...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif

باس لە پیاوێک دەکات کە دەچێت بۆ شارۆچکەیەکی بچوک کەبەهۆی شەڕانگێزی و خراپەکاری و کۆمەڵێک تاوان ڕویانداوە و هەموویان بە نهێنی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی چیرۆکەکان هەمووی دەگەڕێنەوە سەر فارگۆ

Fargo (2014)

imdb8.9
English
43 خولەك
2014-04-15
هەڵسەنگاندن TV-MA
گونجاوە بۆ تەمەنی سەروو ١٧ ساڵ
ژمارەی وەرزەكانن4
ژمارەی ئەڵقەكان40
حاڵەتبەردەوامە
تۆڕی بەرهەمهێنFX
نوسەر Noah Hawley
50,824
Fargo Poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

یەکێک لە باشترین زجیرە فیلمەکانی ژیانم کە وای کرد لە هەر ئەڵقەیەکی بمخاتە قوڵایی زنجیرەکەوە! هۆکاری ئەمەش ئەگەڕێنمەوە بۆ میوزیک دواتریش سینەماتۆگرافی.

زنجیرەی فارگۆ زنجیرەی فارگۆ بێمانایی جیهان کوشتن و ویژدان. زنجیرەی فارگۆ لە چەشنی تاوانکارییە، بانگەشەی ئەوە دەکات چیرۆکەکانی لە ڕاستییەوە وەرگیراون، بە شێوەیەکی کۆمێدی چیرۆکی دراماکە دەهێنێتە بەرچاوی بینەر. کۆمێدیایەکی ئاڵۆز لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ڕەش کە بینەر دەخاتە بارودۆخی جیاوازی بیرکردنەوە. بەڵام ئەوەی زۆر قسەی لەسەر دەکرێت گومان لە ڕاستیەتی ڕووداوەکان هەیە و ئەوەی تێبینیش دەکرێت تەنها سوود لە ڕووداوی کوشتنەکان وەرگیراوە; واتە کوشتنەکانیان وەک چیرۆکی ڕاستی وەرگرتووە و، تێکەڵ بە سیناریۆی زنجیرەکە کراوە. زنجیرەکە لە سێ وەرز پێکدێت هەر وەرزێکی لە دە ئیپسۆد پێکدێت، بەڵام سێ وەرزی جیاواز سێ کاستی جیاواز سێ چیرۆکی جیاواز، بەڵام وابەستەوە بەیەکەوە، ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم لە ڕووی چەند کەسایەتیەکەوە پەیوەندیان بە وەرزی دووەم و سێیەم هەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵیشە زنجیرەکە بۆ وەرزی چوارەم درێژ کراوەتەوە وا بڕیارە ئەمساڵ پەخشی بکەن. زنجیرەی فارگۆ لە ڕووی هەڵبژاردنی کارەکتەر سینەماتۆگرافی میوزیک ئاکتینگ گێرانەوەی چیرۆک بە شێوەیەکی هونەری لە ترۆپکدا بوو، سینەماتۆگرافیەکەی ئەگەر لە بەرزترین ئاستی زنجیرەکاندا نەبێت بێ گومان هاوشانی زۆرێک لە بەرزترین جوانییەکانی سینەماتۆگرافییە لە مێژووی تی ڤی شۆیەکاندا. دەتوانین دەستەواژەی "خەیاڵی" بدەینە پاڵ سینەماتۆگرافییەکەی. ساوندتراکی زینجەرەکەش بەهەمان شێوە یەک چرکەش لە جوانییەکەی بێ بەشت ناکات، پەیوەندییەکی تەواوی لەگەڵ دەستپێکی هەموو ئیپسۆدێک