...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

لە ناوەڕاستی کەشوهەوای جەنگدا کوڕێکی هەرزەکار خۆی دەدۆزێتەوە دووچاری خۆشەویستی ئافرەتێک دەبێت بەناوی مالێنا، کە بە پەیوەندیە هەستیارەکانی دەژێت لە شارۆچکەیەکی بچووکی بیر تەسک لە ئیتاڵیا

Malena (2000)

Italian,English,Latin,Greek, Ancient (to 1453)
109 خولەك
02 Feb 2001
imdb7.5
rotten tomatos54%
metacritic54%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە دیاری نەكراوە
داهات 14 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Miramax
دەرهێنەر Giuseppe Tornatore
77,780
Malena kurdish poster
تەكنیك
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

بەجدی من خۆم یەکێک بووم لەوکەسانەی کە بەتەواوی چووبوومە ناو قوڵای فیلمەکەوە وەکو ئەوەی خۆم ڕۆڵی تێدا بگێڕم لەهەمان کاتیشدا چێژێکی زۆرم ئەبرد لێی ئەم فیلمە بەگشتی ئێستا زۆر لەگەڵ (ڕەشهەڵاتی ناوەڕاست) یاخوود ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستای خۆمان یەک ئەگرێتەوە هاوکات چاو لەدەری پیاوان بەرامبەر بەئافرەتی جوان و هەڵبەستنی گێچەڵی سێکسی و ناحەزی کەسانێک لەڕەگەزەکەی خۆی هۆکاری هەموو ئەو ڕوداوانە بوون لێرەدا 2 بابەتی کتێبێکم بیرکەوتەوە کە پێشتر خوێندبوومەوە ڕێک ئەو دەقانە لەگەڵ ئەم ڕوداوە کارەساتبارانەی مالێنا یەک ئەگرێتەوە حەزەکەم یەکێکیانتان بۆ دانێم و ئێوەش زیاتر تێبگەن لە مەبەستم و باشتر تێبگەن لەوەی هۆکاری کێشەکانی مالێنای نازدار بەهۆی چیەوە بوو و کۆمەڵگا چی کاریگەریەکی بەسەریەوە هەبوو لەدەقێکی ئەو کتێبەی کە زیاتر جەخت لەسەر خود دۆزینەوەی ئافرەت ئەکات و ڕەنگە و بەئەگەرێکی زۆر کاریگەریش لەسەر پیاوان دانێت بەناوی من ئەمەم هەروەکو لۆنا خاتوونی ئازیز لە بابەتی ئاوێنەکەت دەڵێت : دڵت ئاوێنەیەکی زیوی بێخەوش بوو هەمیشە بەسەرسامییەوە لەخۆتت دەڕوانی و دەتگوت ئای خوایە گیان چەند جوان دروستت کردووم بەڵام ڕۆژێک یەکێک هات وشەیەکی بەدەستەوە بوو وشەکە پارچە ئاسنێکی تیژبوو لەگەڵ تێپەڕینی بەلای ئاوێنەکەتدا جوان لەڕووی ئاوێنەکەی خشاند و ڕووشاندی ئیدی تۆش هەرچەند لەئاوێنەکەدا سەیری خۆت دەکرد وەک جاران دڵخۆش نەدەبوویت چونکە ئەو ڕووشاوییەت بە ڕوخساری خۆتەوە دەبینی بەڵام هێشتاش هەر سوپاسگوزاربوویت هێشتا زەردەخەنەت بۆخۆت دەکرد و دەتگوت "خۆ منیش ئەو خراپەنیم بەشی خۆم جوانم " بەڵام ڕۆژێک کەسێک دەستەکانی پیس بەبیرکردنەوەکانی هات جوان جوان لە ئاوێنەکە هەڵسوو و دوو پەڵەی گەورەی پێوە جێهێشت ئیدی تۆش کە لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆت دەکرد نەتدەتوانی وەک جاران زەردەخەنە بۆخۆت بکەیت چونکە دوو پەڵەی گەورە شێوەی تۆیان شێواندبوو ئیدی بەخەمباری دەتگوت " بەڕاست من هیچ جوان نیم!" شتەکە لێرەدا نەوەستا ڕۆژێک کەسێکی تر هات گەرووی پڕ لە ڕق و سوکایەتی و تۆمەت و بوختان زۆر بێشەرمانە قرخەقرخێکی کرد و یەک تۆپەڵە تفی گرتە ئاوێنەکە و ڕۆیشت ئیدی تۆش قێزت دەهاتەوە لەسەیرکردنی خۆت چونکە ئەو تفەت بەڕوخساری خۆتەوە دەدی و شەرم و ڕق دای دەگرتیت و دەتوت " سەیری چەن پیس و قێزەونم " لەکۆتایشدا ڕۆژێک کەسێک هات گیرفانی قورس بە نائومێدی و شکست زۆر بەڕقەوە بەردێکی لەگیرفانی دەرهێناو گرتیە ئاوێنەکە ئەویش هەر لەجێی خۆیدا دەیان درزی بچووک و گەورەی لێبوو ئیدی تۆش تەنانەت نەتدەوێرا لە ئاوێنەکە سەیری خۆت بکەیت و دەتگوت " ئای خوایە گیان ئەوشتە ترسناکە منم؟ " نا تۆ نیت گیانەکەم ئەوە ئەوانن خاوەن قسە و بیر و کردارە ناشیرین و ڕووخێنەر و پیس و قێزەونەکانن نەک تۆ ئەوە ئەوان بوون بەرگەی بینینی ڕوخساری پیس و ناشیرین و ترسناکی خۆیان لە ئاوێنە ڕوون و بێخەوشەکەی تۆدا نەدەگرت بۆیە شێواندیان بەڵام ئەگەر جوان سەیر بکەیت دەبینیت لەڕاستیدا ئاوێنەکەی تۆ دیوی هەیە دیوەکەی خۆت هێشتا ئاوێنە زیوە بێخەوشەکەی جارانە و ئەوەی شکاو و پیس بووە تەنیا دیوەکەی ئەوانە حەتمەن پێناسەیەکی لەمە جوانترم نەبوو بۆ ئەم فیلمە سوپاس بۆ ماندووبونتان و وەرگێڕانی فیلمێکی لەم جۆرە بێخەوش و نازدار

باش بوو دەستان خۆش🌹

فيلمئكى جوانەبەڕاستی شایەنی بینینە

مـــــــلـــــــیــــــنـــــــــا خانمێک بەڕەاستی خانم جوانترین فیلم جوانترین نواندن جوانتر بوێری بێدەنگیەکەی مالینا کەسێکم بیر ئەخاتەو، مالینا بەڕاستی شاژنی ناو فلیمە جیهانیەکانە

زەخەم ترین فلیمی ڕۆمانسیە تائێستا بینیبێتم فلیمەکە تەها باسی ڕۆمانسیەت ناکات باسی کێشەکانی هەرزەکار و کێشەی کۆمەڵایەتی لە سەدەی ڕابردوو بەگشتی بەڕای من سەرکەوتووترین فلیمی ڕۆمانسیە

یەکێکە لە چێژبەخشترین فیلمەکان بە تایبەت کۆتاییەکەی

سەرکەوتوبن

دوای مالینا و تایتانیک رۆمانسی بەس ناوی فلیمەکەیە

بە کلیک کردن لە ریکلامەکان یارمەتی کوردسەبتایتڵ دەدەن
سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
ماى ستریم
ئەى بی سی
مێکس درۆپ
ستریم تەیپ
ستریم زێد
کڵاد ڤیدۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان