بەرهەمە زەخمەتان ژێرنووس کرد بەڕستی بەرهەمێکی بێ وێنەیە چیڕۆکەکەش کەمێ باسی کۆنی سەردەمی گەنجی دۆم و باوکی و براکەی دەکات وە کاتی مردنی باوکی وە بە چ هۆکارێک مرد وە جەیکۆب و دۆمی برای بە دوای دوو پارچه دەگەڕێن کە ئەم دوو پارچەیە بکەوێتە دەسی خراپوە دەتوانێت دونیا کاول بکات

بۆ فیلمی Fast And Furious 9

هەمیشە پێشەنگن لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە بەهێز و نوێیەکان ئەمجارەش دیسانەوە پێش هەموو مەڵپەڕە کوردیەکان ئەم بەرهەمە جوانەتان بڵاوکردەوە دەستان خۆش بەڕاستی بەرهەمێکی زەخەمە ئیشاڵا ئۆسکاری ئەم ساڵ دەباتەوە

بۆ فیلمی Fast And Furious 9

یەکێکە لە خۆشترین زنجیرە فلیمەکان وە بە گشتی لەهەر پێنچ بەشەکە یەک پەیامی بەهێز و دیاری هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە هەرگیز شەڕی چارەنووست پێ ناکرێت وە ناشتوانی بیگۆڕی لەوانەیە کەمێک تەخیری بکەیت بەڵام لە کۆتای هەرکاتێک بێت هەر ڕوودەدات

بۆ فیلمی Final Destination 3

یەکێکە لە بەهێزترینەکانی فلیمی تاوان وە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ڕۆوان سەرەڕای ئەوەی کە دوورە لە ڕۆڵی سەرەکەی خۆی کە کۆمیدیایە بەڵام زۆر بە باشی ڕۆڵ دەگێڕێ

بۆ فیلمی Maigret sets a trap

یەکێکە لە تایبەت ترینەکان کە بە ناچاری گەلانی نا موسوڵمان دان بە بەهێزی ئیسلام دەدەنێن ئەمەش بە هۆی سڵاحەدینی ئەیوبی گەورە سەرکردەی موسوڵمان خۆشترین شتیش لەناو فلیمەکە مەقتەعی کۆتایەکان کاتێ ئاڵای مەسیح دەهێننە خوارەوە ناوچەکانی ژێر دەستی مەسیح ڕزگار دەکەن هەرچەنە شتی ناڕاست و زیاد کراوەی تێدایە ئەم شتانەی کە ناڕاستن و زیاد کراون هەمووی لە بەرژەوندی ئینگلیزە وە مێژوو دەی سەلمێنێ کە سڵاحەدین سەرکەوتنی گەورەی بەسەر ئینگلیز بە دەست هێناوە

بۆ فیلمی Kingdom of Heaven

فلیمێکی باش بوو کۆتایەکەی کۆمیدی و خۆش بوو

بۆ فیلمی Railroad Tigers

خۆشترین و جوانترین بەرهەمی چارلی لەی من کارێکی جوانی کرد هەم وەک ئەکتەر هەم وەک دەرهێنەر

بۆ فیلمی The Gold Rush

هەر فلیمێک ناوەکەی بە سەردەمانێک لە ....دەستی پێ کرد بێ خەم بە لێی پەیامێکی بەهێزی هەیە ئەویش ئەوەیە هاوڕێیەتی هەموو کەسێک مەکەن لەبەر بەرژەوەندی زۆرجار مرۆڤەکان لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان هاوڕێیەتیت دەکەن دەیانەوێت لە بەرهەمی سەرکەوتنی تۆ بخۆن دواتر کە کاریان پێت نەما هەر خۆشیان تێت ناگەیەنن

بۆ فیلمی Once Upon a Time in London

یەیکێکە لە نایابەکانی تۆم بە ڕای من تۆم ڕۆڵی زیاتری هەبوو وەک لە بێنێدیکت ڕاستە فلیمەکە ئاکشن و ڕۆمانسی و ترسناک نیە بەڵام فلیمەکە چێژێکی زۆری هەبوو وە یەکێکە لە تایبەت ترین ئەو فلیمانەی کە لە ڕاستیوە وەرگیراوە وە خاوەن چەند پەیامێکی بەهێزە وەک ڕابردوو زۆر جار دەبێتە هۆی گۆڕانی گەورە وە یەکێکی تر لە پەیامەکانی تر بریتیە لە ئەوەی شەرت نیە هەر کەسێک لە زیندان بوو کەسێکی خراپ بێت وە پەیامێکی تر ئەوەیە کە باس لە ژیانی گەنجانی ئەورووپا دەکات کە زۆربەی زۆری مردنەکان بەهۆی ماددە بێ هۆش کەرەکان و ئاڵوودەبوون بە خواردنەوە کحولیەکانە لە کۆتایە دەس خۆش بۆ ئەم بەرهەمە جوانە

بۆ فیلمی Stuart: A Life Backwards

فلیمێکی ئاسایی بوو بەس ئەوەی ناخۆشی کرد نیکۆلەس لە کۆتای دەمرێ

بۆ فیلمی The Trust

یەکێک لە خۆشترین و باشترین و نایابترین و تایبەت ترین فلیمە ڕۆژئاوایەکان لە دوای فلیمی باشەکە و خراپەکە و ناشرینەکە ئەوەی زۆر لەی من جوان بوو لە فلیمەکە نواندنە شازەکەی جەیسن و چارلس بوو