هەیە و، بەشێوەیەکی وا درووست کراوە لەگەڵ تەواوی زنجیرەکە و تاوانەکان خۆی بگونجێنێت. جگە لە هەڵبژاردنی گۆرانیش لە هەندێک ئیپسۆدەکاندا; وەک نموونە هەڵبژاردنی گۆرانی (I am man of consant sorrow). لە ڕووی هەڵبژاردنی ئەکتەرەکان بۆ ڕۆڵی کارەکتەرانی نێو زنجیرەکە و گێرانەوەی چیرۆک بە شێوازە جیاوازەکەی لەگەڵ زنجیرە و فیلمەکانی تر تەواو سەرنج ڕاکێش بوون. فارگۆ لە وەرزی یەکەم: وەرزی یەکەم بەیەک قسە دەست پێ دەکات ئەویش "ئەمە ڕووداوێکی ڕاستیە". دوواتر بە شێوەیەکی زۆر سارد و تاقەتپڕوکێنەر بە سینەماتۆگرافیەکی ناوازە ڕووداوەکانی دەست پێ دەکەن، وەرزی یەکەمی فارگۆ زیاتر لە کۆمێدیا دەچێت بەبەرچاو دوو وەرزەکەی دواتری، بەڵام دەکرێت بڵێین قوڵترە لە ڕووی تێفکرینەوە لە دوو وەرزەکەی دواتری، چونکە کەسایەتیی "لۆرین ماڵڤۆ" شەیتانەکەی سەر زەوی کەسایەتییەکی زۆر ئاڵۆزە بۆ تێ گەیشتن لێی دەتوانێت بیرکردنەوەی بەرامبەرەکەی لە ژێر چەند قسەیەکی کەمدا بگۆڕێت، کە ئەمەش لە ترسناکترین جۆری کارەکتەرەکانی نێو زنجیرەکانە. "لۆرین ماڵڤۆ" بەپێی تیپەڕ بوونی زنجیرەکە خۆی بە چەندین کەسایەتیی دەگۆڕێتەوە; واتە چۆن لە زنجیرەی (یاری تەختە پاشاییەکان کارەکتەر ئاریا ستارک دەتوانێت ڕوخساری خۆی بگۆڕێت)، لێرەشدا "لۆرین ماڵڤۆ" دەتوانێت کەسایەتی خۆی بگۆڕێت بەڵام بەهەمان ڕوخساری خۆیەوە، لە هەندێک بارودۆخ شەیتانی سەر زەوییە لە هەندێک بارودۆخ کەسێکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستە. "لۆرین ماڵڤۆ" دەیەوێت پێمان بڵێت: پێویستیەکانی مرۆڤ چین؟ ویستەکانمان چین؟ چیمان دەوێت، چیمان ناوێت؟ کارەکتەری دووەم "لێستەر نایگاڕد" لە کەسایەتییەکی لاواز و ڕووخاو بۆ کەسایەتییەکی تاوانکار، ئەمەش بەهۆی کارتێکردنی "لۆرین ماڵڤۆ" بەسەریەوە، "لێستەر نایگاڕد" کەسێکی لاواز و ئاسایی ڕۆژێک بەهۆی ترسنۆکی خۆیەوە کەسێک بەناوی سام هێس گێچەڵی پێ دەکات لوتی دەشکێت لە نەخۆشخانە کەسێک دەناسێت کە سەراپای ژیانی دەگۆڕێت ئەویش "لۆرین ماڵڤۆ"یە، یەکەم دایەلۆگی نێوانیان : لۆرین: چی بەسەر لوتتدا هاتووە؟ لێستەر: ئەوە تەنها لێکتێنەگەشتنێک بوو. لۆرن: تۆ بە هەڵە لەو برادەرە گەیشتی یان ئەو بەهەڵە تێگەشت؟ لێستەر: ببورە! لۆرین: کێ بەهەڵە لەکێ تێگەیشت؟ لێستەر: ئەوە... باش نیە باسی ئەم شتانە بکەینەوە. لۆرین: بۆچی باش نیە باسی ئەو شتانە بکەینەوە؟ بەتایبەت ئەو شتەی تۆ خستۆتە نەخۆشخانە. لێستەر: ئەوان سێ کەس بوون بەرامبەر بەمن، بەڵام ئەگەر جۆرە پیاوێکی تر بوومایە بە سامم نیشان دەدا شتەکان چۆن دەڕۆن. لۆرین: ئەی بۆچی وات نەکرد؟ لێستەر: ئەو کوڕەکانی لەگەڵدا بوون. لۆرین: ڕێگەتدا پیاوێک لەبەرچاوی منداڵەکانی لێتبدا! بەپێی ئەزموونی من ئەگەر ڕێگاتدا پیاوێک لووتت بشکێنێت جاری داهاتوو هەوڵ دەدات بڕبڕەی پشتت بشکێنێت، بەڵام پێویستە بڵێم ئەگەر من لە شوێنی تۆبام ئەو پیاوەم دەکوشت. لیستەر: باشە بەدۆزەخ. لەوانەیە پێویست بکات تۆ لەبری من بیکوژی. لۆرین: داوام لێدەکەی ئەو پیاوە بکوژم ؟ لیستەر: نەخێر ئەوە تەنها گاڵتە بوو، ئێمە دوو پیاوین قسە دەکەین و دواتر هەرکەسەمان بەڕێگای خۆمان دەڕۆین. لۆرین: تەنها یەک ووشە بەڵێ یان نەخێر؟ ئەمە یەکەم یەکتربینینیان بوو لە نەخۆشخانە، "لۆرین ماڵڤۆ" کەسێکی زۆر جددیە لە کارەکانیدا، واتە بە ڕێکخراوی کارەکانی ئەنجام دەدات; کوشتن بۆ ئەو بردنی ژیانی کەسێک ناگەیەنێت، بەڵکو بڕوای وایە ئەو کەسانەی دەکوژرێن خۆیان ڕێگای خۆیانیان هەڵبژاردووە و شایەنی مردنن، ڕۆژی دواتر "لۆرین ماڵڤۆ" سام هێس دەکوژێت و، چاوی بە "لێستەر نایگاڕد" دەکەوێتەوە. لێستەر: بۆچی کوشتت؟ لۆرین: من نەمکوشتووە، تۆ بویت کە ئەوت کوشت. لێستەر: خۆ من نەمگووت بەڵێ! لۆرین: بەڵام نەشتگووت نەخێر. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت "لۆرین ماڵڤۆ" چۆن شیکاریی بۆ ئەو شتانە دەکات کە ویستمانن و ویستمان نین، چونکە "لێستەر نایگاڕد" ڕەنگە ویستی ئەوەنەبێت سام هێس بکوژێت، بەڵام ویستی ئەوەشی هەبووە کە سام هێسی لەژیاندا نەبێت; واتە لە بارودۆخێکی وەهادایە پەی بەو ویستانەی خۆی نەبردووە کە لەناخیدا جڵەویان کردووە. لە دووای ئەم ڕووداوەوە لێستەریش دەکەوێتە باردۆخێکی تایبەتەوە لەو ساتەدایە کە واز لە کەسایەتی پێشووی بهێنێت، بەڵام لە قوڕسترین کاتدایە چونکە مردنی کەسێکی لە ئەستۆ گرتووە، هێشتاش لە نەستیدا کۆمەڵێک شت هەن ڕێگرن لە گۆڕانی لێستەر. پاڵنەری هەمیشەیی لێستەر جیاواز لە لۆرین ئەو وتەیەیە کە لە ژێرزەمینی ماڵەکەیدا هەڵیواسیبوو(چی دەبێت ئەگەر تۆ ڕاست بیت و ئەوانی تریش هەڵە؟). دوواتر ڕووداوەکان قوڵتر دەبنەوە کوشتنەکان زیاد دەبن بەڵام ئەمجارەیان تەنها کوشتنێکی ئاسایی نا، بەڵکو کوشتن دەبێتە ئامرازی ژیانکردنی لێستەر; واتە کوشتن بە هەموو مانەیەک دەبێت بە پێویستی بۆ ژیانی "لێستەر نایگارد". ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم لە مینیسۆتا لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕوویان داوە، لە دیمەنێکی وەرزی یەکەمدا "ڵو" باسی ڕووداوێک دەکات کە پێشتر ئەفسەر بووە لە ساڵی ١٩٧٩ ڕوویانداوە لە مینیسۆتۆ کە ئەگەر تەرمەکان هەمووی کۆبکەنەوەو لەسەر یەکتر دابنرێن دەتوانێت بگەیت بەسەربانی ماڵەکەت. ئەو ڕووداوەی لە ساڵی ١٩٧٩ ڕوویداوە دەبێتە چیرۆکی وەرزی دووەم. فارگۆ لە وەرزی دووەم: وەرزی دووەم بەیەک قسە دەست پێ دەکات ئەویش "ئەمە ڕووداوێکی ڕاستیە". دوواتر لێرەدا بەشێوەیەکی خێرا ڕووداوەکان ڕوو دەدەن، بەڵام بە لێکۆڵینەوەیەکی خاوتر بەبەرچاوی وەرزی یەکەم، لە وەرزی دووەم تاوانەکان فراوانترن کەسایەتییەکان تازەن ڕووخساری زیاتر و بیرکردنەوەی جیاوازتر دەبینین لە وەرزی یەکەم، کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ دەوڵەمەندکردنی زنجیرەکە، گرنگتریش لەوانە دووبارە سینەماتۆگرافییە خەیاڵییەکەی زنجیرەیەکە چەندە سەرنجی لێبدەن زێدەتر لەزەتی لێ وەردەگرن. کەسایەتییەکانی وەرزی دووەم کەسانی ئاسایین خەریکی ژیانکردنێکی دووبارەی خۆیانن، وردە وردە لایەنێکی نوێیان لێ دەبینین بە هۆکاری ئەو ڕووداوانەی لە ماوەی وەرزەکە ڕوودەدەن، وە خەڵکێکی زۆر زۆر قوربانی دەدەن بەهۆی ئەو گۆڕانانەی بەسەریان دادێت. سەرەتای ڕووداوەکان لە وەرزی دووەم کە دوو کەسی ئاسایی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە، دەکەونە نێو ژیانێکی پڕ تاوانکارییەوە بەردەوامی دەبێت. لە وەرزی دووەم ئەوەی زیاتر جێگای تێڕامانە کارەکتەری "پیگی"یە کە خانمە ئەکتەر "کریستن دەنست" یەکێک لە ناوازەترین ڕۆڵبینینەکانیەتی و یەکێک لە ناوازەترین ڕۆڵبینینەکانی نێو زنجیرەی فارگۆیە، ئەگەر وەرزی دووەم تەواو بکەین سەرسامیەتی تەواوەتیمان بە ڕۆڵی ئەو خانمە نەبێت ڕەنگە شتێکی نائاسایی بوونی هەبێت تیاماندا. وەرزی دووەم لەچاو وەرزی یەکەم زیاتر خوێناویترە کوشتنی زۆر زیاتری تیایە، دیمەنی شەڕکردن زیاتر دەبینن کەسانی زیاتر و قوربانی زیاتر دەبینن، کە ئەمەش ڕەنگە چەشنی تاوانکاریی زیاتر بەلەزەت بخات، کە ئەمانەش زیاتر بەهۆی کەسایەتی "پیگی" ڕوودەدەن; ئەو کەسایەتییە سەرەڕای ئەوەی دەکەوێتە خراپترین بارودۆخەوە لە ڕووی ترس و کوشتن، بەڵام هەمیشە کارەکتەرێکی گەشبینە پۆزەتیڤە بۆ هەموو ڕووداوەکان کە ڕوودەدەن; شتێکی لە هزری خۆیدا وێنادەکات بۆ قایل کردنی خۆی و هاوسەرەکەی تا بازێکی گەورە بەسەر ئەو ڕووداوانە بدەن کە هەموو کات وەک نەفرەتییەک بە دووایانەوەیە. ئەوەی پرسیارشی هەڵدەگرت لە وەرزی دووەم ئەو ڕووناکی و شتانە بوون کە لە ئاسماندا دەردەکەوتن، لە هەندێک شوێن ئەوەش پشت ڕاست کراوەتەوە کە لە ساڵی ١٩٧٩ خەڵکی مینیسۆتا شتانی سەیریان بینیووە لە ئاسمان دابەزیون وەک بوونەوەرە ئاسامانیەکان و کەشتیەکانیان، کە زۆربەی ڕۆژنامەکانی ئەوکاتەی مینیسۆتا هەموو هەفتەیک سەردێری هەواڵیان ئەوە بووە کە فڵان کەس بوونەوەری سەیری بینیووە. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوکاتی مینیسۆتا تا زیاتر ڕووداوەکان بە ڕاستی بکات لە وەرزی دووەم بەکاری هێناوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەم زنجیرەیە لە بەرزترین ئاستی گێڕانەوەی چیرۆک دایە بە شێوەی سینەمایی. فارگۆ لە وەرزی سێیەم: وەرزی سێیەم بەیەک قسە دەست پێ دەکات ئەویش "ئەمە ڕووداوێکی ڕاستیە". وەرزی سێیەمی فارگۆ لە دیدی من لاوازترە بەبەرچاو وەرزەکانی پێشووی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەرزێکی جوانە، چونکە وەک هەردوو وەرزەکەی پێشووی کە زۆر دووبارەم کردەوە سینەماتۆگرافیەکەی خەیاڵییە، وێنەیەکی جوانت نیشان دەدات بە دیمەنێکی زۆر باشەوە; واتە تەنها جوانی لە وێنەکەدا نیە بەڵکو لە نیشاندنی دیمەنێکی ناوازەشەوەیە.جوانترین میوزیکیشی تێدا بەکار هاتووە لەبەرچاوی وەرزەکانی ڕابردووی. وەرزی سێیەم باسی دوو خاوەن کار دەکات کە سەفقەیەک لەگەڵ کەسێکی نەناسراودا دەکەن(ڤی ئێم ڤاڕگا) لەگەڵ خراپی پەیوەندی نێوان دوو برا. ئەمە چیرۆکی وەرزی سێیەمی فارگۆیە بەڵام دواتریش ڕووداوەکان فراوانتر دەبن. لەم وەرزە کەسایەتییەکان ئاسایی نین وەک وەرزەکانی پێشوو بەڵکو گەمژەیەتییەکان پێوە دیارە، چونکە زۆربەی کات هەڵەتێگەشتن لەیەکتر هەیە و زۆر بە هەڕەمەکی ڕەفتار دەکەن بیر لە دەرئەنجام و هەنگاوی دواتریان ناکەنەوە. دەستپێکی چیرۆک خێزانی ستەسی دوو برا هەن، ئێمیت ستسی بازرگان و ڕەی ستەسی کەمێک گێژ لێرەدا ئیمیت ستەسی پوڵەکانی ڕەی ستەسی براکەی بردووە; ڕەی ستەسی کەسێک دەنێرێت دزی لە براکەی بکات و پوڵەکانی بگەڕێنێتەوە، بەڵام بە هەڵە بۆ ستەسی ناوێکی تر دەچێت و دەیکوژێت. لێرەدا ڕووداوەکانی زنجیرەکە بەگژ یەکدا دەچنەوە دەست پێ دەکەن. شۆکی وەرزی سێیەم کارەکتەر "ڤی ئێم ڤارگا" بوو، کە بەلای زۆربەمان لە باشترین کاستی تەواوی زنجیرەکەدایە لە ڕووی زیرەکی و نواندنەوە. زیرەکی سیناریۆ پێت دەبەخشێت، بەڵام نواندن بۆ کارەکتەرێکی جیاواز بەهرەیە ئەم بەهرەیەش لە گەورە ئەکتەر "دەیڤد سێولیس"دا بوونی هەیە. "ڤی ئێم ڤارگا" کارەکتەرێکی تەواو سەیر و