...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
:كورتەهاتنی قەشەیەکی خاوەن کەسایەتیەکی سەرنج ڕاکێش دەبێتە هۆی هێنانی دەرئاسا و نهێنی، وە پەرۆشی ئاینی نوێ دەکاتەوە بۆ شارێکی مردوو
kurdsubtitle slider images
:كورتەجۆرێک لە نەخۆشی سەری هەڵداوە و جیهان بـە تەواوەتی ئـەگۆڕێت و مرۆڤایەتی بەرەو ئاکامی خراپ ئـەبات بۆیە خێزانی کڵارک کە (مادیسن کڵارکە) کە ئافرەتێکی بێوەژنە و خاوەنی دوو مـناڵە و لەگەڵ خۆشەویستەکەی کە (تراڤێس مانەوا) لە پێناو مانەوە لە ژیاندا هەموو کارێک ئەکەن
kurdsubtitle slider images
:كورتەچیرۆکی خۆشەویستی نێوان پارێزەرێک و ئەکتەرێکی سەرکەوتوو کە ژیانی وێران دەبێت دوای تێوەگلانی لە ئابڕووچونێک لەگەڵ گۆرانی بێژێک، پلەکەی خۆی ساختە دەکات تا ببێتە یاریدەدەری پارێزەرەکە
kurdsubtitle slider images
:كورتەزنجیرەکە باس لە گەشەسەندنی یەکەم نەوەی دوای دەرکەوتنی زۆمبییەکان دەکات
kurdsubtitle slider images
:كورتەئەو زیرەکە، ئەو خۆشەویستە، ئەو (دێکستەر مۆڕگن)ـە، بکووژە زنجیرەییە نمونەییەکەی ئەمریکا، کە ڕۆژەکەی بە چارەسەرکردنی تاوانەکان بەسەردەبات و شەوەکەشی بە ئەنجامدانی تاوان
kurdsubtitle slider images
:كورتەمات مۆردۆک بە مناڵی لە رووداوێک بە هۆی مادەی کیمیایەوە نابینا دەبێت بەڵام لە جیاتی تواناکانی کەم کاتەوە هێزێکی سەرو سروشتی وەردەگرێت کە وایلێدەکات بە شێوازێکی بێهاوتا جیهان ببینێت
kurdsubtitle slider images
:كورتەزنجیرەکە باس لە دایکێک بەدوای کچەکەیدا دەگەڕێت دوای لەناوچونێکی شارستانیەت بەهۆی پەیدابوونی زۆمبیەوە
kurdsubtitle slider images
:كورتەلە سەردەمی (جۆسۆن)ـدا، (هۆنگ چون گی) کە کچە وێنەکێشێکی زۆر بەهرەمەندە و وەک یەکەم ئافرەتی وێنەکێش لە (دوهواسیۆ) هەڵدەبژێردرێت، چاوی بە (ها ڕام) دەکەوێت
kurdsubtitle slider images
:كورتەتاڵن ڕزگاربوویەکە. کۆتا کەس لە جۆری خوێن ڕەشەکان، وە ئەو ئازاری وێرانکردنی گوندەکەی چەشت لەلایەن کۆمەڵێک مرۆڤی دڕندە. پاش چەندین ساڵ ڵەو وێرانکاریە گەشت دەکات بۆ قەڵایەکی بێ یاسا لە لێواری جیھانێکی شارسانی، وە دوای ئەو کەسانە دەکەوێت کە خێزانەکەیان
kurdsubtitle slider images
(35) پێداچوونەوەکانی هاودین محمد

سەرەتا چیرۆکێکی زۆر جوان و جیاواز. بەڵام لە ڕوی تەکنەلۆجیای ناو فیلمەکە و کواڵیتی ڕەنگ و هەنێ وردەکاری هەستەکەم سەیری فیلمێکی خوار ٢٠٠٥ ئەکەم. بەس بە گشتی کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو چیرۆکە و چاکە کە ئەوە کۆتاییەکەیە و زیاتر درێز نەکراوەتەوە.

