...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
:كورتەلەیەکەم ڕۆژی دواناوەندی ئێلینا چاوی بە "ستێفن" دەکەوێ و ڕاستەوخۆ هەستێکی بۆی دروست دەبێ سەڕەڕای ئەوەی نازانێ ستێفن و دەیمنی برای لەڕاستیدا خوێنمژن.
kurdsubtitle slider images
:كورتەمات مۆردۆک بە مناڵی لە رووداوێک بە هۆی مادەی کیمیایەوە نابینا دەبێت بەڵام لە جیاتی تواناکانی کەم کاتەوە هێزێکی سەرو سروشتی وەردەگرێت کە وایلێدەکات بە شێوازێکی بێهاوتا جیهان ببینێت و بەهێزبێت، هەروەها ئەو هێزە بەکاردەهێنێت بۆ هێنانەدی دادپەروەری، نەک تەنها بە بونی بە پارێزەر، بەڵکو وەک پاسەوانێکی شەوانەش بۆ شەڕکردن دژی تاوانباران بەبێ هیچ ترسێک.
kurdsubtitle slider images
:كورتەجۆرێک لە نەخۆشی سەری هەڵداوە و جیهان بـە تەواوەتی ئـەگۆڕێت و مرۆڤایەتی بەرەو ئاکامی خراپ ئـەبات بۆیە خێزانی کڵارک کە (مادیسن کڵارکە) کە ئافرەتێکی بێوەژنە و خاوەنی دوو مـناڵە و لەگەڵ خۆشەویستەکەی کە (تراڤێس مانەوا) لە پێناو مانەوە لە ژیاندا هەموو کارێک ئەکەن.
kurdsubtitle slider images
:كورتەکاتێک شاژنی (گوریۆ) بریندار دەبێت، فەرماندە (چۆی یۆنگ) دەرگایەک بەکار دەهێنێت بۆ ئاسمان بۆ هێنانی پزیشکێکی ئاسمانەوانی، کە لە ڕاستیدا دەرگای گەشتکردنە بۆ داهاتوو
kurdsubtitle slider images
:كورتەچیرۆکی زنجیرەکە باس لە ژیانی ڕۆژانەی سوپەرمان دەکات دوای ھاوسەرگیری کردنی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگ و بوون بە باوک... ئایا ئەو پێشھاتانە چین کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و چۆن ھاوسەنگی ڕادەگرێت لەنێوان بوونی وەک فریادڕەسێک بۆ جیھان و باوکێک بۆ کوڕەکانی لە سەردەمێکی ھاوچەرخدا؟!
kurdsubtitle slider images
(64) پێداچوونەوەکانی باران

مرۆڤەکان هەرگیز ناگۆرێن تەنیا باشتر ئەبن لە شاردنەوەی خودی خۆیان ! دەبێ خەیالەکانمان چەندە سەیر بن کاتێک سنورێکیان نابێت بۆ نەبون ، فیلمێکی ناوازە بوو ئالۆزیەکی تایبەت بەخۆی هەبوو لە هەمان کاتیشدا کراوانەیەکی جوانی بۆ هەبوو بۆ هندێک خولیای گشتی مرۆڤەکان وەک سورانەوەیەکی گشتی بەدەوری حەزە سێکسیەکانن یان هەلگرتنی رق و تۆلەیەک و گەرانەوەی رابردویەکی رۆشتو ، لە هەمان کاتدا نیشانی ئەو بارەی بچوکترین کردار یا قسەی هەلە بۆ بەرامبەرەکەت دەکرێ بەشێکی ژیان و کەسایەتی بە یەکجاری بشێوێنێت رۆژێک ببێتە کۆسپێک بۆت کە بێ ئاگا رۆژێک لە خۆشی رابواردن دروستت کرد

بۆ فیلمی Fantasy Island

هەموو تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتو جیاوازی نیە لەگەل جادوو ، چی ئەبێت گەر مڕۆڤەکانیش بخرێنە داوی تاقیکردنەوەی ئەم جادووە ، فیلمەکە بێ وێنە بوو چیرۆکێکی ئالۆزی ناوازەی هەبوو گەرچی دادپەروەرانە نیە مرۆڤێک مرۆڤ بخاتە تاقیکردنەوەیەکی لام شێوە بەلام فیلمەکە دەکرێ کراونەوەیەکی بێ وێنەی هەبێ بۆ هاوبیرانی ئەو کەسانەی دەخەڵەتێن بە مادە بۆ سپاردنی گیانی کەسانی تر

بۆ فیلمی The Box

مرۆڤ لەگەل یەکەمین پەرەسەندنی کاتێک فێربوو ئارامگەیەک دروست بکا بۆ مانەوە و ژیان و خۆپاراستن تێی دا هەر ئەوکاتیش جیاوازیەک دروست بوو لە نێوانیان جیاوازیەک یەکتریان پێوەر کرد لەسەر نەژاد و نەتەوە و رەنگ و ئاین و لاواز و بەهێز تا بوە شتێک چوە قالبی چیانەیەتی بەلام چیناتیەک کە نادادپەروەرانە بێ سنور ژیانی خەلکانێکی وێران کرد و لەناوی برد و کۆمەلێکیشی خۆشگورەزان کرد لەسایەیی ئەمەوە مرۆڤ نەژادی مرۆڤبونی خۆی لە یاد کرد ، ئەم فیلمە ئاوێنە دانەوەی ئەو باسەیە چینە بەرزەکە و چینە نزمەکە ، فیلمێکی نایاب بوو

بۆ فیلمی Elysium

چی دەبێت ئەو رۆژانەی ئێستا تێی داین ببن بە مێژوو ! مێژویەکی کورتیش نا بەلکو مێژویەک کە مرۆڤ ئەوەندە خراپە و هەلانەی کردی لەوکاتە بەس نەبوبێت بۆ فێربون لێیان کە چەندە کونشدەن مێژویەک سەر شۆر بن بەرامبەری کە لە ئاست ئەو هەموو ئاست بەرزی و رۆشنبیری و تەکنەلۆژیا هێشتا خەریکی گێرە شێوێنی و زۆرانبازی بن لەگەل یکتری ، ئاخۆ ئەبێ چەن مەترسیدار بێت کاتێک مرۆڤەکان شادی بگێرن و چەپلە لێدەن بۆ کوشتن و تێکدانی ژیانی ئەوانتر ! شاکارێک بۆ سینەما فیلملێکی تەواو تایبەت و هەلگری پەیامێکی تاریک بۆ داهاتوو شایەنی سەیرکردنە لە هەموو ڕویەکەوە نایابە

بۆ فیلمی Mortal Engines

شاکارێکی سینەمایی دوبارەبونەوەی ئەستەمە ،فیلمێک پڕاوپڕ لە پەیام و دیالۆگی جوان فیلمێک هەلگری واقیعێک و راستیەکی هاوبەش لە نێوان هەموو ئەو کۆمەلگایانەی ئەمرۆ بەهۆی ناپاکی باروت و پلانگێریەوە باجی نادادپەروەری دەدەن ! فیلمێک فێرمان دەکات چیتر چاومان لە ئەوانی تر نەبێت شتێکمان بۆ بکەن و ببن بە پێشرەو چیتر کەسایەتیەکان دروست نەکەین و بیانپەرستین بەلکو شتێک لەوان وەربگرین کە ئەوان هەیانە و ئێمەش نیمانە ئەویش بیرۆکە و هیوایە چونکە دەمێنەوە بۆ ماوەی درێژ و ناتوانرێت دەستی بەسەردابگیرێت و ناشتوانرێت بکەوێتە داوی هیچ شتێکەوە ، هەر جارێکی سەیری ئەم فیلمە بکەم چێژیکی زیاترم پێ ئەبەخشێت لەوەی رابردوو بینیومە فیلمێک کاریگەری جێ دێلێت تا مابیت ، بەراستی تایبەتە شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی V for Vendetta

بێ وێنە و جیاواز بوو ، یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی فیلمەکە کە بە شێوەیەکی ڕون و بەرچاو خاوەن و پەرەپێدەری بنەوان و دروستبونی ئەم بونەرەو و زنجیرەی و کەشەسەندنەکانی رونکردەوە ، لێرەوە ئەو سەرەتایە ترسناکە دروست بوو پەرەی پێدرا کە بویە وێرانەیەک بۆ گیانی ژمارەیەکی بێ سنور

بۆ فیلمی Alien: Covenant

هەندێک جار بۆ بنیات نان پێویستە سەرەتا وێرانکاری بکرێت ، لە بەدواداچون بۆ هەبونی سەرەداوێک ئایا مرۆڤ چۆن دروست بوو ئامانجی چییە دوای مردن چی رودەدات ، چون بۆ هەمان هەسارە و بۆ ئەم مەبەستە بەلام بێ ئاگا لەوەی دوژمنێکی تر چاوەرێیانە ! چیرۆکی فیلمەکە تەواو بێ وێنە بوو گەرچی ئەم بەشەیان تۆزێک لادەر بوو لە بەشەکانی تر بەلام رونکردنەوەی تەواوی دا لەسەر بەشێکی تری هەسارەکە و هەبونی بونەوەری تر و رونکردنەوەی پاشماوەی بونەرەکانی تر ، شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Alien: Prometheus

نازانم بۆچی هەموان لۆمەی یەکتر دەکەن بۆ هەموو شتێک ، هیچ کەسێک بێ کەمو کوڕی نیە ، تەنیا مرۆڤین ! هیچ شتێکیش وەکو مرۆڤێکی بێ کەم و کوری تەواو بوونی نییە ، لە جیهانێکی تێکچودا پیاوێکی عاقڵ ئەبێ شێت دەربکەوێت ! شاکارێکی سینەما بەڕاستی وەسف ناکرێت زۆر بێ وێنەیە فیلمێک پڕاو پڕ لە دیالۆگی جوان ، ئەم فیلمە تەنیا پێک نایەت لە جەنگێک دژی بونەوەرێک بەلکو پەیامێکی تەواو تاریک و تراژیدی پێیە دەرحەق بە ژیانی زیندانیە دابڕاوەکان ئەو کەسانەی کە دابڕاون لە ژیانێکی شیاو ئەوانەی کە لە کۆتایی گەردوندا خودایان دۆزیوەتەوە ، لە هەمان کاتدا حەقیقەتی جیهان دەرحەق بە مرۆڤایەتی چەندە مەترسیدارن برسی هەر زانستێکی بێ سنورن بۆ کۆمەلێک چەکی جیۆلۆجی بۆ جەنگ ، شایەنی سەیرکردنە ئەم فیلمە گەر بۆ یەک جاریش بێت

بۆ فیلمی Alien 3

ئەزانی بورک ، نازانم چ توخمە بونەوەرێک ئەوەندە خراپە کە یەکتری لەناوبەرن بۆ برێک پارەی نەفرەتی ! چیرۆکی ئەم بەشەیان تەواو نایاب بوو ، بوێری و سەرکێشیەکانی ریپلای فیلمەکەی تەواو نایابتر کردبوو شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Aliens

تاکە پۆزش بۆ لاوازی ئەم بەرهەمە تەنیا کاتی دەرچونیەتی ، گەرنا چیرۆکی فیلمەکە زۆر لاوازە ماوەی روداوەکانیشی کورت و دوای یەک ، جیاوازی و تایبەتیەکی وای تێدا بەسەر نەبوو کە بینەر بخاتە دۆخێک کە هەست بە پەشۆکی باری ئەوان بکات ، دەکرا باشتر دارشترابا ، هەرگیز شایەنی ئەو پلەیە ییە

بۆ فیلمی Alien

جیاواز لە بەشەکانی تر روبەروبونەوە و سەرکێشی جیاوازی تێدابوو ، لەمەیان بەتەواوی رونبویەوە نیەتیان چیە بەرامبەر مرۆڤایەتی ، لە هەمان کاتدا ناوەخنی فیلمەکە دەرحەق بە رۆلی زۆر ئەکتەر هەست بزوێن بوو

بۆ فیلمی The Predator

دەتوانم بڵێم خۆشترین بەشی فیلمەکە بوو پڕ بوو لە نهێنی و سەرکێشی جیاواز لە هەمان کاتدا بە ڕۆل گێرانە نایابەکەی ئەدریان بڕۆدی زیاتر تایبەتی کرد توانی کەشێکی هاوشێوەی بەشی یەکەم دروست بکاتەوە، گەرچی رۆلی هەندێک ئەکتەر لاواز و کورت بوو بەلام ئەو شوێنگرەوەی گشتی بوو ، شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Predators

روبەروبونەوەی نێوان درندەکان و بونەوەرەکان لەم بەشەدا لە چاو بەشی سێیەم لاوازتر بوو ، بەلام باسێکی تراژیدی تێدا بەسەر بوو ئەویش خیانەتی مرۆڤ بەرامبەر رەگەزی خۆی

بۆ فیلمی Aliens vs Predator: Requiem

فیلمێکی بە چێژ بوو ، ڕۆلگێران و بوێریەکانی دانی گلۆڤێر فیلمەکەی تایبەتر کردبوو

بۆ فیلمی Predator 2

سەرەتایەکی سادە بەلام ناوەرۆکێکی ئالۆز و سەمەرە ، فیلمێکی نایابە خاوەن چیرۆکێکە کەم تا زۆر هەموو کۆمەلگەکان بەدیاردەکەیەوە دەنالێنن هەبونی کەسی لەم شێوە و کارەکانیان بە چوارچێوەیەکی ئەهریمەنی ژیانی بێ شومار لە خەلکی وێران ئکن ، بەشێوەیەک بەرەو لە ناوبردنی ئەبەن کە خودی کەسەکە بەدەستی خۆی ئەوەی زۆر لای گرنگ بێت بیکاتە قوربانی ئەو هەستە نەفرەتیەی بۆی دروست بووە

بۆ فیلمی The Wretched

ئەبێ چی لەوە ترسناکتر هەبێت مرۆڤەکان یاری بە ژیانی یەکتر بکەن لە پێناو چێژ و گرەوێک بۆ مادە ، ئەی چی لەوە ترسناکترە لەنێو بە بەخترینەکان و تاک رزگاربوەکان تەنیا هەل بدرێت بە دانەیەک ، لەوەش ترسناکتر یاریەک بکرێت و کۆتا دەرچەی دەرچونی نەبێت ! دەتوانم بلێم باشترین فیلمی ژووری هەلاتن بوو چیرۆکێکی نایابی هەبوو شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Escape Room

یەکێک لە فیلمە بەرەنگارییە تاکیە هەرە نایابەکان ، چیرۆکێکی خۆش و جیاوازی هەبوو ، نمونەیەکی بەرخودان و پڕ متمانەیی زۆری تێدابەسەربوو ، ڕۆلگێرانی ئافرتەکەش لەم بارە ڵالیە زۆر بێ وێنە بوو

بۆ فیلمی Hush

فیلمێکی خۆشبوو تا رادەیەک ، چیرۆکێکی نامۆ و سەیری هەبوو

بۆ فیلمی The Toybox

فیلمێکی نایاب چیرۆکێکی ئاڵۆز و بیرۆکەیەکی تەواو جیاواز ، تێگەشتن لێی تۆزێک گرانە بەلام باسی نێو ئەم فیلمە تەواو جیاواز لە هەر هاوشێوەیەکی تری خۆی گەرچی شێوازی ئەم رێباز و درێژە پێدانە لەگەل بیر و باوەری ئێمە لێک دوورە بەلام لە فیلمەکە زۆر بێ وێنە دەرون و ویژدانی کەسێکی خراپەکار و دوائەنجامی خراپیەکەی بە تێپەربون بە هەمان بارودۆخی ئەو کەسەی خستیە نێو چاڵی ئازارەوە نیشان دەدات ، ئەمانە و فیلمەکە زۆر جوان ترسناکی ئەم دیاردە و ناوەخنە پیسەی مرۆڤەکان کە لە تەنیایی و پیسی هەست و حەزەکانیان چی ئکن و کۆتایی لەم دونیا بە شێوازێکی لەم پەشێوتریش کە لە فیلمەکە ئاماژەی پێ ئکا