دووبارەبووەوە لە تەواوی کاتەکانی وەرزی سێیەم، هەمیشە خواردن دەخوات و دەیهێنتەوە، هەمیشە بۆنێک دەدات لە دەمی، هەمیشە ددانەکانیمان بەرچاو دەکەوێت شێوازی قسەکردنی جلەکانی هەمووی دووبارە و دووبارە، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی تەڵەکەباز بێ ویژدان تاوانکار زیرەک. "ڤی ئێم ڤارگا" لە تەواوی وەرزەکە هەنگاوێک لە پێش هەموو ڕووداوەکانەوەیە و دەستیشی لە هەموو ڕووداوەکان هەیە. ڤاڕگا باوەڕی وایە شەیتان بۆیە فێڵبازترینە چونکە وادەکات باوەڕی پێ بهێنن کە بوونی نیە، ئەمەش دەبێتەوە جوانترین پێناسە بۆخۆی لە ژێر ناوی کۆمەڵەیەک کە بوونی نیە دەست بەسەر کۆمپانیایەک دا دەگرێت، کە خودی خۆی سەرۆکی باندێکە و لای ئەوانیش بوونی نیە. وەرزی سێیەمی فارگۆش وەک دوو وەرزەکەی پێشوو خاڵی نیە لە تاوان و کوشتن، هەموو ئەمانە دەست پێ دەکەن لە دوای کوشتنی ڕەی ستەسی; براکەی ئێمیت چی لێ دەگۆڕێت؟ خۆشەویستەکەی ڕەی "نیکی" دەکەوێتە قالبێکەوە دەبێت شەڕ و ململانێی بکووژی خۆشەویستەکەی و ڤی ئێم ڤاڕگا و گلۆریا بێڕگل بکات. دەتوانم بە جوانترین کۆتایشی هەژمار بکەم لەچاو دوو وەرزەکەی پێشوو، کە لە دوای پێنج ساڵی ڕووداوەکان، گلۆریا بێڕگل لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڤی ئێم ڤارگا دەکات: ڤاڕگا: بەڵی ئەوە ڕزگارکەری من بوو، گەشتیارێکی ماندوو. بێڕگڵ: بریکار بێرگڵ وەزارەتی ناوخۆ. ڤاڕگا: وڵات پارێزگاری لە سنوورەکەی دەکات وە من فرۆشیارێکی ئاسایم. بێڕگڵ: چی دەفرۆشی بەڕێز! ڤاڕگا: "ڕاند دانیاڵ"، هەژماری سۆفتوێر دەفرۆشم. بێڕگڵ: لە بڕۆکسڵ لەوێ دەژیت؟ ڤارگا: خوایە نا من هاوڵاتی هەوام خاتوون دەگووازمەوە هەمیشە دەگووازمەوە. بێڕگڵ: منت بیرنایەتەوە وانیە؟ ڤاڕگا: پێشبینی دەکەم! چونکە پێشوازیم لێ نەکردی واتە تۆم لەبیرکردووە. بێڕگڵ: بەڕاست؟ ڤاڕگا: لەوانەیە جارێک لەسەردەمی لاوێتی یەکترمان بینیبێت. بێڕگڵ: (دوایی ئەوەی بێرگڵ وێنەی خۆی نیشان دەداتەوە لە کارێکی تاوانکاری). ڤاڕگا: ئایا ئاشنای بەو وتتە ڕووسیە: ناکرێت پێشبینی ڕابردوو بکەیت؟ بێڕگڵ: دڵنیام خۆت ئەو وتتەیەت هەڵبەستیوە. ڤاڕگا: لەوانەیە، بەڵام کام لە ئێمە دەتوانێت دڵنیابێت کەچی ڕوویداوە یانیش دەنگۆیە یان زانیاری هەڵە یان بۆچوون؟! بێڕگڵ: وێنەکەت بەڵگەیە لە دادگا. ڤاڕگا: وێنە دەکرێت ساختە بکرێت، دەکرێت فێڵ لەچاو بکرێت. ئێمە ئەوە دەبینین کە باوەڕمان پێیە نەوەک ڕێگای تر. بێڕگڵ: شەش کەس مردوون لەگەڵ پۆلیسێکیش لەکاتی ئەرکەکەیدا، وە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار وون بوو ئەوانە ڕاستین. تۆش هۆکاری ئەو نەهامەتیەی دەبێ چیتر ببینم؟ ڤاڕگا: پیاوێک بەیانیەک لەخەو هەڵدەستێت و بڕیاڕدەدات چوار پیاو لەهەمان تەمەن بکووژێت بەهەمان نازناو. بێڕگڵ: ئەوە ڕووینەداوە. ڤاڕگا: وە هێشتاش ئەگەر بەڵگەکان کۆکرابانەوە ئەگەر دانپێدان کرابا ئەگەر لە دادگا ئیدانە کرابا ئەوکات ڕووداوەکە دەبووە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر، وە گوومان لە ڕوودانی دەبووە گوومان لە ڕاستی. بێڕگڵ: دەتزانی ئیمیت ستەسی کووژراوە؟ پێش سێ مانگ لە ماڵەکەیدا کوژرا. ڤاڕگا: شۆڕشی جووتیاران. بێڕگڵ: چی؟ ڤاڕگا: جیهانێکی مەترسیدارە بۆ پیاوی بە هەڵوێست، مرۆڤایەتی هیچ بەهایەکی نەماوە جگە لەو پارەی هەیانە، بۆ نموونە پشیلەکان بەهایان هەیە چونکە خۆشی بۆ مرۆڤ فەراهەم دەکەن، بەڵام ئەو هەژارانەی لەسەر خزمەتگووزاری کۆمەڵایەتی دەژین! بەهایەکی نەرێنیان هەیە بۆیە بەو هۆیە مردنی ئیمیت دڵتەزێنترە لە مردنی تەمبەڵێک. بێڕگڵ: ناتوانی باوەڕ بەوە بکەیت. ڤاڕگا: ئەوە ڕاستیە باوەڕت پێ بێت یان نا. بێڕگڵ: تۆ کوشتت؟ ڤاڕگا: ئیمیت؟ لە بڕۆکسلەوە؟ بێڕگڵ: مۆبایل و ئیمەیڵ هەیە لە بەلجیکا وایە؟ بەڕێز ڤارگا. ڤاڕگا: پرسیاری ئەوەم لێ دەکەیت مۆبایل هەبێ لە بەلجیکا؟ بێڕگڵ: ڕێگەم بدە پێت بڵێم دوواتر چی ڕوودەدات سێ بریکار لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ دێن و کەلەپچەت دەکەن و دەتبەنە ڕیکەرز، دوواتر تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و تێوەگلان لە کووشتنی شەش کەست دەخرێتە پاڵ، وە دوواتر دەڕۆمە ماڵەوە بۆلای کوڕەکەم کە ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونیەتی بەڵێنم پێداوە بۆ ڤیستیڤاڵ بیبەم. وێنای ئەوەت کردووە کێشی گۆشت بەراز چەندە؟ یان سنیکەرزی برژاوت خواردووە؟ ڕێگایەکی باشتر نیە بۆ بەسەربردنی شەممە لە ئەمریکا. کەوایە ئەوکاتەی پەتاتەی هاڕاو دەخۆی لە سوچی ژوورێکی تاریک بیر لەمن بکەوە ئەوکاتەی لە زیندانی. ڤاڕگا: نەخێر ئەوە ڕوونادات، ئەی دوواتر چی ڕوودەدات؟ لە پێنج خوولەک ئەم دەرگایە دەکرێتەوە وە پیاوێک کەتۆ ناتوانی لە قسەی دەرچیت پێم دەڵێت: ئازادی بڕۆیت. من لەسەر ئەم کوورسیە هەڵدەستمەوە وە لە جیهاندا وون دەبم بۆیە خودا یارمەتیم بدات. بێڕگڵ: ڕایکەرز و پارچە گۆشتی سنیکەرز، دەبینیت. ڤاڕگا: بریکار بێڕگڵ، گلۆریا متمانەم پێ بکە داهاتوو مسۆگەرە وەکاتێک دێت بەبێ گوومان