وەک چێژ چێژی لێ دەبینم بەس هەندێ شت لە بەشەکانی تر دووبارە دەبنەوە بۆ نمونە لە یەک دوو بەشەی لە کۆتای فلیم دوو کەس دەمێنێتەوە یان کە سەرتای فلیم دەس پێ دەکات قوربانیەک یان دوو قوربانی ڕوودەدات بەشێک لە فکرەکان دووبارە دەبنەوە بەڵام شتێکیم زۆر بە دڵە ئەوەیش پەیامی هاوڕێیەتیە کە لە کاتە سەختەکاندا یەکتر بە جێ نایەڵن❤

بۆ فیلمی Wrong Turn

فلیمکی تایبەتی زۆر خۆش کە کەمێ ڕەپتی بە بەشی یەکەوە هەیە کە تێیدا ئاندی گەورەبووە وە بەهێز ترە لە جاران

بۆ فیلمی Cult of Chucky

ئەم بەشەی زۆر تایبەتە کاتێ ئیندیانا کوڕەکەی و هاوسەرەکەی دەدۆزێتەوە

لە ناو هەر پێنچ بەشەکە خۆشترین بەشەی لەی من وە گرینگترین و خۆشترینی ناو فلیمەکە کە کەمێ پێش کۆتایە کە ئەویش باس لە ئەو کانیە یە کە هەر کەسێک لێی بخواتەوە نەمر دەبێت ئەلەوێی بەزمی زۆر خۆشی تێدایە

یەکێک لە خۆشترین فلیمە ژاپۆنیەکان تا ئێستا بینیبێتم وە ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵێکی جوان دەگێرێ وەک کەسێکی فێڵباز و کەسێکی زیرەک و جەنگاورێکی بەهێز شتێکی شاز بوو

بۆ فیلمی Yojimbo

خۆشترین فلیمی ترسناکی سەردەمی منداڵیم وە چیرۆکێکی تایبەت کە باس لە ئاژەڵێکی ئەفسانەی دەکات کە ناکوژرێت و بۆنی ترس دەکات

بۆ فیلمی Jeepers Creepers

یەکێک لە باشترینەکان نمرەیەکی بەرزی هەیە وە شایەنیەتی وە باس لە ژیانی کوڕێکی هەرزەکار و ژیانی قوتابخانە و باسی ئەشق و غەرامەیت دەکات زۆر خۆش بوو

یەکێکە لە باشترین فلیمە ڕۆژئاوای یەکان بەس پێم سەیرە کە ئەم نمرە کەمەی بۆ دانراوە دەستان خۆش بێت بەهیوای ئەوەی بەرهەمی زیاتری لی ڤان و کڵنت ئێستوود مان بۆ ژێرنووس کەن

بۆ فیلمی Death Rides a Horse

ئەو فلیمەی کە بۆ جارێکیش بێت تامی فلیمی ڕاستەقیەنەی پێ بەخشیون وە یەکێکە لە جوانترین بەرهەمەکانی نیکۆلاس

فلیمێکی یەکجار نایابی جەنگی ڕاستە نمرەکەی کەمە بەس وەک چێژ هیجی کەم تر نیە لە فلیمی ڕزگار کردنی سەرباز ڕایەن و زۆڵە بێ شکۆکان

بۆ فیلمی Danger Close

ترسناکترین فلیم تا ئێستا بینیبێتم وە ئەوندەی بە بیرم بێت بەڕاستی لەکاتی سەیریکردنی فلیمەکە جەوێکی خۆشی ترسناک دە بەخشێت بە بینەر

بۆ فیلمی The Conjuring 2

یەکێکە لە ئەو فلیمانەی کە چیرۆکە کەی لە داستانە ئەفسانەیەکان باس کراوە تا ڕادەیەک هەموو فکرەکانیان لە بەسەرهاتە ئەفسانەیەکانەوە وەرگرتووە

بۆ فیلمی Dracula Untold

یەکێک لە زەخەم ترین بەرهەمەکانی کۆریا تا ئێستا بینیبێتم خاوەن کۆتایەکی چاوەڕوان نەکراو بوو لە ئەو باوڕەیە نەبووم کە چۆی بکوژرێت

بۆ فیلمی New World

من خۆم حەزم به فلیمی وەرزشی ناکەم بەس ئەم فلیمە وای لە من کرد کە ژێنەری وەرزشی لا خۆشەویست بێت نەک هەر ئەم بەشە بەڵکو هەر هەشت بەشەکەی شازن

بۆ فیلمی Rocky V

یەکێکە لە ئاڵۆزترین فلیمەکان کە تا ئێستا بینیبێتم سەبارەت بە ئانا بەڕای من ئەکتەرێکی زۆر سەرکەوتوو نیە تەنها لەبەر جوانیەکەی بەناوبانگە

بۆ فیلمی Knives Out

دوو ئیپڕاتۆرەکەی کۆمیدیا زۆر بە جوانی ڕۆڵیان گێڕا بەڕاستی ئەو فلیمانەی کە پەیوەندیان بە شێرڵۆک وە هەیە زۆر فلیمی تایبەتن سەبارەت بە نمرەکەشی زۆر کەمە شایەنی زیاتر بوو وە فلیمەکە زۆر ئاڵۆز خۆش بوو

بۆ فیلمی Holmes & Watson

فلیمێکی نایابی یەکجار خۆش پڕا و پڕ لە سەرکێشی

بۆ فیلمی The Lost City of Z

بەرهەمێکی جوان بوو بەس لەماوەی ئەو شەش ساڵەی کە لە سجن بوو زۆر بەکورتی بڕاندیەوە خۆشتر دەبوو کەمێ باسی ژیانی سجنی بکردایە

بۆ فیلمی Payback

فلیمێکی نایابی خۆش وە باسی ڕووداوێکی لەناکاو دەکات بە گشتی بە سەر پێنج کەس دەدێت کە توش ڕووداوێک دەبن لە بۆشای ئاسمان ئەم ڕووداوەش دەبێتە هۆی پەیابوونی هێزی نا سروشتی وە باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی هێزەکە و کۆنتڕۆڵ کردنی و بەرەنگار بوونەوەی دوژمن دەکات وە گرینگترین پەیامی ناو فلیمەکە بریتیە لە هاوڕێیەتی

بۆ فیلمی Fantastic Four

فلیمێکی کۆنی شاز وە جوانترین شت لەناو فلیمەکە ئەوەیە کە له پشت جانتای گیتارەکەوە چەکەکان حەشار دراون

بۆ فیلمی El Mariachi

شتێکی نوێ لە هولیود کە بۆ یەکەم جارمە ئەم فلیمانە ببینم چیرۆکێکی ناوازە باس لە ژورێک دەکات هەر شتێکت بوێت بۆت دابین دەکات گەر ملیۆنان دۆلاریش بێت بەڵام تاکە شت ئەوەیە کە هەر کەلوپەلێک لەگەڵ خۆت بەریتە دەرەوە ئەوە دەبێتە خۆڵەمێش نامێنێت

بۆ فیلمی The Room

ئەم فلیمە تا ڕادەیک چێژی فلیمی باشەکە و خراپەکە و ناشرینەکەم پێ دەبەخشێ

یەکێکە لە نایاب ترینەکانی ئادەم زۆر ئاڵۆزە و خۆشە ئاڵۆزیکەش لە ئەوەیە کە هەتا کۆتای کەس نازانێ کێ کێی کوشتووە

بۆ فیلمی Murder Mystery

مارتین ئەو دەرهێنەرەی زۆر لەگەڵ ڕۆبێرت دەگونجێ فلیمەکە بە بۆنەی ڕۆبێرت خۆشبوو

بۆ فیلمی Taxi Driver

فلیمێکی تایبەت کە باس لە بێ وەفا و بە وەفا دەکات وە باس لە شۆڕش دژ بە داگیرکەران وە خاوەن کۆتایەکی زۆر خۆشە خۆزگە هەموو فلیمێک کۆتایەکەی ئەوا بووایە

بۆ فیلمی Casablanca

گەر دڵتان توند بوو باشترین فلیم ئەم فلیمەیە فەخەمتی کۆمیدی زۆر بە جوانی ڕۆڵ دەگێڕێ

بۆ فیلمی Johnny English Reborn

فلیمێکی یەکجار نایاب ئاکشن و کۆمیدیا زۆر بە تۆخی لەم فلیمە دیارە وەک لە چاو تاوان و ڕۆمانسیەت هەو شێوەی بەشی یەک زۆر نایاب بوو ئەم فلیمە گەر 10 بەشی لێ دەرچێت سێری هەمووی دەکەم

بۆ فیلمی Hitman's Wife's Bodyguard

یەکێکە لە باشترین فلیمە سەرکێشیەکان بەڕاستی ئەو فلیمانەی کە کۆمەڵێ کەس کۆدەبنەوە لە شوێنی جیا جیا بۆ گەشت کردن بەناو دوورگە و دارستان زۆر زۆر تایبەتن وە باشترین فلیمە سەرکێشین

بۆ فیلمی Kong: Skull Island

فلیمێکی وا نیە دووبارەیە بە ڕای من جۆنی بەم ڕۆڵە کەمەنا لە ئاستی خۆی دەهێنێتە خوارەوە

بۆ فیلمی Into the Woods

یەکێک لە نایابەکانی ترینەکانی 2020 باس لەچوار کەسایەتی بەناوبەنگی سەدەی ڕابردوو جێم بڕاون یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی وە ئەکتەریش سام کوک گۆرانی بێژی بەناوبەنگی ئەمریکی کەسایەتیکی تر ماڵکۆم ئێکس لەبواری ئاینی وەک موسوڵمانێک وە دەکۆکی دەکرت لە مافەکانی ڕەش پێت هەوڵیی بە دەست هێنانی ئازادی بۆ ڕەشپێستەکان محەمد عەلی پاڵەوانی زۆرنبازی وە بەڕای من هەر فلیمێک پەیوەندی بە محەمد عەلی وە هەبێت بێ شک نایابە لە کۆتایە دەس خۆش بۆ ژێنووسکردنی ئەم بەرهەمە جوانە

بۆ فیلمی One Night in Miami...

یەکێک لە باشترین فلیمەکانی DC باشترینی هەر لە سەرەتای دەرچوونیەوە بینەر بوو باسی لە ژیانی منداڵێک دەکات دوو ژیانی هەیە ژیانێک وەک منداڵێکی ئاسایی ژیانێک وەک سوپەر هیڕۆیەک ئەوەی زۆر شازە لەگەڵ وتنی وەشەی شەزام دەبێتە پاڵەوانەکە

بۆ فیلمی Shazam!

یەکێکە لە زەخەم ترین بەرهەکانی عامڕ خان کە بەربەرەکانێی باشترینەکانی هۆڵیوود دەکات وە کاریگەریەکی زۆر لە سەر بینەر دروست دەکات وە باس لە ژیانی منداڵێک دەکات کە ژیانی پڕ لە شکست و ئیهانەکردنی لە لایەن باوکی و مامۆستاکانی و دەور و بەری پاشان لە ڕێگای ناسینی مامۆستایەکی نوێی هونەرەوە بەسەر ئاستەنگیەکانی ژیانی سەردەکەوێت دەگاتە بەرزترین ئاستی سەرکەوتن زۆر شاز بوو دەسو چاوتان خۆش بێت❤

