لە پیاسەیەکی نیوەشەودا کچێک بەناوی (ئای) هێلکەیەک دەدۆزێتەوە، دەنگێک پێی دەڵێت: "گەر دەتەوێت داهاتوو بگۆڕیت، پێویستە ئێستا هەڵبژێریت, ئێستاش باوەڕ بە خۆت بکە وە هێلکەکە بشکێنە". ئایا چی چاوەڕێی (ئای) دەکات لە دوای شکاندنی هێلکەکە؟
کە ئاوا سەیریــ پۆستەر و چیرۆکەکەی دەڪەی وەک ئەنیمێیەکی ئاسایی دیارە کەچی کاتێ سەیری ئەڵقەکانی ئەکەیت ڕێک ڕات ئەگۆڕێت بۆ ئەنیمێیەکی ئاڵۆز و بەهێز،بەڕاستی شتێکی نایاب دیارە و لەڕووی ئاڕتیشەوە زۆر زۆر باشـە