شیرین لە ڕۆژی گواستنەوەکەیدا پاسەوانی بینایەک دەکوژێت ئەو ڕوداوە دەبێتە هۆی ئاشکرا بوونی ڕابردویەکی تاڵی شیرین کە بۆتە هۆی ئەو کوشتنە
کەسانێک کە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر لە کۆمەڵگا ناویان دەزڕێ، کۆمەڵگا ئەو ناوە ناشرینینانە لەوان ئەنێ بەهۆی کارێکەوە نە بە حەزی خۆیان بووە نە هیچیان لە دەست هاتووە، لەکاتێکا دەستدرێژیکەرەکە بە قەد ئەو ناوی بەد و ناشرین نەبووە، من لێرەوە خەتاکە ئەخەمەوە سەر کلتور و کۆمەڵگا بە دەرەجە یەک، کەسێک کە دەستدرێژی دەکرێتە سەر قەت وەکو جاران و بەو گەرم گوڕیەی جاران نایەتەوە نێو خەڵکی، پێموایە ئەو حاڵەتە ناخۆشە دەروونیەی دەسترێژیکەرەکە دەیخاتە سەری کاتییە بەڵام ئەو حاڵەتە دەروونیەی کە خەڵکەکە دەیخاتە سەری ناوەستێ تا خەڵک لە قسەکردن نەوەستێ خۆشتان ئەزانن قەت نابینن خەڵک لە قسەکردن بوەستێ، من پێموایە دوو بۆ سێ ڕۆژی دوای ڕووداوەکە کەمێک دڵی بدەنەوە دوای ئەوە وا ڕەفتاری لەگەڵ کەن ئەسڵەن شتی وا هەر ڕووینەداوە، با لێرەوە فیلمەکە بەم بابەتە ببەستمەوە، موڕاد پاش هەر وێنەیەک و دەسترێژیەک قسەیەکی باوی ئێرانییەکانی دووبارە ئەکردەوە کە لە کلتور و باو و باپیرانیان بۆیان ماوەتەوە وە لای خۆشمان هەمان قسە ئەکرێ و بۆمان ماوەتەوە، موڕاد ئەیوت (وسسس، کچان هاوار ناکەن) بە نسبەت شیرین ئەم قسەیە موڕاد نەیئەکرد بەڵکو خەڵک بوون لە دەمی موڕادەوە ئەو قسانەیان ئەکرد، چەندین قسەی تریش هەیە کە لە کلتوری گواوی و سەقەتەوە بۆمان ماوەتەوە وەک کچان نابێ فێربن، کچان نابێ پێبکەنن، کچان نابێ قسە بکەن، کچان دەبێ وابن و دەبێ وانەبن و هتد... خۆ هەر باسی کلتوری سەقەت بکەم نابڕێتەوە، شیرین ئەو ترسەی لە خەڵکی هەبوو لە موڕادی نەبوو چون موڕاد ماوەیەک بوو ئەڕۆی و ئەیدا بەدەست پۆلیس، بەس چی لەو هەموو خەڵکە سەقەتە دەکەیت! هەر بۆیەش شیرین و چەندانی هاوشێوە بێدەنگ بوون و نەچوونە لای پۆلیس چونکە هەموویان لە یەک شت ئەترسان (قسەی خەڵک)، بۆیە ئەڵێم ئەم کلتورە ڕێخۆشکەرە بۆ کەسانی وەک موڕاد وە ئەو خەڵکەشی طەتبیقی ئەو کلتورە سەقەتە ئەکات ئەگەر بەقەد موڕاد تاوانبار نەبێت ئەوە لە موڕاد و هاوشێوەکانی تاوانبارترە