بۆ فیلمی Amulet

سەرەتایەکی تەواو ئاڵۆز و کۆتایەکی چاوەرواننەکراو و تایبەت ، فیلمێکی بێ وێنە بوو

بۆ فیلمی After

فیلمێکی خۆش و چیرۆکێکی تایبەت ، هاوشێوەیەک لە فیلمی کوایت پلاس بەلام بە قالبێکی تۆزێک جیاوازتر

بۆ فیلمی The Silence

یەکێک لە باشترین و نایابترین ئەنیمەیشنەکان ، کە ئاوێنەدانەوەیەکی جوانی هەیە بۆ سۆز و وەفا و قوربانی دانی پارچەیەک بێ رەچاوکردنی هیچ جیاوازیەک کە دوورە لە زیندەیی و گیانی مڕۆڤ بەڕاستی بێ وێنەیە ، چەندین جاری تریش سەیری بکەمەوە بۆ من وەکو یەکەم بینینە بۆ چێژ وەرگرتن

بۆ فیلمی WALL·E

گەرچی ژانەری ئەم فیلمە تۆقێنەر و ڕوداوگەلێکی دەرئاسایی بون بەلام لە هەمان کاتدا بابەتێکی درامی زۆر نایابی لە خۆ گرتبوو ، ئەویش نەخۆشیەک کە دەرونی زۆر لە تاکەکانی ئەمرۆی داگرتوە ئەویش کە لە پێناو پۆست و کورسی و تۆزیک بەرزتر لە ئەوانی تر ئامادەیی ئەوەیان تێدایە ژیانی کەسێک یا کۆمەلێک بازرگانی پێوە بکەن وەک ئەوەی هاوئاستی خۆیان نەبن لە مرۆڤ و هەبونی پێداویستی ، بێگومان ئەمەش باجی خۆی هەیە لێرە یان لەم دونیا بەلام ئەم فیلمە بە هۆی هێزێکی شەیتانیەوە ئەم باجەی سەند ، فیلمێکی ناوازەیە شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Drag Me to Hell

فیلمێکی بێ وێنە بوو ، کراونەیەک دەرحەق بە لادانەکانی مرۆڤ لەسەر چێژ و پێک گەشتن لە هەمان کاتیشدا خراپی خودی مرۆڤ کاتێک توشبووی هەر هۆکارێکی خراپ بێت هەولەدات دەروبەریشی کوشتەی هەمان هۆکار بن ، مەبەستی فیلمەکە تۆزێک ئالۆزە بەلام بە ڕونی سەرنجی سەرەتا بدەیت بۆت ڕوون ئەبێتەوە چ لادانێکی مەترسیدارە ئەویش سێکس لەگەل مردوو و دەرەنجامی نەخۆشیەک بە درێژایی فیلمەکە بارەکانی روندەکاتەوە کە زۆر مەترسیدارە

بۆ فیلمی Contracted

چی دەبێت هەموو ئەو شتانەی هەتە و ئەوانەی کە بریارە ببنە بەشێک لەداهاتوت بریاری هاوبەشی تێدا بدەیت لەگەل کەسێکا ، بە جۆرێک ئامادەیی هەموو کراوانەیەکیشت هەبێت بۆ ئەو کەسە ، بەلام دەرەنجام ئەکرێ بە گورزەیەک لە خراپە و ناپاکی پاداشتی ئەو هەستە هاوبەشیانەت بداتەوە ، دوای ئەمە نە بەلێنێک هەیە نە هەلێک بتکاتەوە بەوەی پێشوو رەنگە زۆر مەترسیدار بیت ! فیلمێکی نایاب بوو راستی ژیانی زۆر لە تاکەکانی هەر کۆمەلگەیەک کە هەر کەسە بە بیانویەکی حەز و دەروبەری و ناتەندروست ئەو کارە دکەن

بۆ فیلمی The Paramedic

ڕوداوێکی لە ڕاستی وەرگیراو ، چیرۆکێکی بەرەنگاری خۆشی هەبوو

کۆمەڵێک پوچگەرایی لەسەر بنەمای ئاین و زانست و کلتور لە لایەن کۆمەلێک کەسی درندە و بێ هەست بۆ سەلماندانی شت گەلێک کە خۆیان بەرگەی زانینی ناگرن ، ئامادەکاری ئەوەیان تێدایە ژیانی کۆمەلە مرۆڤێک بخەنە مەترسی بیانکەنە قوربانی مەبەستە گلاوەکانیان ، ئەم فیلمە پەیامێکی ئێکجار تاریکی لە خۆ گرتوە کە کرانەوەیەک بوو بۆ نیشاندانی ئەو بارەی لە دێر زەمانەوە تا ئێستاشی لەگەلدابێت مرۆڤی پاک و بێ تاوانی بۆ ئکرێتە قوربانی کە بە پلە یەک ئاین دووش زانست تاوانبارن پێی ، ئەم فیلمە ریبوتی بەشێکی تری بوو بەشەکەی تری بێ وێنەتر بوو رونکردنەوەی زیاتری تێدابوو بەلام ئەمەشیان خراپ نەبوو رۆلگێران و باسە هەست بزوێنەکانی ناوی ماقول تر بوو ، هاوشێوەکانی ئەمە دلخوازترین فیلمن لای من شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Martyrs

فیلمێک بەزەیتت پێ ناکا ، چیرۆکێکی نایاب و ئالۆز کۆتاییەکی سەمەرە ، ئەمە فیلمە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین مرۆڤ چەندە چلێسە بۆ گیانی خۆی وە تاکە هۆکار کە لە هەر مرۆڤێکا هەبێت بۆ گێرەشێوێنی و یەکتر لەناوبردن رقە ، کە بەشێکە لە سروشتمان گەر هاتو کۆنترۆل نەکرا ئەکرێ باشترینەکان ببنە خراپترین بۆ باشی دۆخی و گوزەری خۆیان