بۆ فیلمی Lost Bullet

نایاب، پڕی سەرکێشی و ئەکشن وشتی چاوەڕوان نەکراو. . هەروەک بەشەکانی پێشتری، ئەم فیلمە لە بواری خۆییا باشترینە.

بۆ فیلمی Fast And Furious 9

داگیرکەری مێشک، زنجیرە فیلمەکانی (مشار).

بۆ فیلمی Jigsaw

هەرجارێک سەیری کەم وا ئەزانم ڕۆڵی کەسێکی بێدەسەڵاتی ناو فیلمەکە ئەبینم(وا هەستەکەم لە ناو فیلمەکەم بەڵام جیاوازی ئەوەیە کە هیچم لەدەست نایا).

بۆ فیلمی No Country for Old Men

نایاب نایاب . تەواو جیاواز و بە چێزە. پەیامەکانی ئەم فیلمە تایبەتە. فیلمی بێ کەم و کوڕی بونی نیە . تۆزێ بۆ من ئاڵۆزە بەڵام بە گشتی باشە

بۆ فیلمی The Platform

هەموو چرکەیەکی ناوازەیە . هەرچەنە هەنێ حاڵەتی لاوازی تیایە لە ڕوی چیرۆکەوە (پێم وایە) بەڵام وەک هەمیشەم: هیچ فیلمێک بێ کەم و کوڕی نییە. نایابە لە ڕوی پەیامەوە. نایابی فیلمە ئەکشنەکانە . شتی زۆر هەیە لەسەری بڵێم بەڵام ئەوەنە بەسە(زیاتر ئەبێتە سپۆیڵ). خۆشترە خۆت سەیری کەیت و زۆرترین وردەکاری جوانی لێ بدۆزیتەوە'

پێداچوونەوە بە سپۆیڵەوە: بۆ یەکەم جار سەیرکردنی ئەم بەشەیان تۆزێ خەمبارت ئەکا بەهۆی ئەڵقەی ڕابردوو و ئەو قەدەرەی کە نەی هێشت خۆی بەشەکانی تری فیلمەکە تەواو کات. (paul walker)

بۆ فیلمی The Fate of the Furious

بە ڕای من پەیامێکی ئەم فیلمە ئەوەیە (یاسا)کە بەبێ ئەوەی کەسێک داوای یارمەتی بکا یارمەتی نەدەین(بێگومان هەموو یاسایەکیش شتی شازی تیایە)، ئەو پەیامەم لە فیلمی تریشا بینیوە. هەرچەنە زیاتر باسی چارەنوس ئەکا. ئینجا بەگشتی ناوازە بوو، وە هیچ فیلمێکیش بێ کەموو کوڕی نییە.

بۆ فیلمی Curve

ناوازە بووووو

بۆ فیلمی The Fate of the Furious

وەکو زنجیرێکی پۆڵایین ئەڵقەکانی پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە لەگەڵ ئەوانەی پێشووتری. هەست ئەکەی سەیری زنجیرەیەک ئەکەی نەک زنجیرە فیلم🙂

بۆ فیلمی Furious 7

بە جدی ناوازەیە. هەر ئەوەنە ئەڵێم نیوەی ئاکشن و نیوەکەی تر مێشکت ئەحەسێنێتەوە. هەرچەنە هەست ئەکەی زیاد لە حەد چیرۆکەکەیان قوڵ کردۆتەوە بەڵام بۆ ئیسراحەتی مێشک بە دڵمە... .

بۆ فیلمی Fast Five

ناوازەیە. بەتایبەت سەرەتاو ، کۆتاییەکەی

بۆ فیلمی Fast & Furious

نە زۆر خراپ نە زۆر باش. لاخاڵێکا ئەکتەر ڤێنیسا(دییانە) زۆر کاریگەر بوو و ڕۆڵی جوان بوو بەڵام بەگشتی چیرۆکەکە بەو کاتە زۆرە حەقی خۆیان پێ نەداوە.

بۆ فیلمی We Need to Do Something

زۆر حەزم لە فیلمێک نیە کە زۆر زۆر شتی نا واقعی تیابێ . بەڵام ئەم فیلمە تەواو ناوازەیە ، جیهانێکی جیاوازو خەیاڵی. ڕێک لەبەر ئەوەیە کە ئەتباتە دنیای خەیاڵەوە.

بۆ فیلمی The Domestics

فیلمێکی خۆشە. هەندێ جار بیرۆکەی ئاواش خۆشە کۆتایەکەی نەبینیتەوە و نەزانی بە دەقاو دەق چی ڕووی دا. بێگومان هیچ فیلمێک بێ کەموکوڕی نییە بەڵام ئەوکۆتاییەم زۆر بە دڵ بووووو هەر لەبەر ئەوەش10ئەستێرە.

بۆ فیلمی Escape from Alcatraz

هەندێ ڕۆڵی ئەکتەری تیایە کە لە ڕاستی ناچێ و دەورەکەی نواندنەکەی پێوە دیارە هەرچەنە شتێکی زۆریش نییە بەڵام بۆو سەردەمە ئەمە ئەسڵەن بە خاڵی لاوازی حساب ناکرێ. ئینجا بەڕاستی فیلمێک لەو سەردەمە ئاوا بە ناوازەیی کراوە ، یەک دنیا وردەکاری و تەکنیکی جوانی تیایە .کەبەڕاستی هەست ئەکەی تازەترین فیلمی جەنگەڵستان بێ

بۆ فیلمی Predator

جوانە جوانە جوانە .................................................................................. سەرەتا ئەو دیمەنەیان هێناوەتە سەرەتا وەکو نەرمە سپۆیڵێکی لێ هات. نزیکیەکی زۆری هەیە لەگەڵ زنجیرە فیلمەکانی مشار بەڕاستی شتی ئاڵۆز ڕویاندا لە کۆتاییەکەیا هەرچەنە بیری لێبکەیتەوە وا بە ئاسانی ناگەیتە ئەنجام کە مەبەستی گەورەی ئەم فیلمە چییە هەر بۆیە چاوەڕوانی بەشەکانی ترین.

بۆ فیلمی Escape Room

دەستان خۆش زنجیرە کوشتارگەیەکی بە چێز بوو لە چاو ئەو ساڵانەی کە فیلمەکان بە گشتی بەرهەم هێنراون زنجیرە چیرۆکێکی نایابن. ئەم بەشەش پەیوەندیەکی جوانی دروست کرد لەگەڵ بەشەکانی تر

بۆ فیلمی Final Destination 5

دەستان خۆش بێت هەرچەندە هەنێ ڕوداوی تیایە کە ئەقڵ نایبڕێ بەڵام لە کۆتاییا تەنها فیلمێکە و بە گشتی خۆش بوو ...................... + چی ئەگەر هیچ شتێکمان نەگۆڕی بێت و بونی ئێستامان لێرە دەستپێکی پیلانەکە بوبێت.

بۆ فیلمی The Final Destination

بە گشتی ناوازە بوو ترسناک هەستبزوێن تۆزێکیش ئاڵۆز . .................................................. ئەوەنەی لێی تێگەشتم ئەبێ خۆت لە چارەنوسی مەرگ ڕزگار نەکەی ئەوکات هەمووشتێک باش ئەبێ

بۆ فیلمی Final Destination 2

یەکێکە لە باشترینەکانی ئەکشن و هەست بزوێن وترسناک لەلای من

بۆ فیلمی The Hunt

ناوازە بوو دەستان خۆش هەرچەندە لە سەرەتای چیرۆکەکە هەنێ کەمو کوڕی تیا بوو بەڵام بە گشتی لە بەشەکانی پێشوی باشتر بوو.

بۆ فیلمی Wrong Turn 7

ماندوووووو نەبن. بۆ چیرۆکەکە لەبەر ڕێزێک نەبوایە بۆ ئەوانەی بە دڵیانە و ڕەیتینی بەرزیان پێ داوە یەک ئەستێرەم ئەدایە لەبەر ئەوەی هیچ ڕوداوێکی گرنگی وای تیا نەبو کە پێشبینی نەکراو بێ(سوپڕایز بێ) بەس هەست ئەکەم بەتەمای بەشی تری بن!!!

