ئیلیزابێت ڤۆگڵێر. خانمە ئەکتەرێکە ڕۆژێك لەناکاو لە یەکێك لە نمایشە شانۆییەکانیدا دەکەوێتە بێدەنگییەوە و چیدی قسە ناکات، پاش ئەوەی پزیشکەکەی بۆی دەردەکەوێت کە ئیلیزابێت تەندروستی جێگیرە بڕیار دەدات لەگەڵ یەکێك لە پەرستارەکان بینێرێت بۆ خانووە ھاوینەکەی لە کەنار دەریا تاکو لەوێ چارەسەری بکات، لە ماوەی چەند ھەفتەیەك مانەوە لەو خانووەدا ئاڵمای پەرستار ژیان و ڕاستییەکانی ژیانی بۆ ئیلیزابێت باس دەکات.