بۆ فیلمی Taare Zameen Par

فلیمێکی یەکجار ناوازە وە ژیانامە مامۆستای کۆن فۆ ئیپ مان کە هەزاران خوێندکاری هەبووە یەکێک لە بەناوبانگترینیان بروس لی یە وە سەبارەت بە ڕۆڵی بروس لی ڕۆڵی کەمە خۆزگا کەمێ زیاتر بوایە ئەوەی فلیمەکەی زیاتر خۆش کردوە ڕووبەڕوبوونەوە هونەری تایکواندۆ و کۆن فۆیە وە بەڕای من خۆشترین و باشترین بەشیەتی دەستان خۆش بێت❤

بۆ فیلمی Ip Man 4: The Finale

خۆش و بەچێژ بوو بەس بە ڕای من ئەم فلیمە پەیوندی بە کۆمیداوە نیە وە دەمەوێت دەس خۆشی یەکی باش لە ستەفە بەڕێزەکەتان بکەم ئەم ماوەیە بایەخ بە ئەو فلیمانە دەدەن کە پەیوندیان بە قوتابخانەوە هەیە کە لەسەر داوەی بینەرە جێبەجێی دەکەن

بۆ فیلمی School's Out Forever

ڕۆڵێکی خوێن مژێکی جوان دەگێڕی وە خۆی فلیمێکی ترسناکە ڕۆڵە کۆمیدیەکەی جۆنی ترسناکی لە فلیمەکە نەهێشتووە

بۆ فیلمی Dark Shadows

خۆشترین و جوانترن و بەچێژ ترین فلیمی سەلمان لەی من کە باسی چیڕۆکی خۆشەویستی و کارکردن سەردەمی گەنجی خۆی دەکات

بۆ فیلمی Bharat

خۆش و چێژ بەخش بەس کەمێ دوور دڕێژ بوو بە هیوای ئەوەی بەرهەمی زیاتری چارلس و ستیڤ ژێرنووس بکەن ماندوو نەبن❤

بۆ فیلمی The Great Escape

یەکێکە نایاب ترینەکانی تۆم کە خاون خەڵاتێکی سەربازیە کە ئەمریکا پێی بەخشیەوە کە هیچ فلیمێک ئەم خەڵاتەی وەرنەگرتووە جگە لەم فلیمە

بۆ فیلمی Saving Private Ryan

نایاب و شازی ئەم فلیمە گیشتۆتە لوتکە ئەوکاتی ئەفسەرە خۆش نیە بەس کاتێ سەرخۆشە فلیمەکە ڕوو لە خۆشی دەڕوات

بۆ فیلمی True Legend

بێ شک یەکێکە لە باشترینەکانی 2018 وە خاوەن چیڕۆکێکی یەکجار تایبەتە کە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە

بەرهەمێکی جوانی و تایبەتی جۆنیە بەس کەمێ لە بەهای جۆنییان هێناوەتە خوارەوە ئەویش ئەوەیە کە جلی ئافرەت یان پێ لەبەر کردووە

بۆ فیلمی Ed Wood

دوێنێ مێژووە بەیانی مەتەڵە بەڵام ئەمڕۆ دیاریە

بۆ فیلمی Kung Fu Panda

کوشتنێکی نایاب لە دووری 300مەترەوە زۆر زۆر شازبوو فلیمێکی یەکجار تایبەت بەچێژ ترین فلیمی سامیۆڵ چیرۆکێکی شاز پێکەوە گڕێدانی بکوژێک لەگەڵ ئەفسەرێکی لێ هاتوو کە ناچارن پێکەوە کاربکەن هەم چیڕۆک تایبەت بوو هەم ئەکتەران

بۆ فیلمی The Hitman's Bodyguard

ئەم بەشەی بە بەراورد بەشەکانی تری بە چێژ ترە وە چیرۆکەکەش خۆشترە بەس وەک بەهێزی بەشەی دووەمی بەهێزتر نەمرەشی بەزترە

بۆ فیلمی Mad Max

ئەو فلیمەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە زۆر بەهێز بوو وە جوانترین فکرەش لە ناو فلیمەکەدا تەقاندنەوەی بیگ بێن بوو وە شتێکی خۆشتریش بۆ ئێمەی کورد ناوی کوردستان دەهێنێت لە دەقەی 39کان

بۆ فیلمی V for Vendetta

فکرەیەکی جوانە تێکەڵ کردنی فلیم و ئەنیمەیشن

بۆ فیلمی Ready Player One

یەکێکە لە نایابەکان کە فلیمەکە پەیوەندی بە خوێندنگاوە هەیە بەس چیرۆکەکەی کەمێک جیاوازە

بۆ فیلمی Run Hide Fight

دووەم باشترین و خۆشترین ئەنیمەیشن لەی من وە هیچ ئەنیمەیشن و فلیمێک بەقەد ئەم ئەنیمەیشنە سەرکێشی تێدا نیە

بۆ فیلمی The Adventures of Tintin

یەکێک لە نایاب ترینەکانی هۆلیود کە بۆ هەمیشە لە هزری بینەر دەمێنێتەوە

بۆ فیلمی Casino Royale

یەکێک لەنایاب ترین بەرهەمەکانی ڕۆبەرت سەرتای دروستکردنی پیاوی ئاسنین وە شایەنی ئەوەش بوو کە لە باشترینەکانی مێژووبێت

بۆ فیلمی Iron Man

سەرەپای فلیمەکە غەرق بوو لە ئاڵۆزی و ڕۆمانسیەت و فێڵ و تەڵکە بەجدی زۆر تایبەت بوو وە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگەر یش هەیە زۆربەی هەر زۆری فلیمەکانی 250 کانی مێژوو زۆر خۆش و نایابن

بۆ فیلمی Vertigo

ئەم بەشەی زۆر زۆر تایبەتە تاکە عیبی ئەوەیە کە مارلۆن تێدا بەژداری نکردوە بەس خۆش بەختانە ڕۆبەرت دی نۆری جێیکەی پڕ کردۆتەوە

بۆ فیلمی The Godfather: Part II

جۆنی نەک فلیمەکانی بەڵکو ئەنیمەیشنەکان شی زەخمن

بۆ فیلمی Corpse Bride

فلیمێکە کە باسی ئەوە دەکات زۆر بە قورس هەوڵدەی بۆ ئامانجەکەت بە ڕادەیەک کەدەست بەرداری هەموو شتاکان بیت وە پەیامێکی تر ئەم فلیمە ئەوەی بە قسەی کەسی بەرامبەر نەڕووخێی وە تۆڵە کردنەوە وە فلیمێکە کە لاینێکی جوانی هونەر و میوزک دەردەخات وە باشترین پێش نیاریش گەر حەزت لە فلیمی موزیک هەبێت ئەمە باشترینە وە پەیامێکی تر بەردەوامیە شتێکی سەرنج ڕاکێشتر بریتیە لە ئەوەی دوژمنەکەت هەر کێیەک بێت گرینگ نیە دەتوانی بە بەهرەکانت سەرسامی بکەیت زۆز زۆر سپاسی ستافەکەتان دەکەم بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە🖤❤

بۆ فیلمی Whiplash

فلیمێکە شایەنی ئەوەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترینەکان بێت وە خاوەن کۆتایەکی چاوڕوان نەکراوە

بۆ فیلمی Reservoir Dogs

ئەم جۆرە فلیمانە یاخود بڵێین ئەم ئەنیمەشنانە ژیان جوان و جوانتر دەکەن نیوەی بەرهەمەکانەی 2020 بەقوربانی بن

بۆ فیلمی Soul

بەرهەمێک پڕ لە ئاکشن و تاوان و لێهاتووی شایەنی بینینە ئەو فلیمەی جێ دەستی دیارە لە هۆلیود

بۆ فیلمی Léon: The Professional

لە مێژە چاوڕوانی بەرهەمی تازەی جۆنی بووین لە کۆتایە هات وە زۆریش شاز بوو ئەم فلیمە خاوەن پەیامی بەهێزە وەک شکست و دووبارە هەوڵدان و سەرکەوتن و لەینگرانی هەژاران و باسکردنی گەندەڵی وە بەکارهێنانی وێنە و ڕۆژنامە وەک چەکێکی بەهێز دژ بەگەندەڵکاران دەستان خۆش بێت بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە

بۆ فیلمی Minamata

ئەم بەشەی زۆر شاز بوو بەڕای من ئەم بەشە زیاتر شایەنی ئەوە بوو لە 250 باشترینەکان بێت وە شەڕکردن لە گەڵ ئامێرەکان و کۆتایش لەگەڵ سمێس شەڕێکی ناوازەبوو

بۆ فیلمی The Matrix Revolutions

تایبەتە وە شایەنی ئەوەیە لە ڕیزبەندی باشترینەکانی مێژووە کیانۆش زۆر قۆزە ئەو کاتە

بۆ فیلمی The Matrix

تێکەڵ کردنی بەشی یەک و دوو فکرەیەکی ناوازەبوو وە بەڕای من تا حەدێک حەقی سامیۆڵ خوراوە پێم وایە زەیرەکی بەس نیە بۆ ئەو وە سەبارەت بە برووسیش ماقول نیە کابرایەک پۆڵە پچەمێنێتەوە و شەڕ لەگەڵ دڕندەیەک بکات و نەخۆش نەکەوێت و لە ڕووداوەی شەندەفەر تاکە ڕزگار بوو بێت خاڵی لاوزی ئاو بێت جەیمس یش 24 کەسایەتیش زۆرە لە کۆتا زۆز فلیمیکی ناوازە بوو خۆزگە کۆتایەک نەمردنایه وە دەس خۆشیش لە ستافە بەڕێزەکەتان دەکەم بۆ ژێنووس کردنی ئەم بەرهەمە

بۆ فیلمی Glass

بەرهەمێکی جوان خەیاڵی کە دووبارە بوونەوەی ئەستەمە لە ئێستاوە بە پەرۆشم بۆ سەیرکردنی بەشەکانی تر

بۆ فیلمی Unbreakable

هەم دەهێنەر هەم ئەکتەر هەردوو کارەکەی بە جوانی ئەنجام داوە

بۆ فیلمی Unforgiven

قوربانی دان بە منداڵێک بە خۆشەویستێک بە خوداناسێک نایاب و نهێنی و ترسناک وەک بەشەکانی پێشتری شاز بوون بەس سەبارەت بە پۆستەری سەر فلیمەکە پۆستەرەکە جوان نەبوو دەستان خۆش بێت هەمیشە پێشەنگن

فلیمێکی نایاب بەس بەداخەوە کەمێ جێمی لە پێش چاوم خست

چیڕۆکەکەی نایاب بوو بڕووس لی لە هەردوو بوارەکە سەرکەتووبوو هەم وەک ئەکتەرێک هەم وە شەڕکەرێک بەس بەڕای من زیاتر وەک شەڕکەرێک باشتربوو ماندوو نەبن

بۆ فیلمی Enter the Dragon

ڕۆڵگێڕانێکی مەزنی دەگێڕا سەرەڕای کەمی تەمەنی لە ناو سینامە بەڵام لە داهاتوو دا بە ڕای من دەبێتە یەکێک لە مەزن ترین ئەکتەرەکان هۆڵیوود

پڕە لە توند و تیژی و دیمەنی نەشیاو کۆتایەکی ناخۆش نا ئومێدکەر بەڕای من هیچ چێژێک نابەخشێت بە بینەر هەر لە سەرەتاوە تا کۆتای خوا خواتە تەواو بێت ئیرادەیکیشی دەوێت بۆ سەیرکردن

بۆ فیلمی Requiem for a Dream

یەکێکە لە بەهێزترین ئەو فلیمانی کە خاوەن بەهێزترین چیرۆکە تەنانەت لە بۆلیودیش ئەم چیرۆکە دووبارە کراوەتەوە

بۆ فیلمی Nick of Time

فلیمێک جۆنی ڕۆڵی سەرەکی ببینێ وە ژێنەری ڕۆژئاوای بێت بێ گومان سەرکەوتنی گەورە بە دەست دێنی

بۆ فیلمی Dead Man

ئەو فلیمانەی کە کۆمیدیا و ڕۆمانسیات تێکڵ کراون فلیمی تایبت و سەرکەتوون وە ڕۆڵی جۆنی و مارلۆن تا ڕادەیەک یەکسانە بەڵام کەمێ زیاتر بایەخ بە جۆنی دراوە

بۆ فیلمی Don Juan DeMarco

لە 2020 بینەری کورد سبتایتڵم یەکەم فلیمیش کە سەیریم کرد ئەم فلیمە بوو بۆیە ئەم فلیمە زۆر تایبەتە لەی من چونکە دەروازەیک بوو بۆ ناسینی کورد سبتایتڵ

خراپترین بەهەمی جۆنی وە هۆکاریش بۆ سەیرکردنی فلیمەکە هەر لەبەر جۆنی بوو

بۆ فیلمی Waiting for the Barbarians

فلیمێکی ڕۆژئاوای پڕاو پڕ لە ئاکشن بەرهمێکی جوان بوو مەزنترین ئەکتەری ڕەشپێست دینزڵ وە یەکەم ئەکتەری ڕەش پێست بوو لە هەموو جیهان هەتا فلیمەکە تەواو بوو ڕەحەم لەناو دەستم بوو دەمگووت ئێستا دەمرێ بەس باشبوو نەمرد لەکۆتایە دەس و چاوتان خۆش بێت بەهیوای زیاتر ژێرنووس کردنی بەرهەمەکانی دینزڵ

بۆ فیلمی The Magnificent Seven

یەکێکە لە باشترین ئەو فیلمەنەی کە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە یەکێکیشە لەباشترین فیلمەنەی پەیوەندی بە ژیانی مافیا گەریەوە و تاوان هەیە بەڕای خۆم لە فیلمی The godfather

بۆ فیلمی GoodFellas

فلیمێکی نایابی خەیاڵی چیڕۆکێکی شاز کە باسی ڕاستیەکی حەشەهەڵنەگر ئەویش ڕوخسارێکی ناشرین بەڵام ناخێکی جوان

بۆ فیلمی Edward Scissorhands

❤ئیزیکێڵ 17،25❤ هۆکاری سەرەکیم بۆ سەیرکردنی ئەم فلیمە لەبەر ساموێڵ بوو هەر بەجدی خۆشی فلیمێکی شاز بوو

بۆ فیلمی Pulp Fiction

خۆی فیمێکی زۆر خۆش نیە بەڵام نواندنە مەزنەکەی جۆنی وە جوانیەکەی داکۆتا فلیمەکەی خۆش کردووە

بۆ فیلمی Black Mass

زەخەم ترین فلیمی ڕۆمانسیە تائێستا بینیبێتم فلیمەکە تەها باسی ڕۆمانسیەت ناکات باسی کێشەکانی هەرزەکار و کێشەی کۆمەڵایەتی لە سەدەی ڕابردوو بەگشتی بەڕای من سەرکەوتووترین فلیمی ڕۆمانسیە

بۆ فیلمی Malena

خاوەن پەیەمێکی بەهێزە وەک خۆشویستی ڕاستەقینەوە و هاوڕێیەتی و هەژاری و....هتد بەگشتی بەرهەمێکی جوانە باشترینەکانی چارلییە وە هەم ڕۆڵی ئەکتەرێکی باش دەبینێ هەم دەرهێنەریێکی باشیش

بۆ فیلمی City Lights

ئەی خوایەگیان لە شازی ئەم بەهەمە هەرگیز پەشیمان نابنەوە لە سەیرکردنی ئەم فلیمە وە ژێنەری ڕۆژئاوای شاز ترین ژێنەرە بۆ هۆی ئەم جۆرە فلیمانەوە

بۆ فیلمی For a Few Dollars More

ڕاستە ئەم بەشەی نمرەی لە بەشەکانی تر کەمترە بەڵام ئەم بەشەی لە هەموو بەشەکانی تری به هێز تر و تایبەت ترە

باشتیرین و نایاب ترین جوانترین بەرهەمی تۆمە تا ئێستا بینیبێتم هەروەها شەیەنی ئەوە کە لە تۆپ 30ەکانی مێژووە

بۆ فیلمی The Green Mile

ئەم فلیمە شتێکی نوێ بوو بۆ 90کان تەم و چێژێکی تایبەت بەخۆی هەبوو وە تا ئێستا ئەو چێژەی لە دەست نەداوە

بۆ فیلمی Men in Black

فلیمێکی کۆمیدی زۆر چێژ بەخشە

فلیمێکی زۆر زۆر خۆشبوو هەتا کاتی پێش کۆتای بەڵام کۆتای فلیمەکە فلیمەکەی تێکدا بەڕای من فلیمەکە سەرکەوتوو نەبوو