شوێنەکەت لە جیهاندا دەبینیت تا ئەوکات ئەوەی پێویست بوو گووتومانە هەر گفتوگۆیەکی تر کات بەفیڕۆدانە، تاکە شت ناتوانم بەرگەی بگرم کات بە فیڕۆدانە. خوات لەگەڵ. لە دوای ئەم گفتوگۆیە قوڵەی نێوانیان (قوڵ بەو مانایەی بینەری وەرزی سێیەم بوبیت) وەرزی سێیەم بەکۆتا دێت بەبێ نیشان دانی چوونە زیندانی ڤی ئێم ڤاڕگا یان ئازادبوونی. زنجیرەی فارگۆ یەکێک دەبێت لە ناوازەترین زنجیرەکان کە بینەری دەبیت یان بینەری بوویتە لە تەواوی ئەوکاتانەی بەسەیرکردنی سینەمات بەخشیووە، چونکە زنجیرەی فارگۆ یانی لە هەموو ڕووێکەوە کامڵە; دووبارە دەیڵێمەوە بۆمن گرنگترین شتی زنجیرەکە بریتی بوو لە سینەماتۆگرافی و میوزیکی ناکرێت و نابێت زنجیرە و فیلم تەنها لە ڕووێکدا بچووک بکەینەوە کە ئەویش ئەوەبێت; فیلمەکە یان زنجیرەکە دەیەوێ چیمان پێ بڵێت؟ پەیامی چی بوو؟ مەبەست لێی چیبوو؟ ئەگەر تەنها وەک پەیام زنجیرەکە وەربگرین درک بە هەندێک شتی زۆر پەنهان و قوڵی دەکەین، بەڵام حەقی تەواوەتی نادەین بە زنجیرەکە. من دوودڵ نیم جارێکی تر کات هەبوو سەیری بکەمەوە، بۆیە ئەگەر ویستی سەیرکردنتان هەبوو لەزەت لە هەموو ڕووێکی زنجیرەکە وەربگرن. وەرگیراوە: لە هەژماری شاڵاو محمد

یەکێکە لە باشترین زنجیرەکان، شایەنی بینینە

بۆ وەرزی سێیەم ئەگەر ویستت کات بەفیڕۆ نەدەی ئەوا زیاد لە جارێک سەیری بکە یان هەر مەیکە!😐💔

وەرز و ئەڵقەكان
1
9.7/10
15/04/2014
وەرزی 1
Session 1 Episode 1 Backdrop
1-1
Session 1 Episode 2 Backdrop
1-2
Session 1 Episode 3 Backdrop
1-3
A Muddy Road29/04/2014
Session 1 Episode 4 Backdrop
1-4
Session 1 Episode 5 Backdrop
1-5
Session 1 Episode 6 Backdrop
1-6
Buridan's Ass20/05/2014
Session 1 Episode 7 Backdrop
1-7
Session 1 Episode 8 Backdrop
1-8
The Heap03/06/2014
Session 1 Episode 10 Backdrop
1-10
Morton's Fork17/06/2014
2
9.7/10
12/10/2015
وەرزی 2
Session 2 Episode 1 Backdrop
2-1
Session 2 Episode 2 Backdrop
2-2
Before the Law19/10/2015
Session 2 Episode 3 Backdrop
2-3
Session 2 Episode 4 Backdrop
2-4
Session 2 Episode 5 Backdrop
2-5
Session 2 Episode 6 Backdrop
2-6
Rhinoceros16/11/2015
Session 2 Episode 8 Backdrop
2-8
Loplop30/11/2015
Session 2 Episode 9 Backdrop
2-9
The Castle07/12/2015
Session 2 Episode 10 Backdrop
2-10
Palindrome14/12/2015
3
9.7/10
19/04/2017
وەرزی 3
4
9.7/10
2020/09/27
وەرزی 4