بۆ فیلمی A Quiet Place Part II

هەتا یەک بۆ دوو دەقە پێش کۆتایی نایاب بوو. بەدڵم بوو بەڵام یەک دەقەی کۆتایی فیلمەکەی تێکدا هەر لەبەر ئەوەش ٣ ئەستێرە بە یەک دەقە چیرۆکەکەی ١٨٠ پلە هەڵگێڕایەوە هەرچەنە لەوانەیە بەدڵی هەنێ کەس بێ بەڵام بەڕای من زۆر بێ مانای کرد

بۆ فیلمی Wrong Turn 3: Left for Dead

دەستان خۆش. ڕاستە پیاوێکی شارەزایە لە بڕیارداندا. بە ڕای من فیلمێکی خۆشە چونکە ئەتوانی بە درێزایی فیلمەکە چێزی لێ ببینی.

بۆ فیلمی It Comes at Night

دەستان خۆش. من زیاتر لەبەر (charlie hunnam) سەیرم کرد بەس بەراستی چیرۆکێکی جوان بوو هەرچەندە هەندێ شتم پێشبینی کرد کە روبدا بەڵام بە گشتی چێزێکی تایبەتی هەیە.

بۆ فیلمی Triple Frontier

دەستان خۆش، بە ڕای من فیلميکی بێ مانایە لەبەر ئەوەی هەموو تەرکیزەکە ئەکەوێتە کۆتایی و لە کۆتاییش زۆر بێ مانایە بەس ئەگەر ئیحساسو شتت نیە بۆ چیرۆک هەر چۆنێک بێت تەنها ئەتەوێ چێز لە ترسناکی وەرگری ئەوا فیلمێکی دڕندەو بێ ئیحساسە سپۆیڵ. کۆتاییەکەی مەعقول نییە تەواوی چیرۆکەکە باس لە چوار کەس بکا و کۆتاییەکەی هیچیان نەبێ بە هیچ هەر چواریان بمرن.

بۆ فیلمی Butchers

ئەو فیلمانەی زیاتر گفتووگۆن وەک ئامە ئاوا باشترە کەسانی شارەزا وەرگێڕی تیا بکەن . فیلمێکی نایاب!!

بۆ فیلمی 12 Angry Men

چیرۆکەکەی نایاب بوو ... بەڵام ئەوەی کە وەک ناڕاستیەک دەرەکەوێ ئەوەیە کە لە فیلمەکەشا دیارە کە ئەوان منداڵ باش پەروەردە ئەکەن و ناهێڵن لە کێشە خێزانیەکاندا ئاگادار بن بەڵام منداڵێکی ئاوا بچوک چۆن ئەتوانێ درۆیەک و باسێکی ئاوا گەورە بکات وەک دەقەی 1:26:43 . وە هەنێ شتی تر...

بۆ فیلمی Brothers

ئێمە داوای ئەم ژوور یان ئەم مۆسیقایەمان نەکردووە بەڵام لەبەر ئەوەی لێرەین با سەما بکەین... ناوازەبوو!!!

بۆ زنجیرەی 11.22.63

بەیانیەک سەیرم کرد هەتا ٤ سەعات مێشکی داگیر کردبوم

بۆ فیلمی The Hunt

ناتوانی وەسفی کەیت بۆ کەسێک کە سەیری نەکردبێ

بۆ فیلمی The Shawshank Redemption

ئەتوانم بڵێم بیردۆزەکانی (luc besson)

بۆ فیلمی Lucy

نایابە ئەوەی کەنایاب تر بوو ئەوەیە کە پێم وا نیە هیچ کەسێک پێشبینی ئەوەی کردبێ کە لە ٧ کەس ٢ کەس ئەمێننەوە

بۆ فیلمی What Happened to Monday

بۆ وەرزی سێیەم ئەگەر ویستت کات بەفیڕۆ نەدەی ئەوا زیاد لە جارێک سەیری بکە یان هەر مەیکە!😐💔

بۆ زنجیرەی Fargo