بۆ فیلمی The Belko Experiment

گەرچی هاوشێوەی چیرۆکی ئەم فیلمە زۆرە بەلام بەراستی ئەوەیان چێژێکی تایبەتی هەبوو ، رۆلگێرانی ئەم کچە بچوکەش زۆر بێ وێنە بوو وەک ئەوەی بەتەواوی لە نێو راستی ئەو ژیان و دۆخەدا دابن

بۆ فیلمی Hidden

خەونەکان کۆمەلێک راستی بێ کۆتایین کە بەدوای یەکەوە ریز کراون ، بۆ هندێک پڕن لە دنردە و بۆ هندێکیش کەسانی باش ، فیلمێکی باش بوو چیرۆکێکی خۆشی هەبوو

بۆ فیلمی Silent Hill: Revelation 3D

ئێمە لێرەین ! بەشی دواوە بەشی دابڕان بەشی زیندان ، دەروازە دەروازە دەوازەیەکی تریش ! فیلمێکی تەواو نایاب خاوەن چیرۆکێکی تایبەت شایەنی سەیرکردنە ، ئاوێتەیەک لە فیلمی پلاتفۆرم بەلام بە شێوازێکی جیاواز و سەرنج راکێشتر ، چیرۆکی فیلمەکە زۆر بێ وێنە باس لە چیانەیەتی و سیستەمی سەرمایەداری ئەکات لە هەمان کاتیشدا ژیانی مرۆڤ لە ژێر چنگی ئەو کەسانەی کە دروستکەری ئەو سیستەمەن و پەرەی پێدەدەن لە نێو ئامێرێکدا کە بەشی داواوە و بەشە دابڕاوەکە پڕاو پڕن لەوانەی کە برسین نەبون شتێک نیە لایان بەناوی ژیان ! ئەوانەی پێشەوە و ئەوانەی زیاتر بەرەو پێشەوەن رۆشتون ژیانێکی خۆشتر و جیاوازتریان هەیە لەوانەی دواوە دکرێت زۆر زیاتریش لە بەشی ئەوان بخۆن ، ئەمانە مەترسی مرۆڤ بۆ تێکدانی ژینگە و سروشت و هەولدانی بۆ چارەسکردنی بە مادەیەک کە دیسان زیانە و هەبونی سیستەمێک لە پەروەردەی سۆشیالیزم و چینی جیاواز بۆ دروستکردنی جیاوازی و کەم بینی ئەوانەی بەشی دواوە

بۆ فیلمی Snowpiercer

فیلمێکی خۆش بوو خاوەن چیرۆکێکی جیاواز ، بە جەرگی خێزان و سۆز و قوربانیدانی باوک زۆر جوان لەم فیلمە ئەدرەوشێتەوە ، بەدەر لە مانەش سیاسەتێکی ناشرینی ولاتە زلهێزەکان بۆ پەیداکردنی ئاژەوە و کێشە بە بیانوی جیاواز لە هەر شوێنێک کە بیانەوێت

بۆ فیلمی No Escape

چیرۆکی فیلمەکە خۆشە ، بینەر بە چەن ئاراستەیەک ئەروێنێت بەهۆی ئالۆزیەکەی بەلام کۆتایەکەی هەست بزوێن و یەکلاکەرەوە بوو ، بژین

بۆ فیلمی 10 Cloverfield Lane

جیهان منی بەلاوە گرنگ نیە ئیتر منیش ئەوم بەلاوە گرنگ نییە ، لە کۆتاییدا سروشت ئەو مالە پڕ ئارامییە کە ئەبێ پەییی بۆ بنێینەوە نەک مانەوە لەو چەقە پڕ ژاوە ژەوەی کە بە دەستکردی دروستمان کرد و بەشێوەیەک کۆتایی بێ بۆ سروشت ، فیلمێکی نایاب ئاوازێکی تایبەت چیرۆکێکی ناوازە شایەنی سەیرکردنە

بۆ فیلمی The Happening

هەستکردن بە نامۆیی و خەم و هەبوونی کێشە زۆر جار هەلێکە بۆ ناسینی خۆت تا چەن باشیت یان خراپ و هۆیەکە بۆ دەستپێکیکی تازە لەو شوێنەی پەکت لێی کەوتوە ، بێ وێنە بوو دەستان خۆش

بۆ فیلمی The Cat Returns

نامەوێت ببم بە مرۆڤ ! بۆچی ؟ چونکە ئەوان هەموو شتێک وێران دەکەن ، مرۆڤ جارێک بە هۆی خراپی خۆی و جارێکیش بە هۆی خراپی داهێنانەکانی ئەم وێرانیەی هێنایە بوون ، فیلمێکی خراپ نەبوو رۆلێکی جوانی دایکی لە قالبێکی نازیندە نیشان دا ، بەڵام لە ڕوی چیرۆکەوە لاواز بوو پێویستی بە وردەکار و کەسایەتی زیاتر هەبوو و نیشاندانی هندێک پێشهات بۆ دروستبونی ئەم دۆخە دەکرا لەم ماوە درێژەیدا هەیبوو لە فیلمەکە وردتر و رونتر لەسەر زۆرێک لە شتەکان رۆشتبا بەلام بەشێوەیەکی سادە و جێ هێشتنی زۆر پرسیاری بێ وەلام و نەزانراو