بۆ فیلمی Fractured

نایاب و باشتری باشی بو تا ئێستا بینیبێتم تایبەت بوو لەبەر ئەوەی زۆر بەی کارکتەرکانی تری بەشداریان لەم بەشە کرد زۆر گونجاو بوون تۆم و جێری لەگەڵ دیمەنی ڕاستی زۆر ڕێک و گونجاو بوو ڕێک و پێک کاری دەرهێنانی زۆر جوانی بۆ کراوە

بۆ فیلمی Tom and Jerry

ئەم فلیمەی کیانۆ لە دوای جۆن ویک باشترین و نایاب ترینە بەرهەمی کیانۆیە

بۆ فیلمی 47 Ronin

سەرتا بە پۆستەرەکە بڕیارم دا سەیری بکەم زۆر دڵنیا نەبووم سەیری بکەم بەڵام دواتری کە سیریم کرد زۆر زۆر بەچێژ بوو لێشی پەشیمان نەبوومەوە بریا زووتر سەیریم بکردایە وە دەستی ستافە بەڕێزەکاشتان خۆش بێت بۆ ژێرنووس کردنی ئەم فلیمە

بۆ فیلمی Ronin

چۆن ڤیدیو گیەمەکەی شاز بوو ئەواش فلیمەکەی نایاب بوو ئەم ساڵ ئەوا بڕوا زۆر زەخەم دەبێت بەڕاستی چاوەڕێی ئەم نە دەکرد لە 2021

بۆ فیلمی Mortal Kombat

فلیمێکی نایابی 2019وە بەڕاستی ئەم منداڵە سەرەڕای بچوکی تەمەنی توانیویەتی ڕۆڵێکی باش بگێڕێ ڕۆڵی سەرەکی هەبێت شایەنی ئافەرینە

بۆ فیلمی Jojo Rabbit

بەخوا ئەم فلیمە کۆنانەی جاکی خۆشن هەم لە ڕووی چیرۆکەوە هەم لە ڕووی ئاکشنەوە

بۆ فیلمی Rumble in the Bronx

بەرهەمێکی شاز بوو تا ڕادەیک فلیمی گاجنی تەقلیدی ئەم فلیمە بەس لە ڕووی چیرۆکە دەسکاری کراون ئەم نۆلەنەش فلیمەکانی بێ حەڵە

بۆ فیلمی Memento

زۆر زۆر نایاب بوو بەس لەتوانی کۆنگ کەم کرایەوە هەر چەنە ئەوەی کۆنگ کردی دژ بە ڕۆبۆرتەکە گادزێلا نایکرد دبوایە کۆنگ سەرکەوتنی زیاتری بە دەست بهێنایە

بۆ فیلمی Godzilla vs. Kong

تا ئێستا فلیمی جەنگی وا خۆشم ندیەوە براڕۆ نایاب و خۆشە وە شایەنی ئەوەیە لە خۆشترین فلیمەکانی جیهانە خۆشترین مەقتەعی 12 دەقەی کۆتایە لە کۆتای دەستان خۆش بێت ماندوو نەبن

بۆ فیلمی Inglourious Basterds

فلیمێکی نایاب وە شێتێکی نوێیە لە جیهانی سینەما ئەم جۆرە فلیمەنە خۆم یەکەم جارمە ئەم جۆرە فلیمانە ببینم یەکێکە لە باشترینەکانی 2020 باوڕ ناکەم هیچ کەسێک هەبێ ڕقی لەم جۆرە فلیمانە هەبێت

بۆ فیلمی Love and Monsters

زۆر ئاڵۆزە هەتا ئێستاش هەندێ شتم بۆ ڕوون نەبووە وەک چۆن کەسایەتی دووەم هۆکارەکەی چی بوو بەس ول حاسڵ فلیمێکی نایاب بوو براد پیت دوو هێندە نایاب تری کرد

بۆ فیلمی Fight Club

بەڕاستی فلیمێکی مێژووییە کە زۆر بەی زۆری پاڵاوانانی ئاکشن تێیدا بەژدارین کردووە دووبارە بوونەوەی ئەم فلیمە مەحاڵە فلیمێکە پڕا و پڕ لە ئەفسانە

بۆ فیلمی The Expendables 2

هەر چەندە ئەم بەشە ڤیێنی تێ نەبوو بەڵام هەر بەشێکی سەرکەوتووبوو

هیچ فلیمێکم نەدیوە بەقەد ئەم فلیمە سەرکێشی تێدا بێت بەشی نۆ ی چۆن بێت

بۆ فیلمی The Fate of the Furious

خاون پەیامێکی بە هێزە وەک خێزان و هاوڕێتی و تۆڵەسەندنەوە و متمانە بە خۆبوون

بۆ فیلمی Furious 7

خۆشترین فیلمی ئاکشن و سەیارە

بۆ فیلمی Fast & Furious 6

نایاب و جوان

بۆ فیلمی Fast Five

سەرتایەکەی زۆر زۆر ئاڵۆز و بەس سی دەقەی کۆتای هەمووی ڕوون دەبێتەوە

بۆ فیلمی The Tall Man

یەکێک لە بەهێز ترن فلیمەکانی جۆنی

Robin یەکێکی تر لە بەرهەمە جوانەکانی تری

بۆ فیلمی Flubber

بەڕاستی ئەو جۆرە فلیمانەی کە پەیوەندیان بە میوزیکەوە هەیە فلیمی زۆر تایبەتن سەبارەت بە نمرەکانیش کەمە

بۆ فیلمی High Strung

بەڕای من باشترین و خۆشترین ژێنەر ژێنەری ڕۆژئاوایە بەتایبتەی ئەو گرتانەی کە دوو کاوبۆی ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە

بۆ فیلمی The Quick and the Dead

ئای لەمێژە بە دوای ئەم فلیمە دەگەڕێم باتمابوو بڕۆمە مەڵپەڕی تر سەیری بکەم بەس خۆش بەختانە ئەم بەرهەمە تان ژێر ووس باشترین و زەخمترین بەرهەمی دینزڵە دەستان خۆش بێت بەڕاستی بەرهەمێکی جوانە

بۆ فیلمی The Book of Eli

فلیمێکی نایاب و بە چێژ

بۆ فیلمی The Man Who Feels No Pain

خۆش بوو نەک لەبەر ئەوەی 250کەی مێژوو بوو بەڵکو لەبەر چیرۆکەکەی

بۆ فیلمی 12 Years a Slave

دەستان خۆش بێت بەرهەمێکی جوان بوو بەهیوای زیاتر ژێرنووس کردنی بەرهەمەکانی ستاڵۆن

بۆ فیلمی Escape Plan: The Extractors

فلیمێک پڕ و پڕ لە تاوان بەشێوەیەک فلیمەکە نقووم بووە لە تاوان ناڵێم یەکەم فلیمی تاوان بەڵام بە دڵنیایەوە یەکێکە باشترین فلیمی تاوان ئەوەی خۆشی کردووە تاوانەکان بەشێوەی زنجیرەن

بۆ فیلمی The Devil All the Time

ئەم فلیمە شایەنی ئەوەیە کە لە ڕیزبەندی 250 مێژوو بێت

بۆ فیلمی Andhadhun

ئەم فلیمە کۆریانەش زۆر شازن شتێکی وایان فەرق نیە لە گەڵ فلیمە ئەمریکیەکان

بۆ فیلمی The Pirates

ئەم فلیمە کۆریە ئیحترافی پێ دەکەم زەخمە هەر ئەم فلیمەیە کە ئەمریکیەکان تەقلیدیان کردۆتەوە بەس کەمێ لە ڕووی چیرۆکەوە دەستت کاریان کردووە

بۆ فیلمی Oldboy

فلیمێک پڕ لە سەرکەوتن و کەوتن فلیمێکی نایاب بوو هەر فلمێک ڕۆبنی تێدا بێت سەرکەووتووە فلیمەکانی زۆر نایابن جەگەلەم فلیمە فلیمی جیومانجی و شەوێک لە مۆزەخانە زۆر نایابن

بۆ فیلمی Good Will Hunting

فلیمێکی خۆش بە چێژ بەڕاستی دووانەیەکی جوانن بە یەکەوە

بۆ فیلمی Bad Boys

بەڕاستی فلیمێکە بەو بوجە کەمەوە کە بۆی تەرخان کراوە سەر کەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنەوە وو جینیش زۆر سەرکەوتووە

بۆ فیلمی Wolf Warrior 2

بەڕاستی شتێکی نوێ بوو بۆ جیهانی سینەما سەبارەت بەنمرەکەی بەڕای من شایەنی بەرزتر بوو

بۆ فیلمی Boss Level

یەکێکی تر لە بەرهەمە شازەکانی برووس

بۆ فیلمی 16 Blocks

ئەم جۆرە فلیمانەی کە باسی جیاوازی لەنێوان سپی پیت و ڕەش پێست دەکات بەڕاستی فلیمی خۆش مانەدارن وە هەر فلیمێک ساموێڵی تێدابێت بێ شک فلیمێکی خۆشە

بۆ فیلمی The Banker

بە مانەی کەلیمە فلیمە بەڕاستی فلیمێکی زۆر خۆش چێژ بەخشە لە تۆپ 10 ێنکانە لەی من جۆش دوو هێندە خۆشی ئەوە باسی قۆزەکەی لەش جوانیەکەی هەر ناکرێت بێ شک لە باشترینەکانی 2013 لە کۆتایە دەستان خۆشبێت بۆ ژێر نووسکردنی ئەم فلیمە

بۆ فیلمی Oldboy

فلیمێک پڕ لە مانە فۆنێکسیش ڕۆڵێکی جوان دەبینێت شایەنی ئۆسکارە وابزانم هەشیەتی

بۆ فیلمی Joker

فلیمێکی خۆش و بەهێز لەڕووی چیرۆکەوە کیانۆ زیاتر فلیمەکەی خۆشکرد

بۆ فیلمی Speed

❤خۆشترین فلیمی دێینزڵ ❤

بۆ فیلمی Safe House

فلیمێکی زۆر ئاڵۆز بە ئەوە ئندازەیی ئاڵۆزە کە فلیمەکەی بێتام کردووە

بۆ فیلمی Tenet

براڕۆ لە شازی ئەم فلیمە بەس هەمووین دابووایە بمردنەیە بۆ ئەوەی فلیمکە واقی تر بێت

بۆ فیلمی 2012

❤سەلمان یش Besta❤

بۆ فیلمی Dabangg 2

بەشەی خۆشبوو بەس بەشەکانی تری خۆشتر بوو لەئەم بەشە

بۆ فیلمی Bill & Ted Face the Music

فلیمێکی نابابی کۆمیدی خۆش زۆر بەزمن بە مردنیان ڕابووارد یاریان لەگەڵ کرد کاریان پێی کرد فێرە میوزیکیان کرد وە فێری فعلی قۆریان کرد فلیمێکە زۆر لە ئەو فلیمە ڕێتینە بەرزانە بە مانەتر و خۆشترە بەس داخی گران 250 مێژوو نین وە ڕیتینی نزمیشیان بۆی دانەوە ڕیتینی شەش هەر هیچ نیە بۆ ئەم فلیمە لەنی کەم دەبوایە ڕیتینی هەشتی بۆ دابنرایە لە کۆتایە بەداخەوەم ئەم فلیمە و هەموو بەشەکانی کە زۆڵمی لێ کراوە😭

بۆ فیلمی Bill & Ted's Bogus Journey