بۆ فیلمی I Am Mother

سروشت هەموو کاتێک بە هۆی مەبەستە تاک لایەن و گڵاوەکانی مرۆڤەوە دەناڵێنێت ، بە شێوازێک مرۆڤ دەیەوێت ئەوەی لە سروشتدایە لە سیستەمی کارلێک و بەرگری و پێکەوەژیانی لەگەل دەوروبەر دەربچێت و بێتە سەر سیفاتێکی تاک لایەنانی مرۆڤ ئەویش بەربەرەکانێ و دەسەلات بەیەک کەس لە پێناو ئەم ئامانجەش یەکگری و کارلێکە سروشتیەکان ئەبێ ببنە قوربانی ، جوانترین نمونەش ئەم فیلمە بوو گەرچی باسێکی خەیالیە بەلام زۆر ناوازە رونی کردەوە دکرێ رۆژێکیش کۆتایی زەویش بەم هۆیەوە بێت ، بەراستی فیلمکەش زۆر نایاب بوو لە هەموو ڕویەکەوە توانیان دلی هەوادارانی هەردوو زەبەلاح بهێلنەوە لەیەک ئاستدا و ناوەخنی سروشتی خۆیان نیشان بدە ن ، دەستی ئێوەیش خۆشبێت زۆر ورد و نمونەیی ژێرنوستان کردوە

بۆ فیلمی Godzilla vs. Kong

مرۆڤ دەیەوێت ئازاد بێت بەلام سەرەتا پێویستە دروستکراوێک بمرێت ، فیلمێکی خەیاڵی تەواو ناوازە و تایبەت شایەنی سەیکردنە ئەتوانم بلێم باشترین فیلمی خەیالیە کە کاردانەوەی کرداری هەیە بەسەر واقیعی زۆرێکی مرۆڤەکانی ئەم ژینکەیەی ئەمرۆ ، زۆر بە رونی و وردی پێ لەسەر دوو شە دادەکرێ یەکەم مرۆڤ کاتێک دەکەوێتە بارێکی نا پێوێستی و هەبونی بێ سنور ئەوەل شت بیکا و بیەوێ لێی تێر بێت پارە و حەزە پوچاکانن وا ئەزانی بەهەبونیان تەواو ئارام ئەبێت بەلام دوای بەسەربردنی کەمترین کات لەگەلیان بۆی دەردەکەوێت هیچن و ئارامێ دەروون و ژیان لەوەیا نییە ، دووەم بونەوەری بێ ئەزمون گەورەترین کێشەیە بۆ سەر خێزان و کۆمەلگا وەک ئەوەی تاکەی پەیدادەبێت لە فیلمەکە ، لە کۆتاییدا مرۆڤ پێویستی بە ژیاندێکی مامناوەندیە نەک بێ سنور لە خۆشی و هەبون وە مرۆڤ ناتوانێت هەرگیز ئەو زیندەگیە کۆنترۆل بکا کە سەر بە سنور و ژیانی راستی خۆیدا نیە

بۆ فیلمی The Room

بیرۆکەی ئەم فیلمە زۆر بێ وێنەیە و نمونەییە ئەکرا ببێتە یەکێک لە فیلمە سایکۆلۆژیە هەرە ترسناکەکان ، بەلام بەداخەوە چیرۆکەکەی زۆر سادە و لاوازە دەرحەق نیە بەم بیرۆکەیە ئەکرا چیرۆکێکی باشتر و ئالۆز و وردتری بۆ دارێژابا

بۆ فیلمی Come True

فیلمێکی نایاب و خاوەن چیرۆکێکی لە ڕاستی وەرگیراو ، شیکردنەوە و وردبونەوەیەکی جوان و جیاوز لەسەر هەستی ئازادی و سەربەست بوون ، ئەوە شتێکە لە ناخماندایە ئەوان ناتوانن بەندی بکەن بە بەربەست و دیوارەکانیان

بۆ فیلمی Escape from Alcatraz

فیلمێکی ناوازە بوو ، بارێکە رەنگە بە شێوەیەکی تر هەر یەکەمان لە بێ ئاگایی و هۆیەکەوە بکەوینە ناوی ، لە باری ئاوادا یەکگری و یەکڕابون لەسەر دەرچون و مانەوە باشترین بڕیارە ، ئەوان سەرەتا بە هۆی یەکنەبونیان توشی ئاستەنکی زیاتر بونەوە لەوەی هەبوو بەلام دواجار جوانمێری و قوربانیدانی پیاوەکە زۆر شتی بۆ ئەو جێ هێشت گرینگتریشیان ژیان بوو !

بۆ فیلمی Centigrade

(هەندێک جار شتانێک لە ناو ناختن ناتوانیت بە هیچ کەسێکی بڵێیت )چیرۆکی فیلمەکە بێ وێنەیە ئەو لادان و دیاردە ناشرینەی ئێستا کە زۆربەی کۆمەلگاکان تێوەی گلاون بەلام هەر یەکەیان لە ناخی کچێکی داروخاو و کونجی ژورێکی چوار دیوار یا بنکی دەریایەک نێژراون تا ئەو رۆژەی کەسێک دەبێتە پاڵەوان و کۆتایی بە مشتێک لە خەرمانی ئەو کارە دێنێت ، بە گشتی فیلمەکە ناوازە بوو بەلام گەر رۆلگێرانی کچەکە تراژیدیتر کرابا باشتر ئەبوو

بۆ فیلمی The Winter Lake

سەرتایەکی تەواو ئالۆز و کۆتاییەکی هەست بزوێن ئاوێتەیەک لە فیلمی ڕەن ، لە کاتە سەختەکاندا بریاری سەخت دەدرێت زۆر جار خراپی دەرامەتی ژیان و نەبونی فاکتەرە هەرە پێویستیەکانی خێزانێک ئەو بڕیارە سەختانەت پێدەدات !

بۆ فیلمی Amnesiac

چیرۆکێکی ناوازە رۆلگێرانێکی بێ وێنە میوزیکێکی تایبەتی ترسناک ،زیاد لە خۆی رەنگپێدەرەوەی ژانەری ترسناکە ئەم فیلمە

بۆ فیلمی Insidious

فیلمێکی رۆژئاوایی بێ خەوش ، رۆلگێرانە نایابەکەی کلینت ئێستود فیلمەکەی تایبەتر کرد

بۆ فیلمی a Fistful of Dollars

یەکێک لە خۆشترین ئەنیمەیشنەکانی مندالیم ، بەراستی ❤ تایبەتە

بۆ فیلمی Chicken Run

دووبارە سەیرکردنەوەی چێژێکی زیاتری پێ بەخشیم وەک لە سەرەتا ، فیلمێکی تەواو تایبەت و پر بە پێستی ژانەرەکەی ، تێمان ئەگەینێت زیندان هەمیشە شوێنی ڕاکردن نیە بەلکو بۆ ئەو کەسانە شوێنی ڕاکردنە کە خاڵی هاو وەچەرخان و راستی دەرون و ژیانیان لەو شوێنە نیە پێییەوە بە سترانەوە ، ئەگینا شوێنێکە بۆ زۆر کەسی نالەبار و شکست خواردوو تێوەگلاو بە سیستەم و کردای خراپ تیایدا خۆیان بدۆزنەوە ئەویش بەدوان لەگەل پەڕەی کتێب و کاتی زۆر لە تەنیای بۆ تێگەشتن لە خود و ناخی راستی مرۆڤبونانەی خۆت ، کۆتا کلییلێکیش هەموومان پێی بژی و پێی دەرچین لە خاڵە داخراوەکان هیوایە

بۆ فیلمی The Shawshank Redemption

هەموو کەسێک نهێنیەکی هەیە بەلام هەندێکیان باشتر لەوانیتر دەیشارنەوە ، فیلمێکی تەواو ئالۆز و کۆتایەکی ناڕوون پر بە پێستی ژانەرەکەیەتی

بۆ فیلمی The Autopsy of Jane Doe

فیلمێکی تایبەت و تراژیدی ،حەقیقەتی داگیرکاری و ستەمکار بەسەر هەر شوێنێکدا دانیشتوان و خەلکی سڤیلی خەلوزی جەنگن و ئافرەت و کچانیش تاکە قوربانین تا ماون باجی گەورە ئەدەن بە جەستە و ژیانیان ، ئەوەی لە فیلمەکە بەسەرە ئەمرۆ بەدەر لە گۆرەپانی داگیرکاریش کچانێکی زۆر بەم شێوە کراونەتە قوربانی دەست و داوێنی کەسانی پیس و نامرۆڤ

بۆ فیلمی The Seasoning House

فیلمێکی نامۆ و ئالۆز کۆتایەکی سەمەرە و چاوەروان نەکراو

بۆ فیلمی The Boy

فیلمێکی ناوازەیە خاوەن چیرۆکێکی خۆشە، ئەمرۆ جیهان سەیری شاشەکان دەکەن نەک یەکتری ، ئەمرۆ خەلکی تەنیایە ئەو هەموو تەنیایە لاری دروست کرد جوانترین دیالۆگی فیلمکە و نیشاندەری دۆخی نالەبار و نامۆیی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانی زۆربەی خێزانەکانی ئەمرۆیە کاتێک ناتوانن بە پێی پێویست لەگەل مندالەکانیان ببن و سۆز و خۆشەویستی و لە کاتە پر بەهاکانیان پێ ببەخشن وەلای دەنێن و دەیبەستنەوە بە شاشەیەک یا جیهانێکی تەنییا و پڕ وەهم تالە کۆتایی مندالەکان توشی زۆر باری ناتەندروستی وەکو ئۆتیزم و گۆشەگیری و بێدنگی ئەبنەوە .

بۆ فیلمی Come Play

تایبەترین بەش ئەوەی زۆر خۆشی کردوە کۆکردنەوەی کۆمەلێک کەلو پەل و چیرۆکی تر کە هەلگری نەفرەتن و رۆحی خراپیان بە دەورە لە یەک شوێن بە هۆی هێزێکی شەیتانیەوە دیسانەوە دێنە کار

بۆ فیلمی Annabelle Comes Home

چیرۆکی فیلمەکە خۆشە ، هاوشێوەی چەکی و ئەنابێلە بەشیوازیک نوێ و جیاواز ، بەلام فیلمەکە لە ئاست ژانەر و لۆجیکی روداوەکانی ناوی تۆزێک لاوازە

بۆ فیلمی Willy's Wonderland

فیلمێکێ بە چێژ و ناوازە ، ئازادیی بیرۆکەیەکی زۆر سادەیە لەوانەیە ئەمەش وایکردبێ زۆر ئاسان لەدەست بدرێ جوانترین دیالۆگی فیلمکەیە و نیشاندانی ئەوانەی ئەبنە پالەوانی ئەو بیرۆکە و ئەوانەی ئەبنە قوربانی بە هۆی ترس و نەقۆزتنەوەی بیرۆکەکە

بۆ فیلمی Escape From Pretoria

فیلمێکی تەواو ناوازە و تایبەت ، هەرچەندە چێرۆکەکەی گۆرانکاریەکی بەرچاوی بەسەر هاتوە بەلام خۆشتر بوە نەک لە تام دەربچێت ، ئەم بەشەیان لە ڕووی میوزیک و سیناریۆ و دیالێکتیش زۆر نایابە دیمەنە ترسناکەکانیشی هەروەتر ، پەیامێکی تاریکیشێ تێدایە تایبەت بەو نادادپەروەری و خراپیەی ئەمرۆ سەریهەلداوە و کە لە دەسەلاتی کەسا نیە جوانترین شتێکیش نیشان بدات بە بینەر هەرگیز ئەو سنورە مەبەزێنە کە هی تۆ نیە هەرگیز بەدەر لە سنوری خۆت بێ بەها مامەلای خراپ مەکە لە شتەکان ، بژین دەستان خۆش

بۆ فیلمی Wrong Turn 7

فیلمێکی ناوازە ، هەرگیز لاوازترین شتیش بە کەم مەزانە و رەچاوی بکە رەنگە لە زۆر ڕوەوە تۆ بۆ ئەو شتە لاوازت بیت

بۆ فیلمی Don't Breathe

فیلمێکی تا بلێی نایاب و گرنگ پێویستە هەمومان بۆ جارێکیش بێت سەیری بکەین ، راستە ئەوەی لە فیلمەکەدایە رەنگە جۆری ئالودەبونی ئێمە نەبێت یاخود دوور بین لێی بەلام ماوەی دابڕانمان بۆ رون دکاتەوە لە ژیانی امرۆش زۆربەمان ئالودەبویی شتێکی مادین یا مەعنەوی بەلام ماوەی دابرانمان زۆر کورتە رەنگە ئەو فیلمە بەس بێت بۆ ئەوەی لە ماوەی دابڕانی درێژ بگەین کە چیمان لێ دێت و چی دەکەین ، ئەمانە و بێجگە لە زیانی دەرمان ئالودەبونیش تیای بەسەرە و رونکراوتەوە

بۆ فیلمی Requiem for a Dream

فیلێکی جیاواز و نایاب ، پەرۆشی و هەولدانی مرۆڤ بۆ بەرهەمەهێنان و دوستکردنی هەندێک شت کە خۆشی بەرگەی دواهاتەکانی ناگرێت تا ئەوکاتەی لە پێناوی ئەبنە قوربانی

بۆ فیلمی Splice

فیلمێکی ناوازەیە بەراستی ، زۆر جوانی درک بە دوو شت ئکات یەکیان ئەوانەی تەواوی ژیانیان ئەبەستنەوە بە تۆرەکان تەواو ئبنە بەشێک لێی و ژیانی حەقیقی و ئەوەی بنەوانی مرۆڤبونیان بێت لەبیری ئکن تەنیا بە هۆی نەخۆشیەک ئەویش بینەری زۆر و بەدەسهێنانی فانی زیاتر ، دووەمیش ئەو هاندان و ئەوانەی لە تۆرەکان هەن همووی فەیکن و نابنە کەسێک راستەوخۆ هاندەرت بێت ئەوانە بینەری زۆربەی شتەکان بون تا کۆیی بەلام یارمەتیدەری نەبون لە کۆتا خاڵ ، رەچاوی بینەر و راکیشانی خەلکیان کرد بۆخۆیان بەلام بیریان لای دەرون و کاردنەوەی کەسی ئەو نبوو .

بۆ فیلمی No Escape

فیلمێکی خۆشە کەمێک هاوشێوەی فیلمی ...ئەوە...بەلام میوزیکەکەی بە درێژایی فیلمەکە تۆزێک بێزارکەرە

بۆ فیلمی Shortcut

هەموو ئەو شتانەی دەماترسێنن گەر لێیان تێ بگەین بە ئاسانی دوور دەکەونەوە جوانترین وتەی فیلمەکە و گشت فیلمکش لەسەر ئەمە ئەروا ، چیرۆکێکی خۆش ناوازەی هەیە بژین

بۆ فیلمی Before I Wake

شاکارێکی سینەمایی و فیلمی تەواو نایاب بە ڕوونی پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە مرۆڤ لە واقیعدا چەندە خۆپەرست و چاوچنۆکە تا خۆی هەبێت ئەوانی تری هەرگیز بەلاوە گرینگ نیە ، هەر کاتێکیش شتێکی زیاتر لەوانەی دەروبەری هەبوو یەکەم کار بیکات دروستکردنی جیاوازی و چینایەتیە ، لەهەمان کاتدا پیشاندانی سیستەمی سەرمایەداری و نوێی جیهانیە کە بەو شێوە مرۆڤەکانی ئەمڕۆی کۆت کردوە

بۆ فیلمی The Platform

ماندوو نەبن فیلمێکی نایابە بە شێوەیەکی سەرنج راکێش جەخت لەسەر ئەو ئافرەتانە ئەکات کە لەو تۆرانە کار ئکن لە پێناو پێشەنگی ودراوێکی هیچی ئەلیکترۆنی چۆن سەودا بە گیان و ژیانیان ئکن

بۆ فیلمی Cam

فیلمێکی تا رادەیەک باشە بۆ ئەوانەی حەزیان بە ژانەری ترسناکە نزیکیەکی هەیە لگل فیلمی پێچکردنەوەی هەلە

بۆ فیلمی Butchers